01:48 - 28/02/2021
سلێمانی.. چوارەم دەروازەی سنوری بەفەرمی كرایەوە
دەروازەی
سنووریی سەیرانبەن لەنێوان بانە و پێنجوێن بە فەرمی کرایەوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ
ئەوەی كاری قاچاخچێتیش لەهەردو زۆنی سەوز و زەرد بەردەوامە و سەدان ملیار دۆلار لە
سامانی گشتی بەهەدەر دەدرێت، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بەفەرمی ناساندنی دەروازە
سنوریەكان كۆتای بەكار قاچاخچێتی دەهێنێت؟ یان ئەویش دەبێتە سەرچاوەیەكی دیكەی
داهات بۆ كەسانی حیزبی ؟
دەروازەی سەیرانبەن بەفەرمی دەناسێنرێ
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی
سلێمانی و سنە، دەروازەی سنووریی سەیرانبەن لەنێوان بانە و پێنجوێن بە فەرمی کرایەوە.
ئیسماعیل رۆستەم پوور، قایمقامی بانە رایگەیاند، لە ئێستاوە بەشێوەیەکی فەرمی
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازە سنوورییە دەکرێت و بڕیاری هاتووچۆی گەشتیاریش دراوە،
بەڵام جارێ بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ، بڕیارەکە ناکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لای خۆیەوە، لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و ئازاد محەممەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون.
بەهمەن مرادنیا، پارێزگاری سنە ڕایگەیاند، لە دەروازەی سەیرانبەن بەستێنی
گونجاو بۆ هاتووچۆی گەشتیاری نییە بڕیاریانداوە کە ئیمکاناتی گونجاو بۆ هاتووچۆی گەشتیاری
لەو سنوورە دابین بکرێت.
ئامادەکارییەکان بۆ بە فەرمی ناساندنی مەرزی سەیرانبەن دەستی پێکردووە و تائێستا
9 فەرمانگە لە سنورەكە كراونەتەوە و چەند لیژنەیەكیش بۆ ناساندنی دەروازەسنوریەكە
بەفەرمی ڕادەسپێردرێن.
دەروازەی سەیرانبەن دەكەوێتە باكوری سنوری قەزای پێنجوێن و 45 كیلۆمەتر لە
ناوەندی قەزاكەوە دوورە لە دووای دەروازەی
باشماخ دەبێتە دووەم مەرز لە سنورەكەدا بڕیاریشە حكومەتی عێراق لیژنەیەك بۆ
چاودێریكردنی كارەكانی ئەو دەروازەسنوریە پێكبهێنێت.
بەكردنەوەی ئەو دەروایە بەشێوەیەكی فەرمی، ئەوا دەبێتە چوارەم دەروازەی
فەرمی لە سنوری پارێزگای سلێمانی كە هاوسنورە لەگەڵ شارەكانی بانە و سەقزی
ڕۆژهەڵاتی كوردستان و تەنها 20 كیلۆمەتر لە شاری بانەوە دوورە.
ڕۆڵ و گرنگی دەروازەی سنوری سەیرانبەن
دەروازەی سەیرانبەن، دەروازەیەكی دێرینو كاریگەرە لە نێوان هەرێمی
كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كەلوپەل و پێداویستی
ڕۆژانەی هاوڵاتیان، دەبێتە بازاڕێكی بەرفراوان
لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەنێوان شاری سلێمانیو شاری سنە، ئاڵوگۆڕێكی بارزگانی گەورەی
تێدا بەڕێوەدەچێت.
دەروازەی سەیرانبەن جگە لەوەی كاریگەری گەشەی ئابووریو بازرگانی بۆ رۆژهەڵاتی
كوردستان هەیە، هاوكات بۆ هەرێمی كوردستان كاریگەری بەهێزتری دەبێت، بەتایبەتی بۆ
سنووری پارێزگای سلێمانی جگە لە بازرگانانو گەشتیاران بەسەدان خەڵكی بێكاری سنوری
قەزای پێنجوێن سودمەند دەبن، جگە لەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەكەونەگەڕ بۆ
گواستنەوەی كاڵاو شمەكی هاوردەو هەناردە بەپێچەوانەشەوە لەدیوی رۆژهەڵاتی
كوردستان لەسنووری شاری بانەو سەقزو گوندەكانی دەوروبەریان سودمەند دەبن.
