01:40 - 01/03/2021
لە بارزانەوە تا كۆمار، لە پەناهەندەییەوە تا سەركردایەتی شۆڕش
مستەفا بارزانی، بەیەكێك لە رابەرانی شۆڕشی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان
دێتە ئەژمار، ئەو لەتەمەنی خۆیدا بە زۆر وێستگەی جیاوازدا تێپەری كردووەو
دۆستەكانی بە سمبولی شۆڕشی كوردی دەزانن و نەیارەكانیشی بە پێچەوانەوە، هەرچەندە
ئێرانی شاهەنشاهی گەورەترین فێڵی لێكرد‌و لەژێرەوە بەڕێكەوتنی لەگەڵ سەدام حسین و
لەبەرامبەر ڕاستكردنەوەی سنوورە ئاوییەكانی كەنداودا پشتی لەشۆڕشی ئەیلوول كرد‌و
هەروا لە ماوەیەكی ئێجگار كەمدا كۆتایی بە هەموو شت هێنا، بەڵام مەلا مستەفاو بنەماڵەكەی
و بەشێك لە شوێنكەوتووەكانی مانەوە لە ئێرانیان هەڵبژاردو خۆیان ڕادەستی كۆتایی
هێنان بەو پێشهاتە كرد كە خۆیان ناویان لێنا -نسكۆ-و نەیارەكانیشی بە –ئاشبەتاڵ ناویان
هێنا- تا دواجار لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەمەریكا بە نەخۆشی شێرپەنجە –سەرەتان-
كۆچی داویی كرد و تەرمەكەیان گەڕاندەوە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان و دوای
ڕاپەڕینی باشووری كوردستانیش ڕووفاتی خۆی و ئیدریسی كوڕیان گەڕاندەوە بارزانی زێدی
خۆیان.
مەلا مستەفا کوڕی شێخ محەمەد کوڕی شێخ عەبدولسەلام بارزانییە، لە 14ی
ئاداری ساڵی 1903 لە بارزان لەدایکبووە.
مەلا مستەفا بارزانی، سەركردایەتی شۆڕشەكانی بارزان لە ساڵانی 1943 و
1945 لە باشووری كوردستان كردووە، لە دامەزراندنی كۆماری كوردستاندا بەشدار بووە و
كراوەتە سوپاسالاری كۆماری كوردستان لە مەھاباد، پاش شكستی كۆمار، لە 18ی
حوزەیرانی 1947 لەگەڵ 500 پێشمەرگەدا رووی لە یەکێتی سۆڤیەت کردووە، ئەویش
دوای بڕینی سنووری عێراق، ئێران و تورکیا و چەندین رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای
ئەو وڵاتانە لە رووباری ئاراس بەرەو سۆڤییەت پەڕیونەتەوە. هەندێك لە سەرچاوە
مێژووییەكان باس لەوە دەكەن كە یەكێك لەو تاوانانەی كە قازی محەمەدی لەسەر لەسێدارەدراوە
بریتی بووە لە (هێنانی خەڵكی بیانی و پێدانی پۆستی باڵای سەربازیی پێیان) و
لەوەشدا مەبەستیان بارزانی بووە، بەڵام كاتێكیش ئەو كۆمارە دەكەوێتە مەترسییەوە لە
رۆژى 17ى حوزه‌يران 1947 بارزانى و ياوهرهكانى له چۆمی ئاراس په‌ڕينه‌وه و گه‌يشتنه
يه‌كێتیى سۆڤيه‌ت و بۆماوەی 12 ساڵ وەك پەنابەر دەمێننەوە.
