01:58 - 06/03/2021
مەسیحییەت لە جیهان و عێراق و هەرێمی كوردستان
ئاینی مه‌سیحیه‌ت له وشه‌ی عه‌ره‌بی مه‌سیح به‌واتای شۆراویاخود پاكبوونه‌وه مانا ده‌دات، یان مانای ڕۆنی پیرۆزیاخود پاكبووه‌وه له‌تاوان دێت،یه‌كێكه له ئاینه ئاسمانییه‌كان،ڕەگی وشه‌ی مه‌سیحیه‌ت له مه‌سیحه‌وه هاتووه به‌واتای كه‌سی هه‌ڵبژیدراویانكه‌سی به‌ئاو شۆراوه و پاك بونه‌وه، ئه‌م ناونانه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سیح یاخود یه‌سوع كه به‌پێی بڕوای مه‌سیحیه‌ت یه‌سوع كوڕی خوایه، خودای جه‌سته‌گه‌ره‌و خودای به‌وه‌فایه، مێژوی دروسبونی مه‌سیحیه‌ت ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری ساڵی 27 پێش زاین له ڕه‌گێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئاینی جودایزم كه تا ئێسته ئه‌و بنه‌چه هاوبه‌شه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی به پیرۆزڕاگرتنی ته‌ورات و ته‌ناخ له‌لایه‌ن مه‌سیحه‌وه، زۆرتین شوێنكه‌وتوانی مه‌سیحیه‌ت له چه‌ندین مه‌زهه‌ب بڕوایان وایه كه یه‌سوع كه‌سی دووه‌مه له سێ شێوه‌ی خودا هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و خواوه‌ندێكی كامڵه و له مریه‌می پاكیزه له دایك بووه به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ده‌ر ئاسا، كه دواتریش له خاچ دراو كوژرا، مێژونوسان ده‌ڵێن حه‌وزی شه‌رقی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست چه‌قی قورسای ئاینی مه‌سیحیه‌ت بوو، له‌سه‌ده سه‌ره‌تایه‌كاندا هه‌ریه‌ك له (قودس _ ئه‌نتكیه_ ئه‌لره‌ها_ ئه‌سكه‌نده‌رییه) پایته‌ختی رۆشنبیری ئاینی مه‌سیحی بوون
ژماره‌ی په‌یڕه‌وانی ئاینی مه‌سیحییه‌ت له كوردستان و ته‌واوی جیهان
له جیهاندا ژماره‌ی شوێنكه‌وتوانی مه‌سیح زۆرتر له 2.2 ملیار كه‌سن واتا سێیه‌ك له‌دانیشتوانی زه‌وی ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له‌كۆی 195 وڵات ئاینی 120 ولاته به فه‌رمی، ژماره‌ی شوێنكه‌وتوانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت له عێراقدا ده‌گاته 1.4 ملیۆن له كۆی 40 ملیۆن هاوڵاتی، ژماره‌ی مه‌سیحیه‌ت له كوردستان به پێی ئامارێك له ساڵی 2016 نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ده‌بوو به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ئێسته گه‌شتبێته 300 هه‌زاركه‌س له په‌یڕه‌وانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت
ڕوكنه‌كانی باوه‌ڕهێنان به مه‌سیح
باوه‌ڕبوون: باوه‌ڕیوون به‌وه‌ییه‌ك خودا هه‌یه، باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی عیسا كوڕی خودایه، باوه‌ڕبون به‌وه‌ی عیسا پێغه‌مبه‌ره‌و له‌كۆتای ژیاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕۆژی دوای سزای سه‌ختی بێباوه‌ڕان ده‌دات به دۆزه‌خو پاداشتی باوه‌ڕداران ئه‌دات به‌به‌هه‌شت
نوێژكردن له‌م ئاینه‌دا وه‌ك ئاینه‌كانی دیكه هه‌یه‌و دووه‌م ئه‌ركه له‌سه‌ر باوه‌ڕدارانی ئه‌م ئاینه نوێژكردنیش له ئاینی مه‌سیحیه‌ت سێجاره له ڕۆژێكدا ( به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره)
