02:31 - 02/03/2021
بەهەدەردانی سامانی گشتی بەردەوامە و حكومەت بێدەنگە!؟
كاری قاچاغچیه‌تی له ده‌روازه
سنوریه‌كانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و دوو ئەندامی پەرلەمانیش ڕایدەگەیەنن، لوتکەی دەسەڵات
لە کوردستان لەپشت قاچاخچێتیەوەیە و کاری کۆمپانیای
بەرپرسان و حیزبەکان چەند کەسێکی لەسەر
حسابی خەڵک کردوەتە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی
کوردستانیش دەڵێت، دیاردەی هێزی چەكداری لە هەرێمی كوردستان زیاترە و كەسانێك هەن
حساب بۆ یاسا ناكەن.
كاری قاچاغچیه‌تی له ده‌روازه
سنوریه‌كان
سەرەڕایی بڕیارەكانی حكومەت
و پێكهێنان و دروستكردنی هێز لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی
دەروازەسنوریەكان بەڵام تا ئێستا له ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاری
قاچاغچیه‌تی به‌رده‌وامه، عەلی حەمە ساڵح
و دابان محەمەد ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە بابەتێكدا ڕایانگەیاند، وەک قاچاخچی و
بەرپرسان نادرێنە دادگا، ئەگەر دادگاش حیزبی بێت، ئێمە ئامەدەین بچینە دادگا بەمەرجێک
دانیشتن کراوە بێت و ھەموو شت بسەلمێنین.
ئەو دوو ئەندامەی پەرلەمان، دەڵێن، بەرپرسانی
دارایی و بەتایبەت گومرگ، دەیانەوێت بڵێن، ئەم دۆسیەی قاچاخیە گەورەکراوە، بەرپرسانی
باڵای لە پشت نیە!!
دەشڵێن، بەدڵنیایی
لوتکەی دەسەڵات لە کوردستان لەپشت قاچاخچێتیەوەیە و کاری کۆمپانیای
بەرپرسان و حیزبەکان چەند کەسێکی لەسەر
حسابی خەڵک کردوەتە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار وەک شتێکی یاسایی و ئاسایی تەماشا دەکرێت.
بەپێی ئەو بەڵگانەی ئەو ئەندامانەی پەرلەمان دەستیان كەوتوە، 13
کۆمپانیا لە ھەریەک لە خاڵە سنوریەکان مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار وردەگرن، لەسەر
بنەمای یاسای گرێبەستیان بۆ نەکراوە، لەسەر بنەمای گەندەڵی و مەحسوبیەت و حزب حزبێنە
بۆ دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێک.
حەوت بەڵگە لەسەر قاچاخچێتی بەرپرسان
یەکەم، داھاتی خاڵە سنوریەکان لەگەڵ سوریا ئاشکرا بکەن.
دووەم، 95٪ جگەرە بە قاچاخ دێت و نوسینگەیان لە بازاڕی جگەرەکەیە، رسوماتی گومرگی جگەرە بەراورد
بەو سەردەمەی قاچاخی زۆر کەمبوو مانگانە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار کەمیکردوە.
سێیەم، وەزارەتی کشتوکاڵ ھێنانی مریشکی بەستوی لەدەرەوە
قەدەغەکردوە.. بازاڕ پڕە لە مریشکی بەستووی دەرەوە.
چوارەم، ھێنانی ھێلکە قەدەغەیەو بازاڕ پڕە لە ھێلکەی
قاچاخ.. بازاڕ پڕە لە خورمای قاچاخ.
پێنجەم، زیاتر لە 16 ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بە
قاچاخ داخڵکراوەو ئێستا بێ ژمارەن، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی ژمارەیان پێبدرێت.
شەشەم، وەزارەتی کشتوکاڵ ھیچ مۆڵەتێکی بە ھێنانی ئاژەڵی
سوری و ئێرانی و تورکی نەداوە، مەیدانی ئاژەڵان پڕە لە حەیوانی سوری وتورکی و ئێرانی(
ئێستا ھێنانی ئاژەڵی سوری ڕاگیراوە).
حەوتەم، ئێستا مس و فافۆن و زەرد، بارھەڵگری بە حەوت ملیۆن دینار دەبرێتە دەرەوە بەبێ
گومرگ.
