02:22 - 14/03/2021
تورکیا نیگەرانە لە بڕیارەکەی ئەوروپا و مەزڵوم کۆبانیش پێشوازی لێدەکات
لە دەیەمین ساڵەی جەنگی سوریادا، پەرلەمانی ئەورووپا
پڕۆژە بڕیارێکی لەبارەی سوریاوە دەرکرد و ئەنجومەنی گشتیش پەسەندی کرد، ناوهێنانی هەسەدە بە هاوپەیمان و تورکیا
بە داگیرکەر، رۆژئاوای کوردستانی خۆشحاڵ کرد و ئەنقەرەش بە قوڵی نیگەرانە.
دۆخی سوریا
پەرلەمانی ئەوروپا لە ١٠ ساڵەی جەنگی سوریادا پڕۆژە
بڕیاری "١٠ ساڵی رابردووی دوای شەڕ و سەرهەڵدانی سوریا" دەرکرد.
لە پڕۆژە بڕیارەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی
نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بەهۆی هەڵوێستەکانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە، بەرەوپێشچوون
رووینەداوە، ئەمەش ئەروپییەکانی نیگەران کردووەم.
پەرلەمانتارانی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کردووە کە کێشەی
سوریا بە سەربازیی چارەسەر ناکرێت، قەیرانە مرۆییەکەی ئەو وڵاتە نیگەرانی کردوون و
بە پێویستیشی دەزانن لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ناوەندێک بۆ
چاودێریکردنی ئاگربەست لە سوریا دروستبکرێت.
"تورکیا داگیرکەرە"
پڕۆژە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بە تەواوی ئەنقەرەی
نیگەران کردووە، چونکە وەک چۆن وەسفی هەسەدە دەکات، تورکیاش بە
"داگیرکەر" ناو دەبات.
بەپێی پڕۆژە بڕیاری
پەسەندکراوی پەرلەمانی ئەوروپا، داوا لە تورکیا کراوە کە سەربازەکانی لە سوری بکشێنێتەوە
و بوونی سەربازانی تورکیاش لە باکوری سوریا بە "داگیرکاری" ناو دەبات.
پەرلەمانی تورکیا
دەڵێت، تورکیا لە دەرەوەی یاسا ئەم ناوچەیەی باکوری سوریای "داگیر"
کردووە، ئەمەش ئاشتی سوریا، رۆژهەڵاتی ناوین و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی خستووەتە
بەردەم مەترسییەوە.
پەرلەمانی ئەوروپا
لە پڕۆژە بڕیارەکەدا "بە توندی سەرکۆنەی" پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات
لە سوریا لەلایەن روسیا، سوریا، ئێران و
تورکیاوە.
"هەسەدە
هاوپەیمانە"
پڕۆژە بڕیارەکەی
پەرلەمانی تورکیا بەپێچەوانەی تورکیاوە، دەسەڵات و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانی خۆشحاڵ
کرد، چونکە ئەوروپا بە روون و ئاشکرا رۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات
بە "هاوپەیمان" ناو دەبات.
لە پڕۆژە بڕیارەکەدا
هاتووە، "جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک هاوپەیمانێک رۆڵێكی
گرنگی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا بینیوە."
پەرلەمانتارانی پەرلەمانی
ئەوروپا دەڵێن، چەکدارانی داعش تاکو ئێستاش چالاکن، بۆیە پشتیوانی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی دژی داعش دەکەن.
کۆبانی: پێشوازی
لێدەکەین
مەزڵوم کۆبانی
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پیشوازی لە پڕۆژە بڕیارەکەی
یەکێتی ئەوروپا کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.
مەزڵوم کۆبانی
لە هەژماری خۆی لە تویتەرەوە نووسیویەتی، "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە
بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا دەکەین کە داوای کردووە هێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا
بکشێنەوە کە بە نایاسایی ئەم ناوچەیان داگیر کردووە."
کۆبانی ئاماژەی
بەوەش کردووە، پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا دەکەن کە نیگەرانی لە
هەوڵەکانی تورکیا پیشاندراوە بۆ سڕینەوەی ئەتنیکی بەرامبەر کوردەکانی سوریا.
تورکیا:
رەتیدەکەینەوە
وەزارەتی
دەرەوەی تورکیا نیگەرانی قوڵی خۆی بەرامبەر پڕۆژە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا
پیشاندا و رەتیکردەوە.
وەزارەتی
دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئەو قسە بێبنەمایانەی لە ناو پڕۆژە
بڕیارە پەسەندکراوەکەی ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە وڵاتەکەمان
هاتووە رەتیدەکەینەوە. ئەم تۆمەتانە لە کاتێکدایە وڵاتەکەمان ئامێزی بۆ ملیۆنان
ئاوارەی سوری کردووەتەوە."
وەزارەتی دەرەوە
لە وەڵامی ناوهێنانیان بە "داگیرکەر" دەڵێت، لە چوارچێوەی یاساکانی
نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ بەرگری لە خۆیان ئۆپراسیۆنیان لە دژی تیرۆر لە باکوری
سوریا ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، ئەوەی دەبێت پەرلەمانی ئەوروپا رەخنەی لێبگرێت یەپەگە و پەکەکەیە کە
سەقامگیری ناوچەکەی شێواندووە و دیموگرافیای ناوچەکەشیان تێکداوە.