02:06 - 27/02/2021
پەلاماردانی پەرلەمانتارێك لە سلێمانی كاردانەوەی بەرفراوانی لێدەكەوێتەوە
هێرشكردنەسەر غالب محەمەد په‌رله‌مانتار فراكسوێنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عراق كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌رپرسان و كاردانه‌وه مه‌ده‌نییه‌كان و لێكه‌وته‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێناو وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕیگه‌یاند لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون،قائیمقامی سلێمانیش ده‌لێت ئەو رووداوە بەبێ سزادانی بكەرانی تێپەڕ نابێت و ھێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لەوبارەیەوە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە و وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش به په‌یسه‌ری ڕاگه‌یاند پێده‌چێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت
چۆنێتی ڕوداوه‌كه له‌زاری كه‌سه نزیكه‌كانیەوه
كاژمێر 6:35 خوله‌كی دوێنێ ئێواره له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به چه‌قۆ هێرشكرایە سه‌ر د.غالب محەمەد په‌رله‌مانتاری فراكسوێنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق و پاشان به‌بریندار گەیەندرایە نه‌خۆشخانه.
دابان محەمەد په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیونی گۆڕان له ڕوماڵی ڕاسه‌وخۆی په‌یسه‌ردا رایگەیاند كە سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یی كردوو و سه‌یری كامێرا چاودێرێكانی كردووە، کەسێک کە دیارە پێشتر پلانی بۆ دانراوە لە نزیک ماڵەکەیدا چاوەرێی دەکات و لەگەڵ گەیشتنیدا پەلاماری دەدات
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدەچێت لەم چەند رۆژەدا تۆمەتباری هێرشکردنە سەر غالب محەمەد دەستگیربکرێت.
وته‌ێژی پۆلیسی سلیمانی به په‌یسه‌ری ڕگه‌یاند: " پاش هێرشەکە هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دیارە ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە لە شوێنەکە هەڵاتووە
سەرکەوت ئەحمەد وته‌ێژی پۆلیسی سلیمانی وتیشی: غالب محەمەد سکاڵای تۆمارکردووە و لە سكاڵاكەدا وتوویەتی کەسەکە ناناسێت، بەڵام ئەگەر بیبینێت دەیناسێتەوە.
كاردانه‌وه‌كان
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسوێنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردسان نوسیوه‌یه‌تی لە ھێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد ھێزە ئەمنیەکان بە بەرپرسیار دەزانین تاوەکو دەستگیرکردنی تاوانباران
هاوكات دڵشاد ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له نوسینێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوه‌یه‌تی لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا په‌لاماری په‌رله‌مانتارێك ده‌درێت و ده‌درێته به‌ر چه‌قۆ كه‌چی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وته‌ێژی حكومه‌ت به‌جیا په‌یام بلاو ده‌كه‌نه‌وه و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن ده‌شڵێت : له‌كاتێكدا نه‌ده‌بوو حه‌رفێك بڵێن تا تۆمه‌تاره‌كه‌یان نه‌گرتایه.
كاردانه‌وه‌ی حكومه‌ت
لە چوارچێوەی كاردانەوەكاندا، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وته‌بێژی حكومه‌ی هه‌رێم و قایمقامی سلێمانی كاردانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەلەمانتار غالب محەمەد ئەکەم و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپێردراون لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و هێرشبەران ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وتیشی لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەواڵی کاک غالبم پرسی و دڵنیام کردنەوە ئەم کارە ترسنۆکانە لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت
د.جوتیار عادل وته‌بَژی حكومه‌تی هه‌رێمیش رایگه‌یاند: به توندی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
ده‌شڵێت لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووییاسا بكرێنه‌وه.
هاوكات قایمقامی سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئەو رووداوە بەبێ سزادانی بكەرانی تێپەڕ نابێت و ھێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لەوبارەیەوە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە
ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە پەیامێكیدا بۆ رای گشتی رایگەیاند: رووداوی ھێرشكردنە سەر غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە شاری سلێمانی نیگەرانی كردن و بەتوندی سەركۆنەی ئەو رووداوە دەكەن
ده‌شڵێت: ھەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە ئەو رووداوە بەبێ سزادانی ئەنجامدەرانی تێپەڕ نابێت، بكەرانی ھەر كەسێك بن رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێنەوە و رێگە بەشێواندنی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی نادەن
لایه‌نه سیاسیه‌كان
لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی دوێنێی هێرشكردنه سه‌ر غالب محەمەد ده‌كه‌ن بەجۆرێك:-
فراكسوێنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕیگه‌یان ئیدانه‌ی هێرش كردنه سه‌ر غالب محەمەد ده‌كه‌ین و داواش ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه تاوانباران راده‌سی دادگا بكرێن
فراكسوێنی گۆرانیش له په‌رله‌مانی عراق له راگه‌یه‌نراویكدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا رووبەروی هه‌ره‌شه بوینه‌ته‌وه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی عیراقمان ئاگادار كردوه‌ه‌وه كه هه‌ولی تیرۆركردنمان ده‌دریت
فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە داوای لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و بەسزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەکەن.