02:58 - 17/02/2021
دروستكردنی ترس وەك پلانی دووبارە نەبوونەوەی 17ی شوباتێكی دیكە
دوای 10 ساڵ لە خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات، داواكارییەكانی خەڵك نە جێبەجێكراون
نە شەقامیش لەبیری كردوون، بە سەرجندانێكی خێرا
لە داواكارییەكان، ئەوە رووندەبێتەوە خواستی شەقام لە چاككردنی سیستمی دەسەڵات، ملی
ناوە بۆ برۆن (ارحل). دەسەڵاتیش لەبری بەدەمەوە چوونی خواستەكان، دادگایكردنی
چالاكوان و داواكارانی خزمەتگوزاری وەك یادی 17ی شوبات دا بە گوێی هاوڵاتیاندا.
خواستی گەل جێبەجێ نەكرا
رۆژی 14ی شوباتی ساڵی 2011 تۆڕی به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك له
سلێمانی داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری له شۆڕشه‌كانی تونس و میسر و
فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی كرد خۆپیشاندانەكان لە رۆژی 17ی شوبات ئەنجامدرا.
خۆپیشاندانەكان سەرەتایەكی خوێناوی هەبوو، ئەمەش وای لە شەقام كرد ناڕەزایەتییەكان
درێژە پێبدات بۆ ماوەی 62 رۆژ و داواكارییەكان لە چوارچێوەی داواكاری خۆپیشاندارەكانی
17ی شوبات ئاڕاستەی دەسەڵاتی سیاسی و حكومەت بكرێت. جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانەش
كرایە مەرجی كۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەكان.
فراوانبونی خۆپیشاندانەكان تەنها لە سنوری ناو شاری سلێمانی نەمایەوە و زۆربەی
شار‌و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئەمەش وای لە دەسەڵاتی سیاسی كرد بۆ جێبەجێكردنی
خواستەكانی شەقام بڕیاری ژمارەیەك و دووی پەرلەمان دەربكرێت. بەڵام جێبەجێ نەكراو لە وەقائعی كوردستان بڵاونەكرایەوە.
به‌پێی بڕیاری ژماره دوو، ده‌بوو له‌ماوه‌ی ٢٠ رۆژدا لیژنه‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مان
كاره‌كانی خۆی ته‌واوبكات، جارێكی دیكه پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌مواربكرێته‌وه،
داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران تێیدا له‌به‌رچاوبگیرێت، هه‌موارییاسای سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم بكرێت به جۆرێك سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت
پلان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دابنرێت و ده‌ستی حزب له حكومه‌ت بهێندرێته
ده‌ره‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانی حزب هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و نابێت حزب ده‌زگای هه‌واڵگری
خۆی هه‌بێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس به كه‌سانی بێلایه‌ن
و پسپۆر بسپێردرێن، موڵك و ماڵی گشتی ده‌بوو
بۆ حكومه‌ت بگێرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان بكرێت،
داهات شه‌فاف بكرێت بۆ خه‌ڵكی و سیسته‌می خانه‌نشینی پله‌باڵاكانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
بە جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە دووی پەرلەمان كوردستان بۆ قۆناغێكی گەشەكرد و
هەنگاوی دەنا، بەڵام دەسەڵاتی حیزب لەناو حكومەت لە قاڵب دەدرا. هەر بۆیە زوو دەسەڵاتی
سیاسی پاشگەزبوونەوە لەجێبەجێكردنی بڕیارەكان و خۆپیشاندانەكانیش دوای 62 رۆژ بە زەبری
هێز كۆتاییان پێهێنرا.
لە ئێستا خواست و داواكاری خەڵك لە چاككردنی سیستمی و جیاكردنەوەی حیزب لە
حكومەت پاشەكشەی كردووە بۆ نان، بەڵام خواستە سەرەكییەكانی خەڵك هەر ماوە و لە بیر
نەكراوە، ئەمەش ترسی لە خۆپیشاندان لای دەسەڵات كردووەتە پلان بۆ رێگاكانی ئەنجامدانیان
بەرتەسك كردووەتەوە.
