02:36 - 13/03/2021
بۆچی ئەوانەی گەورە و سەرمایەدارن باج نادەن؟
ساڵی ڕابردوو زیاتر
له 500 کۆمپانیا له ئه‌نجامی نه‌دانی باج به حکومه‌ت غه‌رامه‌ی یاسایی‌یان بۆ
کراوه و نزیکه‌ی 100 کۆمپانیاش دراونه‌ته دادگا و ئیجرائا‌تی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵ
کراوه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی هه‌رێمیش دەڵێت، توانراوه به سه‌دان ملیار دینار
بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایش دەڵێت، زیاتر
لە پێنج ترلیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی سلێمانی تەرخانكراوە و یەك دیناری بۆ پرۆژە
سەرفنەكراوە. بەپێی چەند بەڵگەیەك كە دەست پەیسەر كەوتوە، ئەوانەی گەورە و سەرمایەدارن
باج نادەن و بچووکەکان باج دەدەن.
سه‌دان ملیار دینار
بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت دەگه‌ڕێنرێته‌وه
که‌مال ته‌یب,
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند، ته‌واوی ئه‌و سێکته‌رانه‌ی
که داهاتیان لێوه به‌ده‌ست ده‌که‌وێت، ده‌بێت باج بده‌نه حکومه‌ت و ئێستا باج
له به‌شێکی زۆری سێکته‌ره بازرگانییه‌کان وه‌رده‌گرین، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه
تایبه‌ته‌کان و که‌رته گه‌شتیارییه‌کان و چێشتخانه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ی که له
سه‌روو چوار ئه‌ستێره‌ن، ئامانج له‌م باجوه‌رگرتنه دابینکردنی مووچه‌یه بۆ هاووڵاتییانی
هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتیشه بۆ حکومه‌ت، هه‌ر بۆ نموونه، ته‌نها له ماوه‌ی
ساڵی ڕابردوو له ئه‌نجامی جێبه‌جێکردنی یاسا و ڕێنماییه کارپێکراوه‌کانی باج، سه‌دان
ملیار دینار بۆ حکومه‌ت گەڕاوەتەوە و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
له کاتی خۆیدا دابه‌ش بکرێت.
وتیشی، کۆمپانیا
هه‌بووه ساڵی ڕابردوو 20 ملیار دینار باجی داوه به حکومه‌ت، کۆمپانیاش هه‌بووه
حکومه‌ت زه‌ویی پێ داوه و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا کردووه، به‌ڵام ئێستا خۆی
له باج ده‌دزێته‌وه، هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که
حکومه‌ت ڕێکاره‌کانی وه‌رگرتنی باجی توندتر کردووه و له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی
هه‌ر شوێن و دامه‌زراوه‌یه‌ک و خۆدزینه‌وه‌ی له باج ڕێکاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر
و چاوپۆشی له هیچ که‌س و لایه‌نێک ناکرێت.
دەشڵێت، له هه‌وڵه‌کانمان
به‌رده‌وام ده‌بین, هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوو دانی باج له ئاستی پێوست نه‌بووه,
به‌ڵام ئێستا ده‌بینین به‌هۆی ئیجرائاته‌کانی حکومه‌ته‌وه دامه‌زراوه و کۆمپانیاکان
نا‌چار بوون و ده‌زانن هیچ ڕێگایه‌کیان نییه بۆ خۆدزینه‌وه له باج و دێن ئه‌و
باجه‌ی له‌سه‌ریانه ده‌یده‌نه حکومه‌ت, بۆیه بابه‌تی سه‌پاندنی باج به‌پێی یاسا
ڕێک خراوه و له هەموو دنیاش باج یه‌کێکه له سه‌رچاوه‌کانی داهاتی هه‌ر وڵاتێک.
داهاتی
پارێزگاكان و پرۆژەكانی خزمەتگوزاری
هیڤیدار ئەحمەد
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لە 2006 هەتا 2012،
كە بوجە بۆ هەرێمی كوردستان هاتوە هەر لەبەغداد بەشی سلێمانی 43% بە 57% نێردراوە
و یەك دیناری پارەی سلێمانی نەفەوتاوە.
