09:26 - 10/03/2021
نوێترین زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم
بەپێی بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ڕوونبین کەوتووە لە کۆمپانیا بەرهەم
هێنەکانی نەوتی هەرێم لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ بەرهەمی چەند کێڵگەیەکی نەوت بەرێژەیەک
زیادیان کردووە و چەند کێڵگەیەکی تر بەرهەمیان کەمی کردووە بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا دوو کێڵگەی تر بکەونە
بەرهەمی بازرگانی و بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر بکات.
ئەوکێڵگانەی
بەرهەمیان زیادی کردووە:
سەرتە
ئاستی بەرهەمی ئەم کێڵگەیە لە ئێستادا ١٠ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە. کۆمپانیاکە دەڵێت
چاوەڕیی زیادبوونی زیاتری بەرهەم دەکەین لەو دوو بیرەی لە بەرهەمدان، هەروەها کۆمپانیاکە
دەڵێت کاری بیری هەڵسەنگاندن بەباشی دەڕوات و بریارە لە نیوەی دووەمی ساڵێشدا دوو بیری تر لێ بدەن.
ئەم کێڵگەیە بۆ یەکەم جار لە ناوەراستی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا بە توانای ٥٫٥٠٠ بەرمیل کەوتە بەرهەم
تێکرای بەرهەم ٤,٥٠٠ بەرملی رۆژانە زیادی کردووە. ئەم کێڵگەیە لە
پارێزگای هەولێرە، کۆمپانیای گەنێڵ
ئەنێرجی تورکی پشكی ٣٠٪ی کێڵگەکەی هەیەو و
کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی٥٠٪ ی پشکەکان و کۆمپانیای هەرێمیش پشکی
٢٠٪ ی هەیە.
شێخان
کێڵگەی شێخان لە
مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا تێکرای
بەرهەمی رۆژانەی بریتی بووە لە ٤٤٫٤٠٥ بەرمیل نەوت لە
کاتێکدا تێکڕای ئاستی بەرهەم لە ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٣٦٫٦٢٥ بەرمیل نەوت واتە
بەتێکرا ٧٫٧٨٠ بەرمیل بەرهەمی ئەم کێڵگەیە زیادی کردووە. کێڵگەی شێخان کەوتووەتە پارێزگای دهۆک،
کۆمپانیای گۆلف کیستۆنی بەریتانی پشکی٨٠٪ی
هەیەو کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵی هەنگاری پشکی ٢٠٪ هەیە.
ئەتروش
بەرهەمی ئەتروش
بەهەمان شێوە زیادی کردووە و گەشتووەتە ٤٧٫٤٥٠ بەرمیل ، تێکڕا بەرهەم لە ساڵی ٢٠٢٠دا بریتی بووە لە ٤٥٫١٠٠ بەرمیل نەوت
لەرۆژێکدا. ئەم بڕە ٣٨٪ زیاتر بووە لە
بەرهەمی سالی ٢٠١٩ .
لە کانوونی
دووەمی ٢٠١٨ دا بەرهەمی رۆژانەی ئەم
کێڵگەیە بریتی بووە لە ٢٢٫١٥٧ لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دا بەرز بووەتەوە بۆ ٤١٫٦٤٨ وە لە کانوونی
یەکەمی ٢٠٢٠ دا تێکڕا لە ٤٧٫٤٥٠ هەزار بەرمیل زیاتر
بووە.
کێڵگەی ئەتروش
لە پارێزگای دهۆکە و کۆمپانیای تاقەی
ئیماراتی پشکی ٤٧.٤٪ هەیە و کۆمپانیای شاماران کەنەدی پشکی ٢٧.٦٪ ی هەیە و
کۆمپانیا هەرێمێش ٢٥٪. ئاستی بەرهەم
لەماوەی ساڵێکدا ٥٫٨٠٢ بەرمیل زیادی کردووە.
