01:00 - 25/02/2021
پەیسەر سیناریۆیی پشت دواكەوتنی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغداد ئاشكرا دەكات
پرۆژەیاسای بودجەی
گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دەكرێت، هەرێم و
بەغداد بۆ ڕێككەوتن لە یەكنزیكن، سەرۆكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئاماده‌ین کێشه‌کانمان
لەگەڵ بەغداد چاره‌سه‌ر بکەین، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، هەرێم گەیشتوەتە
ئەو بڕوایەیی نه‌وتەكە‌ی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆه بفرۆشێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایش
دەڵێت، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 شكست بهێنێت، ئه‌وا په‌رله‌مان
ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێش‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
هەرێمی كوردستان ئامادەی ڕێككەوتنە
هەرێمی کوردستان
لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ رێککەوتن لەسەر کۆی پرۆسەی
دانوستانەکان، كە خۆی دەبینێتەوە لە بابەتەكانی وەک ناوچە جێناکۆکەکان و گەنمی جوتیاران
و پێشمەرگەو بودجەی سیادی.
نێچیرڤان بارزانی،
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمدا، ڕایگەیاند، هه‌رێمی
کوردستان خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌ندروست و کارایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی
عیراق و ئاماده‌یه کێشه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکات.
هاوكات، داواش دەکات
په‌یوه‌ندی ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌بێت، و دەشڵێت، دۆخی هه‌رێمی کوردستان
و گرنگیی یه‌کڕیزیی لایه‌نه‌کات.
لای خۆیەوە، جوتیار
عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شاندی باڵای هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌غداد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، ئه‌وه‌ی شانده‌كه تا ئێستا
گفتوگۆی كردوه به‌هه‌مانشێوه‌یه و سوره له‌سه‌ری كه پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق
رێكه‌وتنی كردوه.
گرفتی سەرەکی بەردەم
پڕۆژە یاسای بودجە
پرۆژەیاسای
بودجە لەلایەن حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ری
و هاوڕابوون له‌سه‌ری پێكه‌وه نوسیویانه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا
ده‌نگی له‌سه‌ردراوه و دواتر نێردراوه بۆ په‌رله‌مان، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكرێت
كه‌حكومه‌تی عێراقی پێكهاتووه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو حیزبه‌كان، واته
هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وبڕگانه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ڕه‌زامه‌ندبوون.
كارەكانی لیژنەی
تەنها پێداچونەوەیە بە ژمارەكانی پرۆژەیاساكەدا و هاوكات ڕاگرتنی باڵانسە لە نێوان
بودجەی وەزارەتەكان.
بەپێی وتەی
ئەندامێكی پەرلەمان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق نزیكدەبینەوە
ئەوەش بوتە بەربەرستی سەرەكی له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌وڵده‌درێت هه‌ركه‌سه‌و سۆزی
شه‌قامی خۆی به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕابكێشێت دەڵێن
گرفتی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان دروستی ده‌كات له‌به‌رده‌م عێراقدا كه‌ناتوانێت
زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی كه هه‌یه‌تی كه ئه‌مه له واقیعدا ڕاست
نییه.
دەشڵێت، مه‌سه‌له‌كه
ته‌نها بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن
بۆنموونه نایه‌نه‌وێت هه‌ڵبژاردن به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بكرێت ئێستا به‌شێكی زۆری
په‌رله‌مانتاره‌كان به‌و نه‌هجه قسه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی ده‌رچووه
گرفتی تێدایه و باش نییه ده‌بێت هه‌مواربكرێته‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا له‌هه‌مانكاتدا
بكرێت و له‌هه‌مان ڕۆژدا بكرێت ئه‌مه دوو یاسای جیاوازی هه‌یه كه‌هه‌ڵبژاردنی عێراق
به‌كارتی ده‌نگدان ده‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌بێت به‌كارتی
بایۆمه‌تری بچن 11 ملیۆن كه‌س كارتی بایۆمه‌تریان نییه واته ئه‌مه گرفتی زۆره
له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه یاری ده‌كرێت.