ڕۆژوگرتنیه‌كێكی تره له پایه‌كانی باوه‌ڕبوون به‌مه‌سیح، به‌لام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی مه‌سیح تاوه‌كو ئێسته شێوازی ڕۆژووگرتن گۆرانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌ی به نه‌گۆری ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌نێوان 2ی شوبات بۆ 2ی ئازاری هه‌مووساڵێك رۆژوگرتن تێیدا ڕۆژێكی پیرۆزه، رۆژووگرتن له‌م ئاینه‌دا وازهێنانه له خواردن و خواردنه‌وه له پێش خۆرهه‌لاتن تاوه‌كو پێش نیوه‌رۆ به رۆژو ده‌بن پاشان ده‌یشكێنن
كتێبی پیرۆز به‌مانای ئینجیل دێت ئه‌م په‌رتووكه له‌پاش ماوه‌یه‌ك له خاچدانی مه‌سیح له‌لایه‌ن چوار خوێنكای مه‌سیحییه‌وه نوسراوه‌ته‌وه خوێنكاره‌كانیش ئه‌مانه بوون ( مه‌تی – مه‌رقوس _ لۆقا _ یوحه‌ننا ) ئه‌گه‌ر چی جیاوازی به‌رچاو ده‌بینرێت له گێرانه‌وه‌كه‌ی ده‌قه‌كانی چوار خوێنكاره‌كه‌ی عیسا به‌لام له‌م ئاینه‌یدا هه‌ر چوار گێرانه‌وه‌كه په‌سه‌ندكراون
زه‌كات كه ئه‌ركی چواره‌می ئاینی مه‌سیحه وه‌ك خێر‌و چاكه ته‌ماشایان كردووه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه ده‌درێت به‌كه‌یسانی شایسته‌و هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت
حه‌جكردنیان كۆچكردن، پێنجه‌مین ئه‌ركی ئاینی مه‌سیحیه‌ته كه‌تیایدا كۆچده‌كه‌ن بۆ ماڵی خودا له شاری ئۆرشه‌لیم له ولاتی ئیسرایل، له‌وێدا سه‌ردانی به‌ردی سه‌هیۆن و داری زه‌یتوون ده‌كه‌ن، جگه له‌مانه سه‌ردانیكردنی كه‌نیسه‌و به‌شداریكردنی بۆنه پیرۆزه‌كان له گرنگترین پایه‌كانی ئه‌م ئاینه‌ن
خاوه‌نی زۆرترین په‌یره‌وه
سه‌ره‌تای هاتی مه‌سیح بۆ كوردستتان وه‌ك هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ییه‌كه‌می زاین ئه‌وكاته‌ی هێشتا په‌یامبه‌ری ئاینی مه‌سیحیه‌ت عیسای مه‌سیح له ژیاندا بووه به شێك له خه‌لكی كوردستان باوه‌ریان به‌م ئاینه هێناوه
ئۆسابیه‌سی مێژوونوس كه له‌نێوان سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌مدا ژیاوه باس له‌به‌سه‌رهاتی مارئه‌دی ده‌كات و ده‌ڵێت كه یه‌كێك بووه له شوێنكه‌وتوان وقوتابیانی مه‌سیح، سالی 29زاین هاتوه‌ته ئورفا له باكوری كوردستان به‌هۆی هاتنیشیه‌وه به‌شێك له‌خه‌لك و سه‌رداری ناوچه‌كه بوونه‌ته‌و شوێنكه‌وته‌ی ئاینی مه‌سیحی له‌دوای باكووری كوردستانیش مار ئه‌دی به‌ره‌و هه‌ولێر كشاوه، لەوێش بانگه‌شه‌ی خه‌لكی كردووه بۆ مه‌سیحیه‌ت به‌شێكی زۆر خه‌لكی كردووه‌ته مه‌سیح
به‌قیدا یخوود پاكیزه‌ی یه‌هوودی یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستی مار ئه‌دی بووه‌ته شوێنكه‌وته‌ی ئاینی مه‌سیح به‌قیدا پێنج ساڵ قوتابی و فێرخوازی مار ئه‌دی بووه ماوه‌ی ده‌سال قه‌شه‌ی بالای ئه‌دیاب واتا هه‌ولێری ئێستا بووه