لە پاش شۆڕشی 1958ی عێراق و نەمانی ڕژێمی پاشایەتی، گەڕاوەتەوە و لە
11ی ئەیلوولی 1961دا شۆڕشی ئەیلوولی بەرپاكردووە. لە 11ی ئاداری 1970 لە دوای
بەرگری چەندین ساڵە، لەگەڵ حكومەتی عێراقی ئەو كاتەدا ڕێككەوتن لەسەر ئۆتۆنۆمی-حوكمی
زاتی- بۆ کوردستان و بە دەرئەنجامی ئەو ڕێككەوتنەش بەیاننامەیەك دەركرا كە پێی
دەگوترێت بەیاننامەی 11 ئازار‌و لە پاش ڕێككەوتنی (شا و سەدام) لە جەزائیر كۆتایی
بە شۆڕشی ئەیلوول هات و ، لە ساڵی 1975دا لەگەڵ سەدان ھەزار پێشمەرگەو خەلكی كوردستانیدا، ئاوارەی ئێران بوو.
مستەفا بارزانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکی چووە ئەمەریکاو لە 1ی ئاداری
1979 دا و لەتەمەنی 76 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون، لە واشنتنی پایتەختی
ئەمەریکا کۆچی دوایی کرد، پاش ئەوەی زیاتر لە نیوسەدە لە پێناو مافەكانی گەلی
كوردستاندا خەباتی كرد.
لە4ی ئاداری ھەمان ساڵدا، تەرمی مستەفا بارزانی گەیشتە تارانی
پایتەختی ئێران و، دواتر بە ھێلیکۆپتەر، گەڕێندرایەوە شاری شنۆی رۆژھەڵاتی
کوردستان و لەوێ لەلایەن سەدان ھەزار کەسەوە لە پەنابەرانی کوردستانی عێراق و
خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان و کوردانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، پێشوازی كرا،
رۆژی 5 ئادار تەرمی مستەفا بارزانی لە رۆژھەڵاتی كوردستان بە ئامانەت بە خاک
سپێردرا.
لە پاش راپەڕین و لە 6ی تشرینی یەکەمی 1993شدا تەرمی مستەفا بارزانی و
ئیدریس بارزانی كوڕی، لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەڕێندرایەوە بۆ باشووری کوردستان،
لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان پێشوازیەکی جەماوەری گەورەی لێ‌کرا و لە
بارزان بە خاك سپێردرایەوە.
به‌شێك له وێستگه‌كانى ژيانى مسته‌فا بارزانى
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان مەلا مستەفا ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له لاى چه‌ند
مامۆستايه‌ك له گوندەكەى خۆیان سه‌رقاڵى خوێندن بووه، دواتر رووي كردووه‌ته
خوێندنى فيقهى ئيسلامى و ماوه‌یەكیش زانسته ئايینييهكانى خوێندووه، دواتريش له
ماوه‌ى دووخرانهوهى بۆ سلێمانى، هه‌وڵى ته‌واوكردنى خوێندنى داوه بەڵام هیچ
بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە كە بە فەرمی خوێندنی تەواو كردبێت یان مەلا بووبێت.
لەكاتێكیشدا كە لە ڕوسیا بووە بارزانى له ئه‌كاديمياى زمانه‌كان له مۆسكۆ ده‌ستي
كردووە به خوێندنى ئابوورى و جوگرافيا و زانست و زمانى رووسى بەڵام نازانرێت
لەوبوارەدا چ شارەزاییەكی پەیداكردووە و چ بڕوانامەیەكی لەو بارەیەوە وەرگرتووە.
كاتێك جووڵانه‌وه‌ى شێخ مه‌حموودى
حه‌فيد 1919له سلێمانى دەستی پێكردووە مسته‌فا
بارزانى به‌شداري كردووه و سه‌رپه‌رشتى تيپێكى چه‌كدارى كردووه، كه ژماره‌يان
300 چه‌كدار بووه.
له 1920دا شێح ئه‌حمه‌دى بارزان، برا گه‌وره‌ى، وه‌ك نوێنه‌ری
تایبەتی خۆی ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شێخ سه‌عيدى
پيران بكات و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ى دروست بكات كە لەبەرامبەر نەیارانی
كورد هەڵیگیرساندبوو.