هه‌رێمی
كوردستان نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست دەكات
بڵێسە جەبار فەرمان،
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، به‌بۆچوونی هه‌موولایه‌كمان ده‌رئه‌نجام
هه‌مووی دەبێت ڕێكبكه‌ون ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئیتر 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێردرێت یان
400 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێردرێت، هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی
كه‌ده‌بێت نه‌وته‌ی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆه بفرۆشێت وه ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات
ئیتر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2019 وه په‌یڕه‌وی ده‌كات ئیتر بۆی ناچێته‌سه‌ر و لێی قبوڵ
ناكرێت كه‌جێگیر بكرێت له‌بودجه‌دا و بڵێت باشه من ڕاده‌ستی ده‌كه‌م و دواتر ڕاده‌ستی
نه‌كه‌ن و پێداگری بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه هه‌ر بێت هەرچەندە ماوه‌یه‌كی زۆریش
بودجە نێردرا به‌ڵام ئه‌مه زه‌حمه‌ت ده‌بێت زیاتر به‌حوكمی ئه‌وه‌ش كه‌به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن
ده‌ڕۆین لایه‌نه‌كان چیتر ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هه‌رشێوازێك
بووه ئیتر بڕه نه‌وته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشێت.
وتیشی، بێگومان
هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت شه‌فافیه‌تی ئه‌وتۆ نییه له‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ دروستكردووین له‌به‌غداد ئێمه نا‌توانیین به‌و ئه‌ندازه‌یه
به‌رگری له‌و مه‌سه‌له و که‌یسه بكه‌ین به‌ڵام وه‌كو حكومه‌تیش خۆی ده‌ڵێت
ئاماده‌ن نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكه‌ن به‌ڵام نه‌ك تێكڕای نه‌وت هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان
هه‌ن داواده‌كه‌ن كه‌تێكڕای چاڵه نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه
ببرێت به‌پێی وتنی ئه‌وان وه‌ك له‌ده‌ستوردا هاتووه كه‌ده‌بێت ئیداره‌ی هاوبه‌ش بێت
ئیتر له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه تاكو ئێستا گرفت هه‌یه به‌ڵام به‌بۆچوونی
من له‌ده‌رئه‌نجامدا هه‌رده‌بێت بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك.
پەرلەمان
دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنەكەی پێشووی هەولێر و بەغداد
ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی
پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 شكست بهێنێت، ئه‌وا په‌رله‌مان ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه
بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێش‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د شه‌به‌كی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، په‌رله‌مان له ئیحراجیدایه،
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌ی چاره‌سه‌ره پێشنیازكراوه‌كانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت.
وتیشی، له‌وانه‌یه
په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێكه‌وتنی تایبه‌ت به پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2019، كه
باس له‌وه ده‌كات پێویسته هه‌رێمی كوردستان داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی
به‌غداد بكات.
بەپێی وتەی ئەو
ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، هه‌رێم به‌و رێكه‌وتنه‌شه‌وه پابه‌ند نه‌بوو، بۆیه
پرۆژه یاسای پێشوشی پێشێلكرد، تائێستاش به‌رده‌وامه له كۆسپ دانان له‌به‌رده‌م
ئه‌و ده‌قانه‌ی پێشكه‌شكراون له پرۆژه یاسای بودجه‌دا.
تائێستا لەسەر
پشكی هەرێمی كوردستان، دو پێشنیاز هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌مو دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی
کوردستان راده‌ستی به‌غداد بكرێت، دوه‌میش، ئه‌و نه‌وته‌ی له‌رێگه‌ی جه‌یهانه‌وه
ده‌فرۆشرێت بدرێته سۆمۆ، بابه‌تی 453 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه،
كه نه‌وت له بەندەری جه‌یهان بدرێته كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی.
قەبارەی پرۆژەیاسای
بودجە لە 164 تریلیۆن دینارەوە بۆ نزیکەی 127 تریلیۆن و 500 ملیار دینار کەمکرایەوە،
نرخی نەوت لە 42 دۆلارەوە زیادکرا بۆ 45 دۆلار، داهات لە 93 تریلیۆن دینارەوە بۆ
98 تریلیۆن و 500 ملیار دینار زیادکرا ، کورتهێنان لە زیاتر لە 71 تریلیۆن دینارەوە
بۆ نزیکەی 29 تریلیۆن دینار کەمکرایەوە.
بەشە بودجەی هەرێمی
کوردستان، پێشتر بە زیاتر لە 13 تریلیۆن و 900 ملیار دینار دیاریکرابوو، بەڵام کەمدەبێتەوە،
بە رێژەش 12.67%ـی بودجەی فیدراڵی خەرجکراوی ساڵی 2021 دەبێت.