01:44 - 17/02/2021
بڕیارەكەی دادگای هەولێر كاردانەوەی جیاوازی لێدەكەوێتەوە
بریارەكەی دادگای هەولێر بۆ سزادانی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینان، كاردانەوەی جیاوازی لێدەكەوێتەوە و چین و توێژە جیاوازەكان ڕەخنە لەو بڕیارە دەگرن و بەنایاسای وەسفی دەكەن، لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزای بەڕێوەچوو، بەشیك لەلایەنەسیاسیەكانی هەرێم ئیدانەی بڕیارەكە دەكەن، هاوكات، كۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكان یاداشتێك ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و وڵاتانی جیهان دەكەن، لیژەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، سزادانی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسان پێچەوانەی دەستوری عێراقە، لەبەرامبەردا، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی كوردستان دەڵێت، پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف بەڕێوەچووە.
ناڕەزایی چین و توێژەكان و هەڵوێستی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان
دژی سزادانی ئازادیخوازانی هەولێر و دهۆك لەبەردەم دادگای سلێمانی بەشێك لە ڕۆژنامەنوسان و چالاكانی مەدەنی و چین و توێژەجیاوازەكان گردبونەوە و تێدا ئیدانەی سزادانی چالاكوانانی بادینان كرا، لەلایەن دادگای هەولێرەوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا ئەوبڕیارەی داگایان بە نایاسایی وەسفكرد و داوایی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەیانكرد.
سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر سزادانی پێنج چالاكوانه‌كه‌ی بادینان به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند،پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئازادی ڕاده‌ربڕین و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌سته‌به‌ر بكرێت و دادگاكان سەروەری و بێلایەنی خۆیان بپارێزن.
لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان داواده‌كات زیندانیكردنی چالاكوانان به‌دوربگیرێت له ململانێی سیاسی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا و داوای جێبه‌جێكردنی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریی بۆ كه‌یسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ڕۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی وه‌ك خۆی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌كات.
هەڵوێستی بەرپرسان لەسەر سزادانی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانانی هەولێر
رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر سزادانی ده‌ستگیركراوانی بادینان ڕایگەیاند، باوەڕی نەگۆڕم بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە، بە‌ڵام ئەوەی لە پەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بە دادگایی‌کردنی ئەمڕۆی بەندکراوانی بادینان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتیەکی قورس و هیواخوازم ئەوان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتی دادوەریی تۆختر نەکەنەوە.
هاوكات، محه‌مه‌د حه‌كیم، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەوەی لەدادگایەکی هەولێر بەرامبەر بە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکەوان کرا؛ درێژەپێدانی ئەو نادادییەیە کە لەکۆی جومگەکانی ئەم هەرێمە دەگوزەرێت.
وتیشی، ئەمە بەتەواوی بەکارهێنانی یاسا‌و دامەزراوەی یاساییە بۆ مەرامی سیاسیی و حزبیی، بەتەواویش سیستمی سیاسی هەرێمی کوردستان هێندەی تر رووبەڕووی رەخنەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە، ئومێد دەکەین ئەو هەڵەی کرا لەدادگای تەمیز چاک بکرێتەوەو ئەو دەستگیرکراوانە ئازادبکرێن، چونکە سزادانی ئەو دەستگیرکراوانە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە.
بەپێی وتەی ئەو سەركردەی كۆمەڵی ئیسلامی، ئێستاش لە هەرکاتێ زیاتر کاتی ئەوەیە دادگا‌و دادوەر لەژێر چەترو ڕکێفی حیزب بهێنرێنە دەرەوەو تەواو ئازادبن و ڕۆڵی تەواو بەرجەستەبکەن لە بەرقەرارکردنی دادپەروەری و بەهیچ شێوەیەک نەخرێنە ژێر فشاری حزب و بۆ مەرامی سیاسی و حیزبی بەکارنەهێنرێن.
لای خۆیەوە، ئەبو بکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وتی، ڕۆژ بەڕۆژ ئەو ڕاستیە نمایان دەبێت کە لەهەرێمی کوردستان دادگا مقاشی دەستی دەسەڵاتدارانە و دادگای سەربەخۆ و سەروەری یاسا و یەکسانی هاوڵاتیان بەرامبەر یاسا جگە لەدروشمی ئارایشتکراو چی دی نین.