داواكارییەكانی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات كوردستانی بۆ دوو قۆناغ دابەشكردووە،
كە كۆنتاكت و پەیوەندی نێوان شەقام و دەسەڵاتی كردووە بە دوو بەرەی دژ بەیەك و هەمیشە
خواستی خەڵك نەك بە چاوی جێبەجێكردنەوە تەماشا ناكرێت، بەڵكو بە چاوی دژە دەسەڵات
دەخوێنرێتەوە و هەر ئەم هۆكارەش وای لە هاوڵاتیان كرد لە چاككردنی سیستمەوە بۆ
ارحل هەنگاو بنێت.
شەماقمێكی تەنیا و ئۆپۆزسیۆنێكی لاواز
رێگریكردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان بە تایبەت لە ناوچەی دەسەڵاتی حكومەتی
خۆجێی هەولێرو بادینان و دوایش ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی چەندین هۆكاری هەیە،
كەیەكێكیان نەبوونی رێكخستن و پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی بەهێزە. ئەوەش بووەتە هۆی پەرتەوازەیی
دەنگی ناڕازیی‌و نەبوونی بەردەوامیدان بەو دەنگانە.
هۆكارێكی دیكەی ئەوەی كە خۆپیشاندانەكان و خواستی جەماوەر ناگاتە جێ، ترسی
دەسەڵات لە كۆنتڕۆڵ دەرچوونی خۆپیشاندانەكان ئەوەش بە هۆی نەبوونی رێبەر و كۆكردنەوەی
دەنگی ناڕازی شەقام و رێگەخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی ئەو داوایانە لە چوارچێوەی خۆپیشاندانی
هێمنانە، ئەم هۆكارەش وای لە حكومەت و دەسەڵاتی سیاسی كردووە، هەمیشە وەك مەترسی لە
جوڵەی سەرشەقام بڕوانی و رێ بە دووبارەبوونەوەی 17ی شوباتێكی دیكە نەدا.
بڵاوكردنەوەی ترس و چەكی دەسەڵات
داخوازی نان و برسیَتی هەمیشە هۆكاربوون بۆ كەوتنی دەسەڵات، لە قۆناغی قەیرانی
قورسی دارایی هەرێمی كوردستانیش، ناڕەزاییەتییەكان و بێهیوابوون لە چاكبوونی سیسمتی
سیاسی، داواخوازییەكانی شەقام گەیشتە بڕۆن (ارحل)، بۆ بەرگرتن لەم جۆرە داوایانە دەسەڵاتی
سیاسی لە هەرێمی كوردستان، چەندین رێگەی گرتوەتەبەر بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
لێدان و گرتنی چالاكوان و مۆڵەتنەدان بە خۆپیشاندانی هێمنانە، تەنها بۆ ئەوە
نەبووە 17ی شوباتی نوێ روونەدا، بەڵكو دەسەڵات بۆ ئەوەی بە خەڵك بڵێ ئەوەی بە نیازی
خۆپیشاندان بێت، توشی لێپێچینەوەی توند دەبێت و لە دادگای نارۆشندا، سزای دەدرێت ئەو
رێگایەی گرتە بەر.
سزادانی پێنج چالاكوانی خۆپیشاندانەكان لە سنوری بادینان لە رۆژی 16ی شوباتی
2021 بە بەپێی مادەییەكەم لە قانونی ژمارە 21ساڵی 2003 واتە( سیخوری )کردن، پێدانی
ئەو هۆشدارییەی دەسەڵاتە بە گوێی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت شەقام بجوڵێنن، جا با
داخوازی رەوا بێت وەك نەهێشتنی گەندەڵی كە كابینەی نۆ كردویەتە مانشێتی كارەكانی،
تا داخوازی نان كە مافێكی سەرەتایی و سروشتی هەموو ئینسانێكە.
ئومێد قەرەداغی نوسەر لەسەر سزادانی خۆپیشاندەران و چالاكوانی مەدەنی باس لە
بڵاوكردنەوەی ترس دەكات لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە و ئەو دەڵێ: له‌گه‌ڵ راپه‌رینی
خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌هاری 1991 و دواتریش دوای روخاندنی رژێمی به‌عس، ئومێدمان
هه‌بوو كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌دایك ببێت كه ترس تیایدا ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی نه‌بێت، كه
ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ترس كۆتاییان پێبێت و كۆمه‌ڵگای ئازاد و مرۆڤی ئازادی
جێگای بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه راستیه‌كه ئه‌وه‌یه له هه‌رێمی
كوردستاندا ، كۆمه‌ڵگای ترس وه‌ك به‌دیلی كۆماری ترس هاتۆته ئاراوه.