كاری قاچاغچیهتی له دهروازه سنوریهكان
تا ئێستا له دهروازه سنوریهكانی ههرێمی كوردستان كاری قاچاغچیهتی
بهردهوامه، بۆ نمونە بەرپرسان ھەموو ئۆتۆمبیلێکی خوار مۆدیلی ڕێگەپێدراو بەبێ
گومرگ و پشکنین و فەحس داخڵ دەکەن.
بەپێی یاسای حکومەت ئۆتۆمبیلی خوار مۆدیل ٢٠١٨ ڕێگای پێنادرێت بەیاسا داخڵ
بکرێت! وەک ھەموو قاچاخیەکی دیکە بەرپرسان ھەموو ئۆتۆمبیلێکی خوار مۆدیلی ڕێگە پێدراو
بەبێ گومرگ و پشکنین و فەحس داخڵ دەکەن.
بەپێی بەدواداچونی عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، دەرکەوت نزیکەی
١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل لە بازاڕدایەو نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلاریان لە خەڵک وەرگرتوە
بۆ داخڵکردنی، ئەمە تەنیا کێشەی گەندەڵی و قاچاخی نیە، ھەزاران ئۆتۆمبیلی بێ ژمارە
و ئەوەلیات ئێستا لە شاردان و ئەمەڕێگا خۆشکەرە بۆچەندین تاوان بکەرەکەی ئاشکرا نەبێت.
هاوكات، دابان محهمهد، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له بابهتێكدا
نوسیویهتی پارتیی، یەکێتی بە کاری قاچاخچێتی سنورەکان تۆمەتباردەکات، لەکاتێکدا لە
سنورەکانی خۆی زیاتر نەبێت کەمتر نیە، لەماوەی کەمتر لەیەک ساڵدا، دووەم فەرمان بۆڕێگری
و کۆنترۆڵکردنی کاری قاچاخی سنورەکان دەرچوو، فەمانی یەکەم د. ئومێد سەباح سەرۆکی
دیوان لەمانگی سێی ساڵی پار دەریکرد، ڕێبەر ئەحمەدی وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد بە جێبەجێکردنی،
کە هەردووکیان لە پشکی پارتین! ئەم فەرمانە شکستی هێنا و ڕۆشنایی نەبینی.
دهشڵێت، لەگەڵ سنورەکان، گرنگە
ناوەندەکانی کاری قاچاخی لە شار و شارۆچکەکان دابخرێت، گەراجەکانی تانجەرۆ، نوسینگەکانی
عەقاری سلێمانی و دریملاندی گەرمیان و دوکانەکانی بازاڕی دۆلارەکە و حەشارگەی ئۆتۆمبێلەکان
لەڕێگەی ڕاپەڕین و زاخۆ و دهۆک و ناوچەکانی تر. كۆتایی بە كارەكانیان بهێنرێت، كە
زۆربەی ناوەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ئاشكران، بەڵام دیار نییە لەسنوورەكانی
دیكە لەكوێ ئەو كارانە ئەنجام دەدرێت.
لە هەر سێ دەروازەی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر، پەروێزخان لە ئیدارەی
گەرمیان و باشماخ لە پارێزگای سلێمانی كاری قاچاخچێتیی بەردەوامە و بەپێی
زانیاریەكان لە دەروازەسنوریەكان تۆڕی قاچاخچێتیی هەیە كە بە بڕی ملیۆنان دۆلار زیان
لە داهاتیی گشتی هەرێم دەدەن.
جیاواز لە بەرهەمی كشتوكاڵی، یەكێكی دیكە لەو كاڵایانەی ئێستا بە قاچاخ
هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت ئاژەڵە، ئەمەش زیانی گەورە بەو كەسانە دەگەیەنێت كە
سەرقاڵی كاری ئاژەڵدارین.