وتیشی، چیرۆکی حوکمدانی چالاکوانانی بادینان ئەڵقەیەکە لە زنجیرەی پڕ جەورو ستەمی دەسەڵاتە کوردیەکەی باشوور کەهەمیشە پشتی لەگەل وڕووی لەداگیرکەرانی کوردستان بووە و نەوت دز وخاک فرۆش وتاڵانچی خاوەن ماڵن وئازادی خواز‌و مافخوراویش لەکونجی زیندانن.
هاوكات، یوسرا ڕەجەب ئەندامی لیژەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند گرتن و سزادانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و سزادانیان بە تۆمەتی سیخوڕی دۆخێکی مەترسیداری لە هەرێمی کوردستان دروستکردوە.
وتیشی، ئەو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانەی لە بادینان و هەولێر گیراون دەنگی کۆمەڵگایەکی بە زۆر کپ کراون، دەنگیان لەبەرامبەر ناحەقی هەڵبڕیوە و هەموو ئەو کارانەی کردوشیانە یاساییە و هیچ نا یاساییەکی تێدا نییە و ئەو کارانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی پێچەوانەی بڕگەی 36-ی دەستوری عێراقە، کە باس لە ئازادی ڕادەربڕین دەکات.
ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق وتیشی، ئێمە هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی کەیسی ئەو گیراوە سیاسییانە بەشێوەیەکی بەرفراونتر دەنگیان بگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار، لە کاتی سەردانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی عێراق قسەمان لەسەر کەیسی ئەو گیراوە سیاسیاینە کردووە و زانیاریی تەواومان پێدوان لەسەر دۆخی ئازادیی ڕادەربرێن.
دەڵێت، من وەک ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤ ئەو کەیسەم بردووەتە لیژنەکەم، بە‌ڵام سەرۆکی لیژنەکە ئەرشەد ساڵحییە و ئەو لیژنەیە بۆ بەرژەوەندیی شەخسی و حزبی بەکار دێنێت و ئامادە نییە لەسەر ئەم کەیسە بێتە جواب.
هەڵوێستی لایەنەكان لەسەر بڕیارەكەی دادگای هەولێر
بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دەستگیركراوانی بادینان ڕایگەیاند بڕیاری سزادانی پێنج چالاکوانی بادینان، بەپێی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (2003) بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی یٔاسایشی نەتەوەیی، هەنگاوێکی مەترسیدارو پێشهاتێکی ناجۆری دەسەڵاتە دەرهەق بە چالاکوان و یٔازادیخوازانی بادینان.
دەشڵێت، لە رەهەندی یاساییەوە، یٔەو کارەی یٔەو سزادراوانەی پێ تۆمەتبار کراون بەهیچ جۆرێک لەگەڵ سەپاندنی جۆری سزاکانیان یەکناگرێتەوە، هەربۆیە یٔەم هەنگاوە وەک پەیامێکی مەترسیدار دەبینین بەرامبەر سەروەری یاسا و یٔازادییە گشتیەکان لەلایەک و، ژیان و جوڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و، چالاکوان و دەنگی یٔازاد بە تایبەتی.
یٔێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، دووبارە و دووپاتی دەکەینەوە، بە سیاسیکردن و بە حیزبیکردنی سەکۆی دادگاکان و قەڵەمی دادپەروەری؛ دۆخی هەرێم بەرەو قەیران و یٔاڵۆزی زیاتر دەبات، هەر لەو روانگەیەوە، لە ڕابردوو و لە یٔێستاشدا؛ پشتیوانی سەرسەختی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و، بەرگریکاری فراوانبونی مەوداکانی یٔازادی رادەربڕین بوین.
