12:03 - 25/02/2021
كاردانەوەكان سنوری هەرێم تێدەپەڕینن
سزادراوانی بادینان مانیان لە خواردن
گرتوە و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە، لیژنهی مافی مرۆڤ پهرلهمانی كوردستانیش
دەڵێت، لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ههولێرهوه
رێگهمان پێ نادرێت سهردانیان بكهین، پارێزەرانی دۆسیەكەش دەڵێن، چاویان لەوەیە پێداچونەوە بە بڕیارەکەدا بكرێت لەلایەن دەستەیەکی دیکەی دادگاکەوە کە ئەندامەکانی
زۆرترە، كاردانەوەمەدەنیەكانیش
بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر بەردەوامە، لە هەولێر تانە لە بڕیارەكە
دەدرێت و لە سلێمانی و هەڵەبجەش فشارەمەدەنیەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی
دادگای هەولێر بەردەوامن، دۆسیەكەش
دەبرێتە ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا.
ناڕەزایەتیەكان دژی سزادراوانی
بادینان فراوانتردەبن
ژمارەیک لە پارێزەرانی بەرگری کوردستان
و فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكان لە هەولێر تانە لە بریارەکەی 16ی ئەم مانگە دەگرن لە
دادگای تەمیزی دەرباری سزادراوانی بادیان.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا
ڕایانگەیاند، هیچ بەڵگەیەكی سەلمێنەرنەبو بۆ سەپاندنی سزاكان و بەپێی
یاسانێودەوڵەتیەكان نابێت دادگا تێكەڵی بابەتەسیاسیەكان بكڕیت و پێویستە مافی مرۆڤ
بێتەسەر خەت.
دەشڵێن، گەشبینن لە تانەدان لە
بڕیارەكە چونكەبەڵگەكان جێگەی گومانن و داواكارین بەچاوێكی وردترو دادپەروەرانەتر پێداچونەوە
بەبڕیارەكەی دادگادا بكرێت و ئازادی ڕادەربڕین نەخرێتە ژێر پرسیارەوە لە هەرێمی
كوردستان.
فیدراسیۆنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی
مەدەنی لە سلێمانی گفتوگۆیەكی كراوەی سەبارەت بە دۆسیەكە ڕێكخست و تێیدا بڕیارەكەی
دادگای هەولێری بە نایاسای وەسفكرد.
دەشڵێن، بەردەوامدەبن لە دروستكردن و
فشاری مەدەنی ب هەڵوەشاندنەوەیی بڕیارەكەی دادگای هەولێر و لە هەوڵەكانیشمان
بەردەوام دەبین.
هاوكات، رێكخراوی
ئازادبوون لە بەیاننامەیەكدا، كە
ئاڕاستەی ئهنجوومهنی دادوهری، پهرلهمانی كوردستان، ئهنجومهنی وهزیران، نهتهوه یهكگرتووهكان، بالیۆزخانهو كونسوڵخانهكان لهعێراق و ههرێمی
كوردستان، رێكخراوهكانی
كۆمهڵی مهدهنی، دهزگاكانی
راگهیاندنی كردوە و تێیدا
ڕایگەیاند، ئەرکی دادوەرانی هەرێمی کوردستانە سەربەخۆیی
خۆیان و دادگاکان بپارێزن، رێگەنەدەن بەرپرسانی حزب و حکومەت بڕیاریان پێدەربکەن.
بەپێویستیشی دەزانن، دادگای تهمییز
دادپهروهرانه و دوور لهههر دهستتێوهردانێكی سیاسی بەدۆسێکەیاندا بچێتەوەو
ماف بۆ سزادراوەکان بگێڕێتەوە و ئەرک و بهرپرسیارێتی حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی
دادوەریی و دادوەرانیشە، گوێ لەدەنگی ناڕازی خەڵک و مافناسان و رێکخراوەکانی مافی
مرۆڤ بگرن، تەنیا بەپێی یاسای رۆژنامهگهری ژمارە ٣٥ی ساڵی 2007و یاسای ژماره 11ی
ساڵی 2010ی رێكخستنی خۆپیشاندان، مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان و خۆپیشاندهران بکەن،
پێچەوانەكهی وادهكات، داگاكان لهبری ئهوهی ببنه شوینێك بۆ بهدیهێنانی دادپهروهری
دهبنه شوینێك بۆ تۆڵهكردنهوهی سیاسی.
