12:38 - 02/03/2021
یاسایەك قەرەبووی ژنانی ئێزدی دەكاتەوە؟
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەكی تایبەت بە قەربووکردنەوەی ژن و كچە ئێزیدییە رزگاربووەكانی دەستی داعشی پەسەندكرد و باڵیۆزی نیازپاكیش ده‌ڵێت ئەمەیەكەم هەنگاوی ئەرێنی و گرنگە بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی لەبەرامبەر قوربانیەكاندا، سه‌رۆك كۆماریش ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌م پرۆژه‌یاسایه هاوکاریە بۆ ساڕێژی زامی قوڵی پاکیزه‌کانی شه‌نگال، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاوەژووی بەهاکانی یەکسانی و هاونیشتیمانی دەکاتەوە.
شه‌نگال
شه‌نگال کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی ئێزیدین، لە ئابی 2014 روبەڕوی هێرشی داعش بونەوە، هەزاران هاوڵاتی ئێزیدی کوژران و رفێنران، شارەکە بوو بە وێرانە، تا لە تشرینی دووەمی 2015 کۆنترۆڵکرایەوە
ژماره‌ی دانیشتوانی ئێزیدیه‌كان پێش هاتنی داعش نزیكه‌ی 550 هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام دوای هاتنی داعش 360 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون، ماوه‌ی ساڵێك و 3 مانگیش شه‌نگال به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو داگیركارییەکانیش هه‌زارو 293 هاوڵاتی ئێزیدی کوژران، 2هه‌زارو 745 منداڵ بێ دایك و باوك بوون، هه‌زارو 417كه‌سیش له‌لایه‌ن داعشه‌وه فرێنران 3 هه‌زارو 548یان ئافره‌ت و2هه‌زارو 869یان پیاوبوون به‌ده‌ر له‌مانه‌ش له شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری68 گۆری به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه.
یاسای قەربووکردنەوەی ژن و كچە ئێزیدییه‌كان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەكی تایبەت بە قەربووکردنەوەی ژن و كچە ئێزیدییە رزگاربووەكانی دەستی داعشی پەسەند كرد کە زەوی یان شوقەیان پێدەدرێت
ئەویاسایەی كه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی كردووە، هەموو ئەو ئافرەتە ئێزیدییانەی ڕزگاربووی دەستی داعش، قەرەبوو دەكرێنەوە و موچەیەكیان بۆ دەبڕدرێتەوە، لەیاسا پەسه‌ند كراوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، ئافرەتانی رزگابووی دەستی داعش، پارچە زەوییەكیانیەكەیەكی نیشتەجێبونیان پێدەدرێت، دەبێت ناوچەكانیان ئاوەدانبكرێتەوە، ئەم پرۆژەیەش لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە پێشكەشی پەرلەمان كراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی داعش.
كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسان
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی یاسای ژنانی ڕزگاربوی ئێزدی لە ژێرده‌ستی دەستی داعش كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی به‌شێوه‌ی جیاجیا لێكه‌وته‌وه تیایدا هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی نیازپاكی و سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران لێدوانی خۆیان دا به‌شێوه‌ی جیاواز.
نادییه مراد باڵیۆزی نیازپاكی نوسێوێتی "منەتباری سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراقم پەیمانەكانیان بۆ من بردوتە سەر كە ماوەیەك به‌رله‌ئێستا پێیان دابووم. وتیشی ئەمەیەكەم هەنگاوی ئەرێنی و گرنگە بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی لەبەرامبەر قوربانیەكاندا، ئێمە لەگەڵ هاوڕێكانماندا بەردەوام دەبین لەگەڵ كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ ئەوەی تاوانبارن و بەشداربووانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەكان دەربازیان نەبێت و سزای ئەو جینۆسایدەیان وەربگرنەوە كە ئەنجامیان داوە.
له تویتێكیشدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق نوسویەتی "په‌سه‌ندکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی ده‌ستی داعش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هاوکاریە بۆ ساڕێژی زامی قوڵی پاکیزه‌کانی شه‌نگال، ده‌شڵێت " یاسای قەربووکردنەوەی ژن و كچە ئێزیدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش هه‌وڵێکه بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری وسزادانی تاوانبارانی داعش و ڕزگارگردنی ڕفێنراوەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستێکی خۆی لەبارەی دەرچوونی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بڕیارەکە هەنگاوێکی بایەخدارە و بەڵێنی جێبەجێکردنیداو وتیشی "دەرچوونییاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاوەژووی بەهاکانی یەکسانی و هاونیشتیمانی دەکاتەوە.
به‌هار مه‌حمود په‌رله‌مانتارێكی فراكسوێنی گۆڕانیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئەوەی جێی داخە یاساکە هیچ چارەسەرێکی تیا نیە بۆ ناسنامەی ئەو منداڵانەی لە ئەنجامی تاوانە دڕندانەکانی داعش هاتونە بوون ده‌شڵێت پێم وابوو ئەم بابەتە نیوەییاساکە وە ئەم کێشەیە هەیەو دەبێ چارەسەری کەین بەڵام بە داخەوە لەسەر داوای تاوان لەسەرکراوەکان خۆیان ئەو بابەتە لەمیاسایەدا چارەسەر نەکراو وەک خۆی مایەوە هیوادارم لە داهاتوودا بتوانین ئەم بابەتە چارەسەر بکەین.