01:57 - 15/03/2021
كتێبێك لەبارەی كاریگەری و لێكەوتەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە
لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا كتێبێك لەبارەی كاریگەری و لێكەوتەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەو پارێزگایە بڵاودەكرێتەوە كە لە دوو بەشدا هەم نهێنی و وردەكاریی جۆری كیمیاییەكە و هەمیش دەنگادنەوەی رووداوەكەی تێدا بەیان كراوە
ژوری توێژینه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كتێبێك به‌ناونیشانی (هه‌ڵه‌بجه... كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی چه‌كی كیمیایی) بڵاو ده‌كاته‌وه.
له به‌شی یه‌كه‌مدا ناساندن بۆ چه‌كی كیمیایی و جۆره‌كانی كراوه و هه‌روه‌ها باس له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه كراوه له مێژودا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه دژبه كورد.
له به‌شی دوه‌مدا باس له شه‌ڕی ئێران و عێراق و روداوی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئاماری قوربانییه‌كان و ده‌نگدانه‌ی روداوه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به‌شی سێیه‌میش تیشك ده‌خاته سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی دوای روداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانی چه‌كی كیمیایی.
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی كتێبەكە کلیک لێرە بکە . .