دەشڵێن، پێویسته پهرلهمانی
كوردستان بهدواداچوونی جددی بۆ جیبهجێكردنی یاساكان بكات و بەئەركی حكومەتیشی دەزانن، زەمینەی ئازادی
بیروڕا سازبکات، مەوداکانی ئازادی تاک وهاونیشتمانی فراوان بکات، چونکە ئەوەی رەوایەتی
بەحکومەت دەدات دەنگ و رەزامەندی خەڵکە نەک هێزی چەک وداپڵۆسین.
ئەوە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی لە سنوری
پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی چین و توێژە جیاوازەكان و پارێزەران و یاسا ناسان و
چالاکوانی مەدەنی، دژی بڕیارەكەی دادگای هەولێر ڕژانەسەر شەقامەكان و گردبونەوە و
خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بڕیارەكەی دادگا و پارێزەرانی دۆسیەكان
دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر، سزای پێنج
ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج كەس لە دەستگیركراوانی بادینان دەركرد، ئەوەش كاردانەوەی
جیاوازی لێكەوتەوە و لە ڕۆژی دەرچونی سزاكەوە لە چەند شاروشارۆچكەیەك خۆپیشاندان
بەڕێوەچوو.
پارێزەرەکانی دۆسیەکە لەرۆژی دەرکردنی بڕیارەکەوە لەهەوڵی
ئەوەدان ڕێگە چارەیەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە بدۆزنەوە.
بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند،
هێشتا دۆسیەکە رەوانەی دادگای پێداچونەوە نەکراوە، دۆسیەکە گەورەیە و لە هەزار لاپەڕە
پێکدێت، رەوانەکردنی کاتی دەوێت و جاری واهەیە دادگاکە چەندین کۆبوونەوەی چڕ و پڕ
دەکات بۆ ئەوەی بگاتە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە، بەهۆی بۆچوونی جیاجیای ئەندامەکانییەوە.
وتیشی، دەمانەوێت دەستەی موەسەعە کە لە 11-13 ئەندام پێکدێت
پێداچونەوە بە سزاکەدا بکات، چونکە ژمارەی ئەندامەکانیان زیاترە و هیوا هەیە بەویژدانەوە
سەیری بریارەکە بکەن نەک بە دەنگدان و لەو کاتەدا دەبێت چاوەڕوانی لێبوردنێکی گشتی
بکەین بەمەرجێک ئەوان لێی بەدەر نەکرێن.
بەگشتی بڕیارەکانی دادگای پێداچونەوە لەچەند بڕیارێک تێناپەڕن،
یان جێبەجێکردنی سزاکە وەک خۆی، یان سوککردن، یان ئازادکردن یاخود نوێکردنەوە.
لەگەڵ هیوای پارێزەرەکان بۆ دەرکردنی بڕیاری ئازادکردنی
سزادراون لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە، پارێزەرەکان چاویان لە بژاردەیەکی دیکەشە،
کە بریتیە لە پێداچونەوە بە بڕیارەکە لەلایەن دەستەیەکی دیکەی دادگاکەوە کە ئەندامەکانی
زۆرترە.
دۆخی سزادراوانی بادینان لە زیندان
سزادراوانی بادینان ماوەی هەفتەیەكە
مانیان گرتوە و دۆخی تهندروستییان له مهترسیدایه، بەپێی زانیاریەكان، له ڕۆژی
سزادانیانهوه ئهو پێنج چالاكوانه مانیان له خواردن گرتووه و دۆخی تهندروستییشیان
له مهترسیدایه.