سەرسەنگ
کێڵگەی سەرسەنگیش یەکێکی ترە لەو کێڵگانەی لە ساڵی ٢٠٢٠
و سەرەتای ٢٠٢١ دا بەرهەمی زیادی کردووە. لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بەرهەمی
رۆژانەی کێڵگەکە ٣٠٫٨٠٠ بەرمیل بووە. لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بەرز
بووەتەوە بۆ ٣١٫٥٠٠ بەرمیل، لە
کاتێکدا لەساڵی ٢٠١٩ دا تێكڕای بەرهەمی
ڕۆژانە بریتی بووە لە ٢٣٫٣٠٠ بەرمیل وە لەساڵی
٢٠١٨ بەرهەمی رۆژانە تەنها ٦٫٠٠٠ بەرمیل بووە.
بەمانایەکی تر بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ لەساڵی ٢٠١٩ دا بڕی ١٧٫٣٠٠ بەرمیلی رۆژانە
زیادی کردووە بەراورد بەساڵی پێشتر. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بڕی ٨٫٥٠٠ بەرمیلی نەوتی
رۆژانە زیادتر بووە لە ساڵی ٢٠١٩. کێڵگەی
سەرسەنگ دەکەوێتە پارێزگای دهۆکە وە . کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ی ئەمریکی پشکی ٦٢٪
هەیە و ١٨٪ پشکی کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسییە و کۆماپانیای هەرێمیش پشکی ٢٠٪
کیڵگەکەی هەیە.
لە ئەو چوار
کێڵگەیەی سەرەوە بەسەریەکەوە زیاتر لە ٣١ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمی هەرێم
زیادی کردووە.
ئەوکێڵگانەی بەرهەمیان کەمی کردووە
تاوکی – فیشخاپور
بەرهەمی کیڵگەی
تاوکی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٥٣٫٨٥٠ بەرمیل و بەرهەمی
فیشخاپور ٥٦٫٣٢٠ بەرمیل بووە بەسەریەکەوە بەرهەمی رۆژانەی هەردوو
کێڵگەکە کە بەناوچەی گرێبەستی تاوکی ناسراوە بریتی بووە لە ١١٠٫١٧٠بەرمیل نەوت، لە
کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەرهەمی هەردوو کێڵگەکە ١٢٣٫٩٣٠ هەزار بەرمیلی
رۆژانە بووە . واتە لەماوەی ساڵێکدا ئاستی بەرهەم رۆژانە ١٣٫٧٦٠ بەرمیل کەمی
کردووە. ناوچەی گرێبەستی تاوکی دەکەوێتە پارێزگای دهۆکەوە، کۆمپانیای دی ئێن ئۆی
نەرویجی ٧٥٪ی پشکەکانی هەیەو کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی پشکی ٢٥٪ی لە کیڵگەکە
هەیە.
گەرمیان
کیڵگەی گەرمیان
لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا ئاستی بەرهەمی ٢٤ هەزار بەرمیل بووە لە کاتێکدا لەساڵی ٢٠١٩ بەرهەمی بریتی بوو لە ٣٥
هەزار بەرمیل نەوت واتە بڕی ١١٫٠٠٠ بەرمیل بەرهەم
رۆژانە کەمی کردووە. کۆمپانیای گازپرۆم لە
مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا ڕایگەیاند کە
چاوەڕێ دەکەن لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ ئاستی بەرهەم بگاتە ٣٢ هەزار بەرمیل. کیڵگەی گەرمیان کەوتووەتە ناوچەی گەرمیان و
سەربە ئیدارەی گەرمیانە. کۆمپانیای گازپرۆم ٤٠٪ و کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆس ٤٠٪ و
کمپانیای هەرێم ٢٠٪ پشکەکانیان هەیە.
