01:35 - 27/02/2021
هەولێر سەرجەم بازگەکان دادەخات و سلێمانیش هۆشداری دەدات
لە هەرێمی
كوردستان ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنای گۆڕاو تونتردەكرێنەوە و لە قوتابخانە و
بەشەناوخۆی و فەرمانگە حكومیەكان پشكنین بۆ قوتابیان و فەرمانبەران دەكرێت، لە
هەولێر، سەرجەم بازگەکان بە رووی گەشتیارییەکاندا داخراون،
لەسلێمانیش داوادەكرێت ڕێگە لە هاتوچۆی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بگیرێت بۆ
ناوشارەكە، یەكەم كاروانی ڤاكسینەش دەگاتە عێراق و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، بهشی
ههرێمی كوردستانو سهرجهم پارێزگاكانی عێراقیشی لێ دهدرێت.
كۆرانای گۆڕاو لە هەرێمی كوردستان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی
ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی كوردستان توندتر
دەكرێنەوە، لە هەولێر، سەرجەم بازگەکان بە رووی گەشتیارییەکاندا داخراون،
لەسلێمانیش داوادەكرێت ڕێگە لە هاتوچۆی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بگیرێت بۆ
ناوشارەكە.
لە شەوی رابردووەوە، لە سنوری پارێزگای هەولێر، سەرجەم بازگەکان بە رووی
پاسە گەشتیارییەکاندا داخراون.
موقەدەم سەلام خۆشناو بەرپرسی بازگەکانی هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی رێگەگرتن
لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێ لە شەوی رابردووەوە، لە سنوری پارێزگای هەولێر، سەرجەم
بازگەکان بە رووی پاسە گەشتیارییەکاندا داخراون.
وتیشی، پاسە گەشتیارییەکان ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان تێدایە و بە ئاسانی کۆنترۆڵناکرێن،
بۆیە لەم قۆناغەدا ئەو بڕیارە جێبەجێدەکەین و چاوەڕوانی بڕیارەکانی دیکەی حکومەتین.
چەند رۆژێکە پارێزگای هەولێر رێکارەکانی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
توندترکردووەتەوە و لە راگەیەنراوێکدا، ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر ئاماژەی
بەوەکرد، هەرکەس ماسک نەبەستێت توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
هاوكات، سەرجەم چالاكی و خولەکانی وهرزشیی و تۆپی پێ بهبێ ئامادهبوونی جەماوەر
له یاریگاكان بەڕێوەدەچێت، هەر یانەیەکی وەرزشی و تیپێک، سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات
روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
لەسلێمانیش، رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و 25 تووشبوو لە
نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادا چارەسەر وەردەگرن.
لە ئێستادا 25 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا ماون و چوار نەخۆش داخل بوون و سێ نەخۆشیش
نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، لەو 25 نەخۆشە 23 نەخۆشیان
لەسەر ئۆكسجینن و دوو نەخۆشیش لەژێر چاودێری چڕدان.
هاوكات، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهێواشی توشبون
بە كۆرۆنا زیاد دەكات و ڕێكارەكان دەگرینەبەر و ئامادەكاریمان بۆ ئەو مەبەستەكردوە
و لە قوتابخانە و بەشەناوخۆی و فەرمانگە حكومیەكان پشكنینمان داناوە.
وتیشی، خاڵی
لاوازمان دەروازە سنورەكانە و پێویستە كۆنترۆڵبكرێن، داواش
لەلایەنەپەیوەندیدارەكان و وەزارەتی ناوخۆ دەكەم ڕێگە بە هاتوچۆی هاوڵاتیانی
پارێزگاكانی دیكە نەدەن بۆ ناو هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت، زیادبونی
ژمارەی توشبوان پەیوەندی بەو كەسانەوە هەیە كە لە دەرەوە دێنە ناو هەرێمی كوردستان
و شارەكانی هەرێمەوە.
یهكهم كاروانی پێكوتهی كۆرۆنا دهگاته بەغداد
دوای ئەوەی کۆڕۆنای گۆڕاو لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بڵاوبویەوە، لە هەرێمی
کوردستانیش چەند حاڵەتێك تۆماركران، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رێوشوێنەکانی
تووندکردوونەتەوە و لە چەند شارێكیش قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.
هاوكات، بەرپرسانی تەندروستیش کار بۆ ئەوە دەکەن بەزوویی ڤاکسین بگاتە عێراق
و هەرێمی كوردستان.
