10:29 - 09/03/2021
هێرشەكانی سەر هەولێر پەیوەندییەكانی نێوان كورد و شیعە بەرەو كوێ دەبات؟
وا پێدەچێت پەیوەندییەکانى
نێوان کورد و گروپە شیعیەکانى سەر بە ئێران بەتایبەتى لە دواى هێرشەکانى سەر
هەولێر بەرەو خراپی و مەترسی بڕوات، لەبەر ئەوەى ئەمەریکیەکان پێیان وایە ئەوانەى
کارەکەیان ئەنجام داوە ئەو گروپانەن کە لە ئێرانەوە نزیکن و بەمەش پەیوەندییەکانیان
پێدەنێتە دۆخێکی مەترسیدارەوە. وەك شارەزایان دەڵێن پەیوەندییەكانی نێوانیان لە هاوپەیمانی دووریان دەخاتەوەو دوور نیە كورد بەرەو سونەكان ئاراستە بكات، ئەوەش گۆڕانكاریی گەورە لە ناوچەكەدا دێنێتە ئاراوە.
ئەم ناکۆکییانەش
کاتێک پێى نایە قۆناغە مەترسیدارەکەوە کە دنپێدانانى یەکێک لە ئەندامانى گروپە میلشسیاکان –کەتیبەى
سەیدولشوهەدا- لەسەر تەلەفزیۆن نیشان دراو گوایە ئەندامى ئەو گرووپە بووە کە
هێرشەکەیان بۆ سەر فڕۆکەخانەى هەولێر ئەنجام داوە، ئەم لێدوانانەو پەخشکردنى لە
تەلەفزیۆنە کوردییەکانەوە یەکەم هەنگاوى لێک دوورکەوتنەوەو تاوانبارکردنى گروپە
شیعیەکان بوو، هەر بۆیە بەیەکەم گورزى کاریگەر هاتە ئەژمار بۆ پەیوەندییەکانى
نێوان کورد و شیعە، بەجۆرێک لەدواى روخانى سەدامەوە تا ئێستا نەگەشتووەتە وەها
قۆناغێکى مەترسیدار.
هێرشە موشەکییەکە:
ئەبوعەلا وەلائی،
ئەمینداری گشتى کەتیبەکانى سەیدوشوهەدا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانى رۆژى پێنج شەمەى
ڕابووردوو 4 ئازار، بۆسەر فڕۆکەخانەى هەولێر –شانازیی و خزمەتکردنى یەک میلەت-
ناوبردووەو لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە ئەو کارە لە لایەن ئەوانەوە ئەنجام
نەدراوە، وەلائی لە هەژماری تایبەت بە خۆی لە توێتەر نوسیویەتى – ئێمە ئەوانە
بووین کە زەوى ژێر پێى هێرشکارانى سەر عێراقمان گڕدا, بەشێکى زۆرى هێزەکانیانمان
لە عێراق کردە دەرەوە, هەرچیمان کردووە شەرەفمەندانە کردوومانە، ئینکاری ئەو
کارانەش ناکەین کە کردبێتمان، بەڵام تاوانبارکردنمان بە شتێک کە ئەنجاممان نەدابێت
و وەک خیانەتکار بمان ناسێنن لە کاتێکدا ئەو کارەش کارێکى زۆر شەرەفمەندانەیە، بەڵام
کە ئێمە نەمانکردبێت و بەزۆر بدرێتەپاڵمان کارێکى ڕاستگۆمایە نییە... ئەو لە
درێژەى نوسینەکەیدا گوتوویەتى: بارەگاى هێزە داگیرکەرەکان لە هەولێر مایەى نەنگى و
شەرمەزارییە، هەرکەس ئەوەى کردبێت لەو پێناوەدا کردوویەتى، ئێمە بۆ خۆمان بە
شانازیی دەزانین ئەگەر کارێکى ئاوامان بۆ بێتە پێشەوە.