پێشتریش گوڵستان سهعید جێگری سهرۆكی
لیژنهی مافی مرۆڤ لهپهرلهمانی كوردستان ڕایگەیاند، تهندروستی سزادراوانی بادینان
باش نییه و دوو رۆژه دهمانهوێت سهردانیان بكهین بهڵام لهلایهن ڕۆمیۆ ههكاری
سهرۆكی لیژنهی مافی مرۆڤ و هێزه ئهمنییهكانی ههولێرهوه رێگهمان پێنادرێت
سهردانیان بكهین.
ئەوەلەكاتێكدایە، به تۆمهتی بهرگری
كردن له دهستگیر كراوانی بادینان بڕیاری دەستگیركردن بۆ بۆ ئەیهان سەعیدی برای شڤان سەعید كە یەكێكە
لە پێنج سزادراوەكەی بادینان، دەرچوو.
بەپێی زانیارییەكانی پەیسەر، ئەیهان
سەعید، بە تۆمەتی زانیاریدان بە ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان و نوێنەرایەتی وڵاتان
لەسەر كەیسی سزاداراونی بادینان، فەرمانی دەستگیركركردنەكەی دەرچووە.
پەیسەر ئەوەی زانیوە، كە ئەو ماددەیەی
فەرمانی دەستگیركردنەكەی پێدەرچووە هەمان ماددەی سزاداراوانی بادینانە، كە ماددەی
مادەی یەكەم لە قانونی ژمارە 21ساڵی 2003 واتە( سیخوری )کردنه.
هاوكات، ههوڵهكانیش بۆ بهدهنگهێنانی
ڕێكخراوه نێودهوڵهتییهكانی مافی مرۆڤ بهردهوامه و لهو چوار چێوهیهدا
نامهیهك له كهسوكاری پێنج چالاكه زیندانیكراوهكهوه بۆ نهتهوه یهكگرتوهكان
و ڕێكخراوه نێودهوڵهتییهكانی دیكهی مافی مرۆڤ نێردراوه كه تییدا باسی بێتاوانی
ههریهك لهزیندانیهكان و دڕندهیی زیندان و دادگاو، ههروهها سهربهخۆ نهبوونی
دادگایان كردوه و، داوای ئازادكردنی حوكمدراوان و تهواوی دهستگیركراوانی بادینان
دهكهن.
دۆسیەیی سزادراوانی بادینان دەبرێتە ویلایەتەیەكگرتوەكانی
ئەمریكا
بڕیارەكەی دادگای هەولێر، نیگەرانی
ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكای لێدەكەوێتەوە و هاوپەیمانی هیوا لەگەڵ ژمارەیەك
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەغداد كەیسەكە دەگەیەنێت و دیپلۆماتكارانی
ئەو وڵاتە لەكەیسەكە ئاگاداردەكرێنەوە و هاوكات كەیسەكە لە بەغداد تاوتوێدەكرێت.
ئەمریكەیەكان بەهیچ شێوەیەك دان
بەبڕیارەكەی دادگای هەولێر نادات و ئەگەر بڕیارەكە هەڵنەوەشێندرێتەوە كار لە
ناوبانگی هەرێم دەكات و هاوكات، لە بەغداد لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو كەیسە
دروستدەكرێت و كەیسەكە دەگەیەندرێتە دادگاكانی بەغداد.
لەهەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ جار لێبوردنی گشتی دەرکراوە
لە ساڵانی 2007 و 2012 و 2017 کە زیندانێکی زۆر لێی سودمەند بوون و دیار نییە کەی
لێبوردنی نوێ دەردەکرێت.
ماوەی چەند مانگێكە، زیاتر لە 75 مامۆستا و چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی
بادینان و هەولێر، لەلایەن دەسەڵاتەوە زیندانیكراون و ڕۆژی 16ی شوباتی 2021 هەریەک
لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا، ئەیاز کەرەمی، لەلایەن
دادگای هەولێرەوە بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بە شەش ساڵ زیندانی حکومدران.