تەق تەق
کیڵگەی تەق تەق یەکێکە لە کێڵگە کۆنەکانی هەرێم و
ئاستی بەرهەمی دابەزیوە بۆ ٧٫٠٠٠ بەرمیل نەوتی
رۆژانە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەرهەمی ١١٫٩٦٠ بەرمیل بووە وە لە ساڵی ٢٠١٥ ئاستی بەرهەمی رۆژانەی تەق تەق
١٢٨٫٩٠٠ بەرمیل بووە. لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بڕی ٤٫٩٦٠ بەرمیل بەرهەمی رۆژانەی ئەم کێڵگەیە کەمی
کردووە.
تەق تەق سەر بە
قەزای کۆیە یە لە پارێزگای هەولێر و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ٤٤٪ و ئاداکس پەترۆلیۆم ٣٦٪ و هەرێم ٢٠٪ پشکەکانیان
هەیە.
لە ماوەی ساڵی
٢٠٢٠ دا لە و سێ کێڵگەی سەرەوە رۆژانە بڕی ٢٩٫٧٢٠ بەرمیل بەرهەم کەمی
کردووە.
هەولێر
دوا زانیاری
لەسەر کێڵگەی هەولێر بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەگەڕێتە ئەوکاتە ئاستی بەرهەم
گەشتبووە ١١٫٧٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٠ دا
ئاستی بەرهەم ١٤٫٢٠٠بەرمیل بوو پاشتر لە
چارەکی دووەمدا دابەزی بۆ ٤٫٠٠٠ و لە چارەکی
سێهەمدا بەرزبویەوە بۆ ١١٫٧٠٠ بەرمیلی رۆژانە.
کیڵگەی هەولێر دەکەوێتە پارێزگای هەلێرەوە ،کۆمپانیای فۆرزا ٦٥٪ و هەرێم ٣٥٪ ی
پشکەکانیان هەیە.
خورمەڵە
ئەم کێڵگەیە
هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر ئاستی بەرهەمی لە بەردەست نیین. ئاستی بەرهەمی ئەم
کێڵگەیە بەنزیک کراوەی لە سەر بنەمای کۆی بەرهەمی هەرێم لەگەڵ لێدەرکردنی بەرهەمی
کێڵگەکانی تر کە ئاستی بەرهەمیان زانروە
دەگەین بە
بەرهەمی نزیکی ئەم کێڵگەیە. لە ڕابوردوودا ئاستی بەرهەم بە تێكرا بە نزیکەی ١٧٠
هەزار بەرمیل مەزەندە مان دەکرد. بەڵام ئیستا بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان ئاستی
بەرهەمی ئەم کێڵگەیە دابەزیوە بۆ ١٤٥ هەزار بەرمیل واتە ٢٥ هەزار بەرهەم کەمی
کردووە.هۆکارەکەی نازانین .
بەرهەمی ئەو
کێڵگانەی کە زانیاری فەرمیان لەسەر هەیە بەتێکڕا دەکاتە ٢٨٦٫٢٢٥ بەرمیل نەوتی
رۆژانە، ئەوەی دەمێنێتەوە لە بەرهەم بۆ کێڵگەی خورمەڵە دەگەڕێتەوە.
گەر خورمەڵە
بەرهەمی ١٤٥ هەزار بێت ئەوکات ئاستی بەرهەمی هەرێم ئێستا ٤٣١٫٢٢٥ بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
وە ئەگەر ئاستی بەرهەمی خورمەڵە ١٧٠ هەزار بەرمیل بێت ئەوکات ئاستی بەرهەم ٤٥٦٫٢٢٥ هەزار بەرمیلە.
هەردوو کێڵگەی باشیک و
قەرەداغ چاوەڕێ دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا بکەونە بەرهەمی بازرگانی.
کێڵگەی باشیک لە پارێزگای موسڵەو
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ٦٤٪ ی پشکەکانی هەیەو و کۆمپانیای وزەی تورکی ١٦٪ و
هەرێم ٢٠٪ ی پشکەکانیان هەیە.
کێڵگەی قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانییە
و کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ٤٠٪ و شیڤرۆن ٤٠٪ و هەرێم ٢٠٪ ی پشکەکان پێک دێنن.