وتیشی، ماوەی هەشت
ساڵ بودجە لە هەرێمی كوردستان هەبوە، بەتەنها بودجەی ئیستیسماری 25 ترلیۆن
دیناربوە لە هەرێمی كوردستان كە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەنكراوە لەو ڕێژەیە 43%ی
پارەی سلێمانیبووە 10 ترلیۆنی و 75 ملیار دیناربوە یەك دینار نەهاتووە، لە باشترین
حاڵەتدا لە 2013 50%ی ئەو پارەیە بۆ پرۆژە تەرخان كراوە واتە زیاتر لە پێنج ترلیۆن
دینار بۆ پرۆژەكانی سلێمانی تەرخانكراوە و یەك دیناری بۆ پرۆژە سەرفنەكراوە.
دەشڵێت، بەپێی
داتاكان هەولێر 76% پارەكەی بۆ پرۆژەكان تەرخانكراوە، دهۆك 62% كردوەتە پرۆژەی
خزمەتگوزاری لە سلێمانی نازانرێ چەنی بۆ پرۆژەكان تەرخانكراوە.
بەپێی ژمارە و
داتاكان، 516 هەزار موچە خۆر لە سنوری پارێزگای سلێمانیە، 684 هەزار پشكی هەولێر و
دهۆكە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە بەتەنها پشكی پارێزگای سلێمانی هێندەی دوو پاریزگاكەی
تردەبێت 383 ملیار مانگانە بۆ موچەخۆرانی
سلێمانی دەبێت.
هۆکاری خۆدزینەوەی
کۆمپانیاکان لە باج چییە؟
لە هەرێمی
کوردستان 400 کۆمپانیا وەکو گەورە باجدەر تۆمارکراون کە سەرمایەکەیان بە ملیارها
دۆلار مەزەندە دەكرێت، بەپێی ئەو زانیاری و بەڵگەنەی كەدەست پەیسەر كەتون، زۆرترینی
ئەوانەی خۆیان لە باج دەدزنەوە، لەنێو لیستی ئەو 400 کۆمپانیایانەدان.
ئەوانەی گەورە و
سەرمایەدارن باج نادەن و بچووکەکان باج دەدەن، حكومەتی هەرێمیش هیچ هەڵوێستێكی نیە
و باجەكان تەنها لەسەر جیلێكی دیاریكراو دانراون، ئێستا ئیش لای کۆمپانیاکانی نەوت،
مۆبایل، گەیاندن، وەبەرهێنان، جگەرە و کهولە، کە باج نادەن.
دەستپێکی ئەمساڵ،
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، دوو مانگی دیاریکرد بۆ رێکخستنەوەی سیستەمی باج لە
کوردستان، هەموو ئەمانەش بۆ پڕکردنەوەی 400 ملیار دیناری کورتهێنانی بودجەی مانگانەی
هەرێمی کوردستانە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی
دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی ساڵی 2020ی باج 588 ملیار و 809 ملیۆن دینار بووە،
بەمشێوەیە: هەولێر 51%، 297 ملیار و 949 ملیۆن دینار.
سلێمانی 26%، 152
ملیار و 92 ملیۆن دینار. دهۆک 24%، 138 ملیار و 809 ملیۆن دینار.
بەپێی ئاماری وەزارەتی
دارایی کوردستان لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا، داهاتی باج سێ هێندە زیادیکردووە بەمشێوەیە:
ساڵی 2015 (190 ملیار و 166 ملیۆن دینار، ساڵی 2016 ، 179 ملیار و 14 ملیۆن دینار،
ساڵی 2017 (206 ملیار و 698 ملیۆن دینار، ساڵی 2018 (308 ملیار و 536 ملیۆن دینار)،
ساڵی 2019 (627 ملیار و 424 ملیۆن دینار.
ئێستا داھاتی
باج نزیکەی 85 ملیار دینارەو چاکسازیەکی باشی تێدابکرێت دەگاتە 150 ملیار دینار،
بەپێی وتەی چاودێرانیش ئەگەر یاسای چاکسازی وەک خۆی جێبەجێبکرێت بڕی پارەی پێویست
بۆ موچەش کەم دەبێتەوە.
بەمەش جگە لە
توانای دابینکردنی موچەو خەرجی بەکاربردن نزیکەی 150 ملیار دینار بۆ پرۆژە لەبەردەست
دەبێت.