له نێوان ساڵانى 1931 – 1932 سه‌رپه‌رشتیى هێزێكى بارزانييه‌كان ده‌كات
بۆ به‌رگريكردن له ميحوه‌رى مێرگه‌سۆر – شێروان له به‌رامبه‌ر هێزى داى ئينگليزه‌كان،
توانى ميحوهرهكهى بپارێزێت.
بەڵام دواجار ئینگلیزەكان سەركەوتنیان بەدەستهێناو له 1934دا له‌گه‌ڵ
شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى و هه‌ندێك له پياوه‌كانيان، روويان كرده توركيا بۆ ئه‌وه‌ى
داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن، دواتر به هۆى وتوێژه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق و له
لايه‌ن ئينگليزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه بۆ باشوورى عێراق دوور
خرانه‌وه. دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه سلێمانى و ماوه‌ى نزیكەی 10 ساڵ به دوورخراوهيى لە شاری سلێمانی
ژيانيان به‌سه‌ر برد.
له 12ى ته‌ممووزی 1943دا به هاوكاریى رێكخراوى هيوا، توانى خۆی له
سلێمانى ده‌رباز بكات و بچێته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
له هه‌مان ساڵدا، واته له 1943، له ئێرانه‌وه گه‌ڕايه‌وه ناوچه‌ى
بارزان و ژماره‌يه‌ك گه‌نج له ده‌ورى كۆبوونه‌وه، له ماوه‌ى دوو مانگدا 2000 چه‌كدارى
خۆبه‌خش ئاماده‌ييان بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى ده‌ربڕى و توانيان ده‌ست به‌سه‌ر
زۆرينه‌ى بنكه‌كانى پۆليسى ناوچه‌كه‌دا بگرن.
له پايزى 1943دا حكوومه‌تى به‌غدا شاندێكى ره‌وانه‌ى بارزان كرد بۆ
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى وتوێژ بكه‌ن و شه‌ڕ بوه‌ستێت، مسته‌فا بارزانيش مه‌رجى ئه‌وه‌ى
خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م دوورخراوه‌كان و شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان بگه‌ڕێنه‌وه
و دانوستان كۆتايى هات و حكوومه‌تى نوورى سه‌عيد هه‌موو مه‌رجه‌كانى مسته‌فا
بارزانى جێبه‌جێ كرد.
له 1943 – 1945 شۆڕشى بارزانى له دژى حكوومه‌تى عێراق، كه له لايه‌ن
بريتانياوه پشتيوانیى لێ ده‌كرا، سه‌ري هه‌ڵدا و له‌و جاره‌دا شۆڕش ناوچه‌يه‌كى
فراوانترى كوردستانى گرته‌وه.
له 11ى ئاياری 1945دا بارزانى و پێشمه‌رگه‌كانى جارێكی تر روويان
كرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردەوە.
له 22ى كانوونى دووه‌می 1946 بارزانى له ڕێوڕه‌سمى راگه‌ياندنى
كۆمارى دیموكراتی كوردستان له مهاباد به‌شداریى كرد و له لايه‌ن قازی محه‌ممه‌د،
سه‌رۆك كۆمارى كوردستان، بارزانى كرايه فه‌رمانده‌ى سوپاى كۆمارى كوردستان و پله‌ى
جه‌نه‌راڵى سه‌ربازیى پێ به‌خشرا.
له 16ى ئاب 1946دا بارزانى پارتیى ديموكراتى كوردستانى عێراقى دامه‌زرا
و وه‌ك سه‌رۆكى پارته‌كه دەستی بەكارەكانی كرد، هەرچەندە ژمارەیەك كەسایەتی ئەو
سەردەمە باسیان لەوە كردووە كاتێك پارتی دروست بووە بڕیار بووە كەسێكی تر ببێتە
سەرۆك بەڵام دواجار مستەفا بارزانی كراوەتە سەرۆكی ئەو پارتەو، دواتر له سه‌رجه‌م
كۆنگره‌كانى حزبدا، كه له هه‌ندێكيان ئاماده نه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى ههڵبژێردراوەتهوه.