لە ناوچەی خوێرێزكای سەر بە قەزای مێرگەسورەوە ئاژەڵی توركی داخڵدەكرێت، لە
سحێلاوە ئاژەڵی سوری داخڵدەكرێت، لای پێنجوێن و پاوەشەوە ئاژەڵی ئێرانی بە قاچاخ
ئامدیو دەكرێت.
بەپێی بەدواداچونەكان ئاژەڵی گەورە
بە ١٠٠ هەزارو بچوك بە ٣٠ هەزار دینار بۆ هەر سەرێك بە قاچاخی داخڵدەكرێت.
بڕیارەكانی حكومەت و بێ كرداری لە جێبەجێكردندا
ماوهیهكه ههڵمهتێكی ڕاگهیاندن بۆ كۆتای هێنان به كاری نایاسایی و كۆتای
هێنانی بهكاری قاچاغچیهتی لهدهروازهسنوریهكان دهستی پێكردووه.
له كۆبونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بڕیاردرا
هێزێكی هاوبهش له نێوان پێشمهرگه و وهزارهتی ناوخۆ پێكبهێندرێت، بۆڕێگەکرتن
لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی
کوردستان.
بەڵام بڕیارەكە نەچوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاری قاچاخچێتی لە هەردوو
زۆنی سەوز زەرد لەلایەن ژمارەیەك بەپرسەوە بەردەوامە و ڕۆژانە دەیان و سەدان و
هەزاران كەلوپەل و پێداویستی كوالێتی خراپ دێنە هەرێمەوە بەسەر هاوڵاتیانەوە
ساغدەكرێنەوە.
ئەوە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی كە گهندهڵی ئهو سێكتهره بۆڕای گشتی ئاشكرا
كراوه، بەڵام هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ كۆتایهێنان لە بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات
نانرێت و لەلایەن ژمارەیەك بەپرسی حكومی و حیزبیەوە ڕێگەنادرێت كۆتایی بەو تاڵانیە
بهێندرێت و یاسا سهروهربێت.
ئاشكراكردنی گەندەڵی
لەسەر داوای دادگای پێنجوێن و سکاڵای ئیدارەی دەروازەی سنووری باشماخ، سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان پارێزبەندی لەسەر هەردوو پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمەساڵح و
دابان محەممەد هەڵگرت.
ئەو دوو ئەندامەی پەرلەمانیش دەڵێن، هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر داواكاری
خۆمانبوە، پەیوەست بە ئاشکراکردنی سەدان
ملیۆن دۆلار کاری قاچاخی و نایاسایی سنورەکان، کە لەم دۆخە قورسەی دارایی لە بری گیرفانی،
چەند کەسێک دبوو بۆ گیرفانی خەڵک و موچەخۆر بایە.
دەشڵێن، کاری قاچاخچێتی بەردەوامە وەک پرۆسە، ڕاگرتنی بەرھەمێک و دوان نابێتە
ڕاگرتنی کۆی کاری قاچاخچێتی و نایاسایی، لە دەروازەکان بێ جیاوازیی، بۆ ئەمەش بەردەوام دەبین تا بەئاکام گەیشتنی ئەم
دۆسیەیە و دەستھەڵگرتن لەبردنی ئەو چەردە پارە گەورەیە.
بابهتی خاڵهسنوریهكان و ئهو گهندهڵیهیی لهو سێكتهرهگرنگه ئابورییهی
ژیاندا ههیه، ماوەیەكە بووەتە جێی مشتومڕی بهرپرسانی حكومهتی ههرێم و بهرپرسانی
ئیداری، بەڵام تائێستا ئەو كێشەیە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە؛ بهردهوامی قاچاغچیهتی
له دهروازهسنوریهكانی ههرێمی كوردستان ئهو ڕاستیه دهسهلمێنێت كه بەشێك
دهستڕۆشتوانی ناو حیزب و بازرگانه سیاسیهكان ئامادهنین ملكهچی یاسابن و كۆتایی
به دزی و گهندهڵی و بهههدهردانی سامانی گشتی بهێنن.
هەربۆیە كێشەی دەروازە سنوورییەكان بۆ خەڵك بووەتە نەگبەتی و بۆ دەستڕۆشتووانیش
بووەتە سەرچاوەی داهات.