لە کاتێکدا ڕاپرسی
گشتى لە لەمانگى سێبتەمبەرى 2017 لە کوردستان بەڕێوەچوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی
ڕووداوەکانى 16 ئۆکتۆبەرى بەدوادا بێت و زۆرینەى ناوچەکان بە کەرکووکیشەوە
بکەوێتەوە دەست حەشدى شەعبی و سوپاى عێراق، لەو هێرشانەدا پێشمەرگە ناچار بە
پاشەکشەکراو 50%ى زەوییەکانى کوردستانسیان لەدەست سەنرایەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەى
حیزبە کوردییەکان لەو ناوچانەى کە پێىان دوگوترا ناوچە کێشەلەسەرەکان کۆتاییان بێت
و ئیدارە بکەوێتەوە دەستى ناوەند. هەموو ئەم گۆڕانکارییانەش بوونە هۆى ئەوەى کە تواناى
سیاسی و دبلۆماسیەت و گفتوگۆکانى هەرێم لە بەرامبەر ناوەند لە کزیی بدات و وەک
سەردەمانى پێشوو نەتوانن بخوڕن وەک ئەوەى لە 14 ساڵی ڕابوردوودا زیاتریان لەبەغداد
داوا دەکرد.
ئەم کارە لە
کۆمەڵێک پێشهاتدا بە زەقى دەرکەوتن، لەوانەش: دەنگدان بە بەرهەم ساڵح لە بەرامبەر
کاندیدەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان دا بۆ سەرۆک کۆماریی، یاساى پارەدارکردن و
پڕکردنەوەى بودجە کە کوردەکان بەشدارییان تێدا نەکرد، ناکۆکی و نیگەرانی شیعەکان
لە پێش گرتنەوەى ناوچە کوردستانیەکان و چەند بابەتێکى تر جەرخەری ئەو ڕاستییە بوون
کە پەیوەندییەکانى نێوان کورد و شیعە لەمپەرى بۆ دروست بووەو بەرەو ساردبوونەوەى
ئاشکرا رۆشتووە.
گۆڕانکاریی لە
پەیوەندییەکاندا:
پێدەچێت پەیوەندی
نێوان حیزبە شیعیەکان و کورد بۆ ئەوەى لەکاتى دروستبوونى دەوڵەتى داهاتوودا ئەنجام
بدرێت کێشەى تێبکەوێت و لانى کەم وەک 14 ساڵی پێشوو نەبێت، لەبەر ئەوەى گۆڕانکاریی
بەسەر پەیوەندییەکانیاندا هاتووە.
ئیحسان شمەرى
سەرۆکى ناوەندی ئەندێشەى سیاسی لەوباوەڕەدایە دواى ئەوەى ئەو کەسە دانى بەهێرشەکەى
سەر فڕۆکەخانەى هەولێردا ناوە و کوردەکانیش بڵاویان کردووەتەوە پەیوەندییەکانى
نێوان هەردوولایان بەرەو ساردبوونەوە دەڕوات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کوردەکان
لەدواى زنجیرەیەک گۆڕانکاریی چیتر متمانە بە حیزبە شیعیەکان ناکەن کە پێشتر
هاوکارو هاوپەیمانیان بوون، هەروەها ئەو توێژەرە لەو باوەڕەدایە کە کوردەکان
پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیاندا دەکەن و لانى کەمى داواکارییەکانیان ئەوەیە
لایەتە توندڕەوەکانى نێو شیعە لە هاوپەیمانەکانیان بکەنە دەرەوە.
دۆسیەى لایەنە
چەکدارەکان لە ئەنجوومەنى ئاسایش:
شمەرى لەو
باوەڕەدایە ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردنى هێزەکانى عێراق، لەوانەیە هەنگاوى دیکەش
بهاوێژێت کە یەکێکیان لەوانەیە سزادانى سیاسی و گەمارۆی سەر خۆیان و سەرکردەکانیان
و بلۆک کردنى ئەژمارە بانکى و میدیاییەکانیان بێت، بەباوەڕی ئەو لەوانەیە ئەمەریکا
دوو ڕیگە بگرێتەبەر: یەکێکیان کارى دبلرماسی و سزادان و گەمارۆدانیان لەلایەن
وەزارەتى گەنجینەکانى ئەمەریکاوە، یەکێکى تریشیان گواستنەوەى دۆسیەى ئەو حیزبانە
بێت بۆ ئەنجوومەنى ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.