ئه‌دی شێی مه‌گران و مێژوونوس ئاماژه به بوونی ده‌كات كه له‌نێوان سالانی 104 بۆ 312 زاینی كورسی قه‌شه‌یه‌تی هه‌ولێریان وه‌رگرتووه مار ئه‌دی گه‌لێك فیرخوازیان هه‌بووه كه دوانیانیه‌كێك بووه له هه‌ره به‌ناوبانگه‌كان و بالاكانیان مارماری مار ئه‌كای بوون رۆلی گرنگیان هه‌بووه له بلاوكردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی له ناوچه‌كه‌دا مارماری و مار ئه‌كای رویان كردوه‌ته كه‌ركووك گه‌رمیان و ئاینی مه‌سیحیان له‌وێش بره‌و پێداوه‌و بلاویان كردووه‌ته‌وه دواتریش ئه‌م ناوچانه‌و بوونه مه‌لبه‌ندی بلاوبوونه‌وه‌ی ئاینی مه‌یسیحی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا
میژوونوسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ییه‌كه‌مه‌وه ناوچه‌یه‌كی چالاكی بلاوكردنه‌وه‌و بره‌ودان بووه به‌م ئاینی مه‌سیحی دوای بونیاتنانی سلیمانیش مه‌سیحییه‌كان له گه‌ره‌كی گۆیژه نیشته جێبوون ئه‌وبه‌شه‌ی مه‌یسیحیه‌كانی تێدا نیشته‌جیّبوون له‌ناو شاردا به گه‌ره‌كی گاوران ناو براوه جاران مه‌سیحیه‌كان له نێو خه‌لكی سلێمانی به گاور ناوده‌بران زیاتر له به‌كار هێنانی وشه‌ی مه‌سیحی به‌لام دواتر ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی پێبه‌خشرا له بری كه‌نیسه زاراوه‌ی كڵێسایان به كار هێناوه
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی كه‌ریم زه‌ند وشه‌ی گاور له‌وشه‌ی ( گه‌بر_ گاور_ گاوران ) به‌مانای ئاگر دۆست دێت مه‌سیحیه‌كان له پێشدا ماڵێكی بچووكیان كردووه به كه‌نیسه بۆ نوێژكردن و خودا په‌ره‌ستی له دوایدا چه‌ندین مه‌سیحی تر له كۆیه‌و كه‌ركووك موسل و سنه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانی به‌مه‌ش ژماره‌یان زیادی كردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له گه‌ره‌كه سابوونكه‌ران كه‌نیسه‌ی (مریم العزرا )یان بنیات ناووه
كڵێسا چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ مه‌سیحییه‌كان ؟
كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو كڵێسا رۆل و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وفێركردنی پەیڕەوانی كڵێسا هه‌یه، به‌مانایه‌كی تر‌و به‌پێی په‌یرَه‌وی مه‌سیحیه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دینی و زیاتر هۆگربوون به مه‌سیحیه‌ت وهۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌لگاكه‌یه لای مه‌سیحیه‌كان، كه‌نیسه به‌مانای كۆمه‌ڵی ئیمانداران دێت
هاتنی پاپای ڤاتیكان و سه‌ردانیكردنی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان
یه‌كه‌م جاره له مێژودا پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی عێراق و كوردستان ده‌كات، وه‌ك باسی لێوه كراوه سه‌ردانی كردنی بۆ عێراق و كوردستان و سه‌ردانیكردنی كڵێسای تاهیرە گەورەی قەرەقووش دەبێت و لەوێ نوێژی موژدەدەر لەگەڵ خەڵک دەکات كه به مه‌به‌ستی ئاشتی پێكه‌وه ژیانه، كه‌ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت لە ساڵی 2014 كە چەكدارانی داعش دەستیان بەسەر موسڵ دا گرت، حەمدانییەش کۆنترۆڵکرا، چه‌كدارانی داعش 11 كڵێسای حەمدانییان وێرانکردبوو، بەشێکیان ئاگریان تێبەردرا، ئینجیل و هەموو پیرۆزییەکانی نێو كڵێساكانیش سووتێنران.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ش پاپا لە بەغداوە بەرەو هەولێر بەڕێدەکەوێت و لەیاریگەی فرەنسۆ هەریری بەشداریی رێوڕەسمێک دەکات.