لەداوی خۆشی مەسعود بارزانی بووەتە سەرۆكی ئەو پارتەو ئەویش تا ئێستا لەو پۆستەدا
بەردەوامی هەیە.
لە ساڵی 1963 و لە ئەنجامی ناكۆكی ناوخۆیی
شۆڕشی ئەیلوول ژماریەك لە نێو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی جیابوونەوەو
هەر لەنێو پارتیدا باڵی حیزب كە مەلامستەفا سەرۆكایەتی دەكرد و باڵی مەكتەبی سیاسی
كە ئیبراهیم ئەحمەد و مام جەلال ڕابەرایەتییان دەكرد دروست بوو، دواجار لە 1/6/1976
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان جیابوویەوەو حیزبێكی نوێیان دامەزراند و تا ئێستەش ئەو
دوو حیزبە بە نەفەسی ئەو سەردەمانەوە زۆرینەی كارەكانیان دەكەن و ڕكابەری یەكتریی
دەكەن، وێڕای ئەوەی كە لە دوای ڕاپەڕینەوە چەندین كابینەی حكومەتی هاوبەشیان
پێكهێناوە بەڵام دژایەتی یەكتری و چەندین جەولەی شەری ناوخۆشیان درێژە پێداوە.
له 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى
ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه يه‌كه‌م جار بوو له مێژووى كوردستاندا،
شۆڕشێكى كورديى به 9 ساڵ خه‌بات، بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كورد به‌ده‌ست
بهێنێت.
له 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى
ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه يه‌كه‌م جار بوو له مێژووى كوردستاندا،
شۆڕشێكى كورديى به 9 ساڵ خه‌بات، بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كورد به‌ده‌ست
بهێنێت.
بەهۆی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران كۆتایی بەو شۆڕشە هێنراو بەو هۆیەوە
هەزران گوندی كوردستان خاپووركران و هەزاران پێشمەرگەو هاوڵاتی بوونە قوربانی.
له 6ى ئازارى 1975 به هۆى رێككه‌وتنى سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا
شاى ئێران له جه‌زائير، شۆڕشى ئه‌يلوول تووشى نسكۆ بوو و به‌و هۆيه‌وه بارزانى و
هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشه‌كه، رێگه‌ى ئاوارهييان هه‌ڵبژاردو تا ڕاپەڕینە
مەزنەكەی 1991 لە كەرەجی نزیك شاری تاران كەس و كارەكەی مانەوە.
لە دوای مردنی بارزانی چەند گرتەڤیدیۆیەكی دەنگی و چەندین وێنەو
ڤیدیۆی بێدەنگ بەجێ ماوە، كە تیایدا ئاماژەی ئەوەیان تێدایە كە پەیوەندییەكانی
لەگەڵ رۆژنامەنوس و میدیاكاران هەبووە، جگە لەوەی لەگەڵ دبلۆماتكارانی ناوخۆیی و
دەرەكی دانیشتنی كردووەو كۆتا چاوپێكەوتنیشی لەكاتی شۆڕشی ئەیلوول دا گەڵ
رۆژنامەیەكی ئێرانی دا بوو كە گوتبووی (كار من تمام شد) ئەوەش بەو مانایە لێكدرایەوە
كە كۆتایی بە شۆڕش هێناوە.
مستەفا بارزانی له 1ى ئازارى 1979 به هۆى نه‌خۆشي شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی بەناوبانگی
–جۆرج تاون-ی ئەمەریكا كۆچى دوايي كرد،
له 5/3/1979 و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شاری ( شنۆ ) ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، بەخاك
سپێردرا.
دواى راپه‌ڕينى ئازارى 1991 و لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ ،
ڕووفاتی مسته‌فا بارزانى و ئيدريس بارزانی كوڕى، له شنۆوه گواسترايه‌وه بۆ هه‌رێمى
كوردستان و له شوێنى له‌دايكبوونى و له ناوچه‌ى بارزان، به‌خاك سپێردران.