11:47 - 22/03/2021
كورد پاشگەزدەبێتەوە و شیعەش مەرجی هەیە
ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغداد زیاتر درێژە
دەكێشێت، شیعەکان سەقفی داواكارییەكانیان بەرزدەكەنەوە و مەرج بۆ كورد دادەنێن، كورد
لەسەقفی داواکارییەکانی خۆی پاشگەزدەبێتەوە، بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە
رادەستی سۆمۆ دەکات، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە كۆدەبێتەوە،
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گەشبینم، شاندەكەی حكومەتی هەرێمیش بۆ
جێگیركردنی پشكی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغداد.
شیعەکان سەقفی داواكارییەكانیان
بەرزدەكەنەوە
لایەنە شیعەکان بڕگەیەکیان لە ماددەی
11ـی تایبەت بە بودجەی هەرێمی کوردستان زیادکرد، دوای ئەوەی لە نێوان هەولێر و
بەغداد رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان کرا، بەڵام بەشێک لە لایەنە
شیعەکان گۆڕانکاری لە ماددەی 11 لە پرۆژەیاسای بودجە دەکەن، كە تایبەتە بەپشكی
هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاساکەدا مەرج بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دادەنێن.
بەپێی ئەو گۆرانکارییانەی لایەنە شیعەکان
کردوویانە، لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکە، حکومەتی عێراق
شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
پێشتر وا بڕیار بوو لە بەرامبەر پابەندنەبوونی
هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکە، یاسای چاودێریی دارایی پەیڕەو بکرێت و لە بەرامبەر
نەناردنی هەر بڕێک کەمتر لە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوا هێندەی ئەو بڕە لە
بودجەکەی هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە.
ئێستا لایەنە شیعەکان بڕگەیەکیان جێگیرکردووە
کە تێیدا هاتووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکە ئەوا هیچ
بودجەیەک لە عێراقەوە نانێردرێت.
هەولێر و بەغداد لەسەر ئەوە رێککەوتبوون
کە لە بەرامبەر ناردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی،
حکومەتی عێراق رێژەی 12.67٪ـی بودجەی گشتی بۆ هەرێمی کورستان دەنێرێت.
لەدواین ڕێككەوتندا لەگەڵ شیعەكان، بەشێک
لە ماددەکانی دەقە جێگرەوەکە لابراون و بڕیارە هەرێمی کوردستان بڕی 460 هەزار بەرمیل
نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار
بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە
بە هەرێمی کوردستان. بەڵام دەبێت ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆی دەکات
لە 250 هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت.
كورد لەسەقفی داواکارییەکانی خۆی
دادەبەزێت
لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر
ڕادەستكردنی 460 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم دەنگیداوە، جێگری سەرۆكی
پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بێگومان ئەو شتانەی کەواژۆکرا لەڕێککەوتنەکە کوردیش لەسەقفی
داواکارییەکانی خۆی هەندێک دابەزی، وەدڵنیام هەندێک لەلایەنە شیعیەکانیش لەسەقفی
داواکارییەکانی خۆیان هەندێک دابەزین هەتا هەرێم و بەغداد گەیشتنە ڕێکەوتنێک ئیتر
لایەنە کوردییەکان دەڵێن ئەمە دوایین سەقفی ئێمەیە کەواژۆمان کردووە لەڕێککەوتنەکەی
ڕۆژی هەینی ناتوانیین لەوە زیاتر بێینەخوار، هەر گۆڕانکارییەک، هەر وشەیەک بگۆڕدرێت
ئێمە ناچینە ژێرباریەوە.
د.بەشیر حەداد دەربارەی ئەو گرفتەی
هاتۆتە بەردەم ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، لایەنەکانی
دیکە دەڵێن ئاسانە ئەوە چارەسەردەکەین لەگەڵ کورد کێشەمان نابێت بەڵام کێشەی گەورەی
بودجە کێشەی غەیری کوردە نەک کورد.
دەشڵێت، من ئومێد دەکەم، گەشبینیشم بەوەی
ئەم کێشە بچووکەی کەڕوویدا لەڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغداد ئەمە چارەسەر دەکرێت،
کەدانیشتنی پەرلەمان دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە هەفتەیەک بۆ بمێننەوە دەگەڕێننەوە، وە ئێستاش
لەبەرئەوەی بۆنەکانی پشووی نەورۆزە لە هەرێمی کوردستان گەڕاینەوە بۆئەوەی لەگەڵ ماڵ
و خێزانەکانی خۆمان ئەو پشووە بەڕێ بکەین و "ئینشائەڵا" بۆ شەممە دەگەڕینەوە
بەغداد، من ئومێدم هەیە و گەشبینیشم دەگەینە ڕێککەوتن ئینشائەڵا.