فڕۆکەیەک چووەتە چین بۆ هێنانی ڤاکسینی سینۆفارم، بڕیارە دوای رۆژێک یان
دوو رۆژی دیکە بگەڕێتەوە بەغداد، یەکەم کاروانی ژەمە ڤاکسینەکان لە چینەوە دەگوازرێتەوە
عێراق، کاروانەکانی دیکەی ڤاکسینی سینۆفارم و کۆڤاکس یەک بەدوای یەک دەنێردرێن.
حهیدهر مهجید وتهبێژی ئهمیندارێتی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق، ڕایگەیاند،
یهكهم كاروانی پێكوتهی سینۆفارمی چینی دهگاته شاری بهغداد.
بەپیی زانیاریەكان یەكەم كاروان، كە دهگات 50 ههزار ژهمه پێكوتهیه كه
دهگاته بهغدادو بهشی ههرێمی كوردستانو سهرجهم پارێزگاكانی عێراقیشی لێ دهدرێت.
بڕیارە 8 ملیۆن عێراقی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە
ڤاکسین وەربگرن، ئەوەش دەکاتە نزیکەی 20٪ ی عێراقییەکان.
ئەوە کاروانی یەکەمی ڤاکسینە بەپێی ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ
کۆمپانیاکانی بواری ڤاکسین کردوویەتی، بڕیارە دوای ئەوە کاروانی دیکەش بێت، بڕیارە
پێکوتەی ئەسترازینیکا تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە عێراق، هەروەها گرێبەست لەگەڵ
کۆمپانیای ڤایزەریش بۆ کرینی 6 ملیۆن ژەمە پێکوتە کراوە، بە گشتی ژمارەکە دەگاتە
16 ملیۆن ژەمە پێکوتە.
بەپێی زانیاریەكان، حكومەتی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا رێککەوتنیكردوە
بۆ هێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، سەیف بەدر، وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش دەڵێت، لەگەڵ فایزەریش رێککەوتنمان کردووە، بەڵام ئەوان
دەڵێن دەبێ بەڵێننامەیان پێبدەن لە هەر لێکەوتەیەک، کە ئەو کەسەی وەریدەگرێت رووبەڕووی
ببێتەوە، ئەوەش پێویستی بە یاسایەکی پەرلەمانی هەیە، ئەم داوایەش لە دەسەڵاتی وەزارەت
و حکومەت نییە و بۆ پەرلەمان بەرزکراوەتەوە، تاوەکو یاسایەک دەربکرێت، بەڵام بۆ رێکارە
تەکنیکییەکان هەموو ئامادەکارییەک کراوە.
پرۆسەی خوێندن و ئامارەكانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان
لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 78 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە
هەرێمی كوردستان دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا هیچ تووشبووێک گیانی لەدەستنەداوە،
هاوکات 99 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و
252 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 78 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای
دهۆک بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک دەستنیشان نەکراوە. هەروەها 99 تووشبووی پێشووی
ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە کە زۆرترینیان لە دهۆک بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە.
بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، خوێندن
لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام رێکارەکانی خۆپارێزی تووند دەکرێن.
هاوكات، یاد و بۆنەکانی مانگی ئادار بەرز رادەگیرێن، بەڵام بەبێ گردبوونەوەی
جەماوەری بەڕێوەدەچن.
یەكێكی دیكە لە بڕیارەكان، قەدەغەکردنی هاتنی پاسی گەشتیارانە بۆ هەرێمی
کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان راسپێردراون کە چاودێریی جێبەجێکردنی رێنماییەکان
بکەن.
بەستنی ماسک و پاراستنی دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی لەو رێکارانەن کە وەزارەتی
ناوخۆ جەختی لەسەر دەکاتەوە و دەڵێت، سزای ئەو کەسانە دەدەن کە ماسک نابەستن، بەپێی
رێنماییەکانی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ، سزای نەبەستنی ماسک، 20 هەزار دینارە.
گهیشتنی وهجبهی یهكهمی كۆرۆنا لهكاتێكدایه، تهنها ئێوارهی دوێنێ
4336 كهس لهعێراق توشی كۆرۆنا بونو تادێت ژمارهكهش ڕوو لهزیادبون دهكات.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 680 هەزار و 937 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان
تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 625 هەزار و 447 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا
91.9%ـی تێکڕای تووشبووان، هەروەها 41 هەزار و 517 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر
وەردەگرن، 377 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێری چڕدان، 13 هەزار و 324 تووشبووی کۆرۆناش
گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی وتەی وەزیری تەندروستی عێراقیش، زیاتر لە 300 تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاو
لەنێو منداڵاندا تۆمارکراون.