شمەرى گوتوشیەتى:
ئەمەریکا بەدواى لێکۆڵینەوەى جدییدایە بۆ ئەوەى بزانێت کێ لە پشتى هێرشەکانى سەر
فڕۆکەخانەى هەولێرەوە بووە، بۆ ئەو مەبەستەش هەولێر و بەغدادیش ئاگاداردەکاتەوە
لەو دەرئەنجامانەى کە پێی دەگات، نەک هەر ئەوە بەڵکو ئەوانیشى خستووەتە
نێولێکۆڵینەوەکانەوە، هەربۆیە هێندەى نەبرد هێرشى توندى کردە سەر گروپێکى شیعى لە
نێوان سنوورەکانى عێراق و سوریاو ڕاشیگەیاند لە تۆڵەى ئەو هێرشەى سەر فڕۆکەخانەى
هەولێر کارەکەی کردووە.
ئەگەری
ڕووبەڕووبوونەوە:
لەو بارەیەوە باسل
حسین سەرۆکى ناوەندى توێژینەوەى –کلوادا- باوەڕی وایە دانپێدا نانى یەکێک لە
ئەنجامدەرانى هێرشەکە واى نیشان داوە کە سەر بە ئەولیائودەمە جگە لەوەى دەیانەوێت
وەک بیانوویەک بە کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا هیچى ترنیە، ئەو جەخت لەوەش دەکاتەوەو
بە دوورى نازانێت کە لە ماوەکانی داهاتوودا –ئەگەر بە زویی چارەسەری کێشەکانى
نێوانیان نەکەن-ئەوا بە دوورى نازنێت پێکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوەى چەکداریش
رووبدات.
باسل گوتوشیەتى:
کارێکى لەو جۆرەش بە بێ پرس و هاوکارى ئێرانیەکان بەهیچ شێوەیەک ئەنجام نادرێت،
ئەو باس لەوەش دەکات ئەو هێرشە وەڵامى تورکیاش بوو بەوەى کە دەیەویست هێرش بکاتە
سەر شەنگال، بۆ ئەوەبوو کە پێیان بڵیت ئێمەش دەتوانین جێگەى خۆمانتان نیشان بدەین.
ناکۆکیەکانى ڕاگەیاندنەکانى نێوان تورکیاو ئێران لەو بارەیەوە جۆرێکە لە سەلماندنى
ئەو بۆچوونەش.
هەڵبەتە هێشتا زووە
بۆ ئەوەى بەتەواوەتى و یەکسەرە وبەڕوونى باس لە داهاتووى پەیوەندییەکانى نێوان
هەرێم و گروپە شیعیەکانى عێراق بکرێت، بەڵام ئەوەى کە هەیە هەولێر دوو دڵ و دڕدۆنگ
بووە لەو گروپانە، بە پێى وتەکانى باسل دۆخەکە لەناوچەى پارێزگاکانى سلێمانى و
هەڵەبجەو ئیدارەکان ئاسایی ترە، بەو پێیەى هەژموونى ئێران لەو ناوچانە بەرچاوتر و
زۆرترە تا ناوچەکانى دی، کە هەژموونى تورکیایان بەسەردا زاڵە، ئەو دوو وڵاتەش
ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئەو
پەیوەندییانە دەبێت.
هاوکاری نێوان
هەولێرو بەغداد و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى:
لەلایەکى ترەو عەلی
بەیدەر نوسەرو رۆژنامەنووسى عێراقى پێش بینى دەکات کوردەکان لەسەروبەندى گۆڕینى
هاوپەیمانیی خۆیاندان لەگەڵ شیعەکان و
دەیانەوێت بەرەو سونەکان هەنگاو هەڵبگرن، ئەو باسی لەوەش کردووە کە دەستگیرکردنى
هێرشکاران بە هاوکاریی عێراق و هێزی هاوپەیمانى نێو دەوڵەتیش بووە.
بەیدەر دەشڵێت:
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى زانیاری هەواڵگری داوەتە لایەنە ئەمنیەکانى هەولێرو بەغداد،
ئەوەش نیشاندەری ئەوەن کە ئەمەریکا لەگەڵ هەندێک لە سەرکردە چەکدارەکانى شیعەدا
تێکى دوە و لە کاردانەوەى هێرشەکانى ئەم دواییەدا وەڵامێک بووە لە جێگەى خۆیدا بۆ
ئەوەى ئەو گروپانە خۆیان و بەرامبەرەکانیش بناسن و ئەو جۆە کارانە کەم بکەنەوە.
لەبەر ئەوەى دهاتووى ناوچەکە بەرەو مەترسی گەورەتر دەبەن و دواتر هەمووان پێکەوە
نوقمى ئاوەکە دەبن.