شاندی حكومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە
بەغداد
وابڕیارە، پەرلەمانی عێراق، لەبارەی
پەسندکردنی بودجەی 2021 رۆژی شەممەی داهاتوو 27-03-2021 كۆببێتەوە، د.بەشیر حەداد،
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی دانیشتنەکەی دواخست بۆ هەفتەیەکی
تر ئەو کێشەیە نەبوو بابڵێین نێوان کورد و نێوان لایەنەکانی دیکە بەڵکو کێشەی لایەنەکانی
دیکە بۆخۆیان بوو بابڵێین پێکهاتەی سونە هەندێک داواکاری خۆیان هەبوو کەدەیانویست
بیخەنە ناو پڕۆژەکەوە، وە کوتلەکانی شیعە دیسان هەندێک داواکارییان هەبوو، داواکاری
خۆیان و شارەکانی خۆیان و ناوچەکانی خۆیان بخەنە ناو پرۆژەکەوە هەروەها مەسەلەی قەرزەکان
کەعێراق قەرزی کردووە و داوای قەرزیش دەکات ئەمان دیسان داوایان دەکرد کە ئەو قەرزانە
نەکرێت لاببرێت هەروەها هەندێک لایەنەکان داوایان دەکرد نرخی دۆلار کەم بکرێتەوە بەرامبەر
بەدینار ئەو بڕیارەی کەدراوە بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە ئیتر هەموو ئەمانە وایانکرد کەنەگەنە
ڕێککەوتنێکی تەواو بۆیە وتیان باشتر وایە کەمەجالێک بدەین هەتا گفتوگۆیەکی تەواو
بکرێت هەفتەیەکی دیکە ئینجا دەنگی سەر بدرێت کەواتە کورد کێشە نییە لەمەسەلەکان وە
ئەو ڕێککەوتنەی کەکورد کردوویەتی لەبەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە و کوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە
دەکرێت بڵێین هەندێک لەلایەنەکان دەیانەوێت گۆڕانکاریەک بکرێت لەو ڕێککەوتنەی لەنێوانیاندا
بووە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
بەوتەی سەمیر هەورامی، ھەفتەی
داھاتوو پێش ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق، شاندی حكومەتی ھەرێمی
کوردستان دەگەڕێتەوە بەغداد و درێژە بە ھەوڵەكانی دەدات بۆ تێپەڕاندی ئەو
دەقەی رێككەوتنی لەسەر كراوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
بودجەی گشتی عێراق، له 164 ترلیۆن دینار
خهمڵێنراوه و لیژنهی دارایی 40 كۆبوونهوه و 450 میوانداری تایبهت بهو بودجهیهی
رێكخستووه و توانراوه بودجهكه كهمبكرێتهوه بۆ 130 ترلیۆن دینار و بڕی كورتهێنانیش
بگهیهندرێته 28 تا 29 ترلیۆن دینار و ههروهها خهرجی حكومهت كهمكراوهتهوه
و پشكی وهبهرهێنان زیاد كراوه و ئهگهر ئهو بودجهیه، وهك ئهوهی لیژنهی
دارایی دهستكاری كردووه، پهسند بكرێت، ئهوا پێ دهنێینه 2022 و عێراق كورتهێنانی
نابێت و یهدهگی دراوی نیشتمانی زیاد دهبێت و سهرچاوهی داهاتی وڵاتیش زۆرتر دهبن.
4 ترلیۆن دینار بۆ بودجهی پارێزگاكان
تهرخانكراوه، لهو بڕه 60 ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان تهرخانكراوه.
نرخی نەوت لە 42 دۆلارەوە زیادکرا بۆ
45 دۆلار، داهات لە 93 تریلیۆن دینارەوە بۆ 98 تریلیۆن و 500 ملیار دینار زیادکرا
، کورتهێنان لە زیاتر لە 71 تریلیۆن دینارەوە بۆ نزیکەی 29 تریلیۆن دینار کەمکرایەوە.
بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، پێشتر
بە زیاتر لە 13 تریلیۆن و 900 ملیار دینار دیاریکرابوو، بەڵام کەمدەبێتەوە، بە رێژەش
12.67%ـی بودجەی فیدراڵی خەرجکراوی ساڵی 2021 دەبێت.
حکومەتی عێراق لە 28/12/2020دا پرۆژەیاسای
بودجەی 2021ی رەوانەی پەرلەمان کرد، هەرچەندە بەشێک لە بڕگە و ماددەکانی نێوی لە
لایەن پەرلەمان دەستکاریکراوە، خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدان لەسەری
ماوە، بەڵام بەهۆی رێککنەکەوتنی لایەنەکانەوە، نەتوانراوە بخرێتە بەرنامەی کاری
دانیشتی پەرلەمانەوە.