03:01 - 14/03/2021
كۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە و تەندروستیش هۆشداری دەدات
ئامارەكانی
توشبون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لەبەرزبونەوەدایە، تەندروستی
هەرێمیش هۆشداری دەدات لە هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا، هەزاران ژەمە ڤاكسینی
دیكە دەگەنە عێراق و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش دەڵێت، پشكی هەرێمی كوردستانی
تێدا جێگیركراوە.
كۆرۆنای گۆڕاو لە
هەرێمی كوردستان
ژماره‌ی
تووشبووان به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه، له ئاماره‌كانی
رۆژانه‌ش ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه هه‌ستی پێكراوه، پێشتریش وەزارەتی تەندروستی
هاوڵاتیانی له‌و شه‌پۆله‌ی كۆرۆنا ئاگاداركردەوە، بۆئه‌وه‌ی بۆ ئەوەی هاولاتیان
ڕەچاوی ڕێنمایە تەندروستیەكان بكەن، چونكە ئەم جۆرە نوێیەی كۆرۆنا به خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه.
ئێستا ئاماره‌كان
مه‌ترسیدارن و دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، بۆیه پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان
ته‌نیا رێكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستانە.
یه‌كێك له رێگه‌كانی
زانینی رێژه‌ی تووشبووان، زیادكردنی پشكنینه‌كانه، تەندروستی هەرێمیش دەڵێت،
دەبێت رێگه‌كانی زانینی رێژه‌ی تووشبووان زیادبكرێت، تا بزانین به رێژه‌یه‌كی به‌رده‌وام
چه‌ند تووشبوومان هه‌یه، پێشتریش یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو پشكنینه‌كانی عێراقمان
ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌مه روونه كه پشكنین رێژه‌ی تووشبووان دیاری ده‌كات، بۆیه هه‌موو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندرووستی ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه پشكنینی زیاتر
بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بزانین دۆخی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان چۆنه.
هەزاران ژەمە
ڤاكسین دەگەنە عێراق و پشكی هەرێمی تێدایە
وەزیری تەندروستی
و ژینگەی عیراق گرێبەستی كڕینی 16 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا
ئەنجامداوە كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسندی كردوون.
رۆژی دووشه‌ممه
بڕی ملیۆنێك و 150 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی نۆڤاكس ده‌گاته عێراق، هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك
دوای گه‌شتنی بۆ به‌غداد، نزیكه‌ی 190 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین ده‌گاته هه‌رێمی
كوردستان.
ئاسۆ حه‌وێزی وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، كو‌تان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه،
كه تووشبووی كۆرۆنا نین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و ڤایرۆسه‌كه له
له‌شیان نه‌ماوه، به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه درووست ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده رێژه‌ی
ئه‌و به‌رگرییه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، به‌ڵام به گشتی بۆ
ماوه‌ی (4-6) مانگ به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه دروست ده‌كات، دوای ئه‌و ماوه‌یه
ئاساییه به ڤاكسینه‌كه‌ش بوكترێن.
وتیشی، ڤاكسین
شتێكی چاره‌سه‌ری نییه، به‌ڵكو بۆ درووستكردنی به‌رگرییه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه،
ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ڤایرۆس هاته له‌شمانه‌وه، مه‌ترسی
تووشبوون كه‌مبكاته‌وه، چونكه ئه‌و ژه‌مه ڤاكسینه‌ی كه‌سێكی پێ ده‌كوترێت، به‌شێوه‌یه‌ك
لاواز كراوه، تا كاریگه‌ری له‌سه‌رمان نه‌بێت، ئه‌مه وا ده‌كات خانه‌كانی له‌شمان
به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه په‌یدا بكه‌ن.
لەبارەی مەترسییەكانی
ڤاكسینەكەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ده‌گه‌نه هه‌رێمی
كوردستان، هه‌موو ناوه‌نده زانستییه‌كانی تێپه‌ڕكردووه، بۆیه ده‌توانین به‌بێ
گومان هاووڵاتیان به ڤاكسینه‌كه بكوتین، تا ئێستاش هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی
له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه به‌دی نه‌كراوه، كه جێی ئاماژه‌كردن بێت، كه به ڤاكسینی كۆرۆنا
كوترابن.
لای خۆیەوە، حەسەن
تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، ڤاكسینەكانی فایزەر، ئەسترازێنیكا
و جۆنسن ئەند جۆنسنیان پەسند كردووە و باسی لەوەش کردووە هاوكاریی هاوڵاتییان بە
پابەندبوون بە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی گرنگە.
ئەوە لە
كاتێكدایە، عیراق ماوەی 12 رۆژە دەستی کردووە بە پێدانی و دابەشکردنی ڤاکسینەکە و
تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە کاریگەری لاوەکی لەسەر کەسەکان دروست کردبێت.
ئامارەكان لەهەڵكشاندان
و تەندروستیش هۆشداری دەدات
لە ماوەی 24
كاتژمێری ڕابردوودا، شەش هەزارو 787 پشكنینی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بۆ هاووڵاتیان
ئەنجام دراوە.
لەو ڕێژەیەش
لەشەو ڕۆژێكدا، 392 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 7 كەسیش بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار
و 677 پشكنینی كۆرۆنا لە هەولێر ئەنجامدراوە و لەو ڕێژەیەش 202كەس توشی كۆرۆنا بون
یەك كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانی لەدەستداوە و لە سلێمانیش دوو هەزار و 114 پشكنین
ئەنجامدراوە و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە لەو ڕێژەیەش 143كەس توشی ڤایرۆسەكەبون
و لە دهۆك هەزار و 751 پشكنین ئەنجامدراوە و34 كەس توشبون و، هەڵەبجە 19 پشكنین و6
توشبوو سێ كەس گیانیان لەدەستداوە، گەرمیان 226 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و حەوت
كەسیش توشبوون و كەسێكیش گیانیلەدەستداوە.
تەندروستی
هەرێمیش هۆشداری دەدات
ئاسۆ حه‌وێزی،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هۆشداریمان
داوه‌ته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا، ئاماده‌كاریشمان
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله كردووه.
به‌پێی دوایین
ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا 112 هەزار و 303
کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 105 هەزار و 296 کەس
چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 564 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا زیاتر
لە 680 هەزار و 937 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،
625 هەزار و 447 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا 91.9%ـی تێکڕای تووشبووان، هەروەها
41 هەزار و 517 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 377 لەو تووشبووانە لەژێر
چاودێری چڕدان، 13 هەزار و 324 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی وتەی وەزیری
تەندروستی عێراقیش، زیاتر لە 300 تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لەنێو منداڵاندا تۆمارکراون.