هاوكات، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌باره‌ت به سزادانی رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مه‌ده‌نی ڕایگەیاند، مه‌كته‌بی سیاسیی له سۆنگه‌ی باوه‌ربوونی به ئازادی سیاسیی و رۆژنامه‌نوسی و مافی چالاكی مه‌ده‌نی وه‌ك پره‌نسیبه نه‌گۆڕه‌كانی یه‌كێتی داوای كرد له دادگایه‌كی كراوه بۆ رای گشتی پێداچوونه‌وه به‌و حوكمه قورسانه‌دا بكرێت و كه‌یسه‌كان به گوێره‌ی یاسای ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان مامه‌ڵه بكرێن، چونكه ناكرێت و نه‌شیاوه رۆژنامه‌مووسان له‌سه‌ر بیروڕا ده‌ربڕین و نووسین وه‌ك تۆمه‌تبار حوكمی وا قورسیان به‌سه‌ردا بدرێت كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ویستی فراوانكردنی فه‌زای سیاسیی و ئازادی رۆژنامه‌نووسییه له وڵاته‌كه‌ماندا.
كۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكان
كۆنگرەی دەنگە ناڕازییەكان، ئیدانەی دەستگیكردن و سزادانی ڕۆژنامەنوسان و مامۆستایان و چاكوانانی دەڤەری بادینان دەكەن لە بەیاننامەیەكدا كە ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و دادگای فیدراڵی عێراقی و وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و سەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە عێراق و سەرجەم باڵیۆزخانەی وڵاتان، لە بەغداد و سەرجەم کونسوڵخانەی وڵاتان، لە هەولێر دەكات و تێدا دەڵێت، دەسەڵات دەیەوێت بە کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕاست و هەڵبەستراو کەیسەکانییان بگۆڕێ، تاوەکو بە یاسای کۆنی سزادانی عێراقی و یاسای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر دادگاییان بکات، لە دۆخێکی وادا سزاکانییان دەگاتە 5 تا 20 ساڵ زیندانی. ئەوەش لەکاتێکدایە، کە ئەو دەستگیرکراوانە ژمارەیەک هاوڵاتی و چالاکوانی مەدەنین و داوای موچە و دادپەروەریی و چاکسازی دەکەن و هیچ کاریکی نایاساییان ئەنجام نەداوە.
لە بەشێكی تری پەیامەكەیاندا كە ئاڕاستەی دامەزراوە فیدراڵیەکانی عێراق و رەوەندی کوردی و خەڵکی کوردستانیانكردووە، داوا لە نوێنەرانی کورد‌و کوتلەکانی تری ناو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین کار بکەن بۆ دروستکردنی دادگایەکی تایبەت، بۆ ئەوەی لەوێوە فەرمانی دەستگیرکردن و داگاییکردن بۆ ئەو بەرپرسانەی هەرێم و شارەکانی دیکەی عێراقیش دەربکرێت، کە بە ئارەزوی خۆیان خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و هاوڵاتییان ڕوبەڕوی گرتن و لێدان و پاکتاوی جەستەیی دەکەنەوە.
هاوکات داوا لە ڕەوەندی کوردی دەکەن، لە سەرجەم وڵاتان، دژی دەسەڵاتدارە خۆسەپێن و تاوانکارەکانی هەرێم بڕۆنە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان و لە دادگاکانیش سکاڵا لەسەر ئەو بەرپرسانەی هەرێم تۆماربکەن، کە تۆمەتبارن بە دەستگیرکردن و شەهیدکردنی هاوڵاتییان.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە ڕونكردنەوەیەكدا، دەڵێت، پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕیز و نوێنه‌ری كۆنسولی وڵاتان و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چووه و پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بووه، بە‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره له دوێنێوه هه‌ندێ داموده‌زگای فه‌رمی و یاسایی ولایه‌نی سیاسی لێدوانی جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردن و بڕیاره‌كه داوه كه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونكه دادگا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بڕوای به بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه و نه‌ده‌بوو ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه پێشێلی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن.
ماوەی چەند مانگێكە، زیاتر لە 75 مامۆستا و چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی بادینان و هەولێر، لەلایەن دەسەڵاتەوە زیندانیكراون و دوێنێش هەریەک لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا، ئەیاز کەرەمی، لەلایەن دادگای هەولێرەوە بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بە شەش ساڵ زیندانی حکومدران.