ئومێد لە پەیوەست بەسزادانی ئەو گیراوانە وەك ئامانجی بڵاوكردنەوەی ترس دەشڵێ:
ئه‌مه له راستیدا دروستكردنی كۆمه‌ڵگای ترسه، دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه له‌سه‌ر
بناغه‌ی هێز راوه‌ستاوه و ئامانجی دروستكردنی تاكێكه كه له هه‌موو شت بترسێ ،
ته‌نانه‌ت له گروپێكی ماسنجه‌ر و كۆمێنتێكی فه‌یسبوك.
لەسەر بیرى جیاواز و داخوازی جیاواز بۆ هەر ناڕەزایەتییەك، قەرەداغی باس لەوەدەكات
كە ئامانج لەو سزادانە، هیچی تر جگە لە دروستكردنی كۆمەڵگەی ترس و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كه
به حوكمی ترس كه نه‌وێری جودا بێت و كه نه‌وێریت رای جیاواز و به‌رنامه‌ی سیاسی
جیاوازیهه‌بێت.
ترس لە 17ی شوباتێكی دیكە
داخوازییەكانی خەڵك تا دەبێت زیاتر دەبێت و گەیشتوتە قۆناغێكی مەترسیدار بۆ
حكومەتی هەرێم و ئەزمونەكەی، ره‌نگه ده‌سه‌ڵات ترسی جدی هه‌بێت له‌وه‌ی له‌هه‌ر
كاتێك ناره‌زاییه‌كان له‌ده‌ست ده‌ربچن، به‌ڵام بژارده‌ی ١٧ی شوباتێكی دیكه هه‌روا
نایاته گۆڕێ و نابێت به واقیع. چونكە توندتر كاركردنی حكومەت بۆ رێگەگرتن لە هەر
جوڵەیەكی پچوك و هۆشداری پێشوەختەی دەسەڵات بۆ جوڵەكانی شەقام ئەو وێنەیە روندەكاتەو
قورسە لە ئێستادا دەنگی شەقام وەك 2011 ببینرتێتەوە.
بەڵام ئه‌وه‌ی گریمانه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی ١٧ی شوباتی ئاڵۆزكردووه
نائومێدی گه‌وره‌ی له‌نێو خه‌ڵكدا، به‌جۆرێك خه‌ڵك باوه‌ڕی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری
سیاسی نه‌ماوه‌و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكی ناڕازی ئاماده‌نه‌بوو به‌شداری هه‌ڵبژاردن
بكه‌ن، ئه‌وان پێیان وانییه به هه‌ڵبژاردن و له‌ناوخۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌چاكسازی
بكرێت، هەر ئەم نائومێدیەیە حكومەتی ترساندووە لەوەی خۆپیشاندانی شەقام لە داواكارییەوە
سەر بكێشێت بۆ رووخان و ئەوەش هۆكاری سەرەكییە بۆ ترساندنی خەڵك بە شێوەیەی پلانی
پێشوەختە.
بەشێكی دیكەی قورسبوونی دوبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات، پێگەی جیۆسیاسی
هەرێمی كوردستان و تێكەڵبوونی وەرەقەی سیاسەتی ئیقلمی ناوچەكەیە كە رێگە بە ئاڵۆزبوونی
زیاتری ناوچەكە نادات و هێزە نێوەدەڵەتییەكان بەرژەوەندیان لەگەڵ هیچ جوڵەیەكی ناڕەزایی
بەرفراوان نییە.
لە نێوان ئەم هۆكار و ئەگەرانەی ئەنجامنەدانی خۆپیشاندان، ئەوەی مەترسییەكە
گەورەتر دەكات، پەنگخواردنەوەی خواستی خەڵكە و ئەستوربوونی رقەكەیەتی، ئەوەی رێگەی
كوردستان بەرەو هەڵدێر نابات و مەترسییەكان دەڕەوێنێتەوە، ئەنجامدانی چاكسازی ریشەیی
و بەدیهێنانی خواستەكانی خۆپیشاندەران لە 17ی شوباتەوە تا داخوازییەكانی ئێستای سەرشەقام.