وەک بەرپرسان نادرێنە دادگا لەسەر قاچاخچێتی، ھیوادارم ئێمە
بدرێینە دادگا، دادگاش حیزبی و نادادی تێدابێت ھەر قبوڵمانەو بەمەرجێک دادگاکە
کراوە بێت و ھەرچی بەڵگەیە بیخەینەڕوو.
بەپێی زانیاری و بەڵگەكان، بە کۆتایی قاچاخ و ڕێککردنەوەی کۆمپانیاکاری،
داھاتی خاڵە سنوریەکان نزیک دەبێتەوە لە 300 ملیار دیناری مانگانە.
هێزی چەكدارو قاچاخچیەتی دەروازە سنوریەكان
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بەدەنگی
ئەمریكای ڕاگەیاند، دیاره دیارده‌ی كاری نایاسایی و قاچاخ سروشتییه له‌هه‌موو وڵاتانی
جیهاندا هه‌یه هه‌تا له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌ڕووی ئه‌منی و ته‌كنه‌لۆژیاوه زۆر به‌هێزترن
ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر هه‌یه به‌ڵام دیاره هه‌رێمی كوردستان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی
زۆر چه‌كدارن خه‌ڵكانێكی زۆر له‌وانه‌یه حساب بۆ یاسا نه‌كه‌ن ئه‌م دیارده‌یه له‌هه‌ندێك
شوێندا زیاتر بێت وه ئه‌مه ئه‌ركی گومرگ به‌ته‌نها ناتوانێت ئه‌م به‌رپرسیاریەتییه
له‌ئه‌ستۆ بگرێت به‌پێی یاسای گومرگه‌كانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویستی به‌هێزبوو ده‌توانێت
په‌نابه‌رێته‌به‌ر هێزی سه‌ربازی هێزی پۆلیس له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌دیارده‌ی قاچاخ هه‌یه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیەی خستۆته
ئه‌ستۆ كه‌هێزێكی هاوبه‌ش له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكبهێنێت
ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه بنه‌بڕی بكات یان لانی كه‌م سنورداری بكات.
وتیشی، من نازانم ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه ئێستا له‌ده‌روازه‌كان كارده‌كه‌ن
به‌ئاگادارییەوە زۆربه‌ی ئه‌مانه بەڵێننامەیان هه‌یه واته گرێبه‌ستیان هه‌یه
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆیه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته له‌ده‌روازه‌كان
كارده‌كرێت ئه‌مانه كۆمپانیای تایبه‌تن كاتی خۆیشی ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری یان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجامداوه و به‌پێی ئه‌و
گرێبه‌ستانه كارده‌كه‌ن.
بۆچی بڕیارەكانی حكومەت جێبەجێناكرێن؟
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندن بۆ كۆتای هێنان به كاری نایاسایی و كۆتای
هێنانی به‌كاری قاچاغچیه‌تی له‌ده‌روازه‌سنوریه‌كان ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا، هێزێكی هاوبه‌ش
له نێوان پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكبهێندرێت، بۆڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری
و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڵام بڕیارەكە نەچوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاری قاچاخچێتی لە هەردوو زۆنی
سەوز زەرد لەلایەن ژمارەیەك بەپرسەوە بەردەوامە و ڕۆژانە دەیان و سەدان و هەزاران
كەلوپەل و پێداویستی كوالێتی خراپ دێنە هەرێمەوە بەسەر هاوڵاتیانەوە ساغدەكرێنەوە.
ئەوە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كە گه‌نده‌ڵی ئه‌و سێكته‌ره بۆڕای گشتی ئاشكرا
كراوه، بەڵام هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ كۆتایهێنان لە بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات
نانرێت و لەلایەن ژمارەیەك بەپرسی حكومی و حیزبیەوە ڕێگەنادرێت كۆتایی بەو تاڵانیە
بهێندرێت و یاسا سه‌روه‌ربێت.
به‌رده‌وامی قاچاغچیه‌تی له ده‌روازه‌سنوریه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه بەشێك ده‌ستڕۆشتوانی ناو حیزب و بازرگانه
سیاسیه‌كان ئاماده‌نین ملكه‌چی یاسابن و كۆتایی به دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی
سامانی گشتی بهێنن، ئەوەش بوەتە نەگبەتی و نەهامەتی بۆ هاوڵاتیان و بۆ
دەستڕۆشتووانیش بووەتە سەرچاوەی داهات..