02:18 - 16/02/2021
جیهان ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی هەولێر دەكات
هێرشە
مووشەكیەكانی شاری هەولێر، كە بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کوژرا و پێنج ئەمریکی بریندارن،
كاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهان لێكەوتەوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی دەڵێت مەترسی
لێدەکرێت گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەکە بەدوای خۆیدا بهێنێت، سکرتێری گشتیی نەتەوە
یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ئەوانە سزا بدات کە هێرش دەکەنە سەر نێردە
و کاروانە دیپلۆماسییەکان.
لێدوانی بەرپرسان
لەسەر هێرشە
مووشەكیەكانی سەر هەولێر
جێنین پلاسخارت، نوێنەری
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،
"عێراق پێویستە لە رکابەریی دەرەکی بپارێزرێت. ئێمە داوای دانبەخۆداگرتن و
هاوئاهەنگیی چڕی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم
دادگە".
تویتەکەی پلاسخارت
لە چوارچێوەی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانی هێرشەکە بوون کە بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی
دەڵێت "گرووپێکی میلیشیای شیعی" ئەنجامیداوە.
وەزارەتی بەرگری
ئەمەریکا پێنتاگۆن، بڵاوی کردەوە، 14 موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لەهەولێر
کراوە، کە چوار موشەکیان بەر بنکەکە کەوتون.
ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئیدارەی ئەمەریکا توڕەیە
لە هێرشە موشەکیەکەی سەر شاری هەولێر.
راشیگەیاندوە بەپێی
زانیارییە سەرەتاییەکان، لەئەنجامی ئەو هێرشەدا بەڵێندەرێکی مەدەنی کوژراوە و ژمارەیەک
ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی برینداربوون، لە نێو بریندارەکانیشدا سەرباز و بەڵێندەری
ئەمەریکی هەن.
جۆ بایدن، سەرۆکی
ئەمریکا لە هێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە، کە مەترسی لێدەکرێت گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لە
ناوچەکە بەدوای خۆیدا بهێنێت.
كۆشكی سپی دەڵێت،
زووە بڵێین ئاخۆ هێرشەکە لەلایەن ئێران ئاڕاستە کراوە یان نا، بەڵام هێرشەکانی پێشوو
کە لەلایەن گرووپە میلیشیاکان بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق
کراون، پەیوەندییان بە تارانەوە هەبووە.
سکرتێری گشتی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە راگەیێنراوێکدا لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیاری 2522 و کارەکانی یونامی
لە عێراق رایگەیاند، هێرشی سەر کاروان و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق هێشتا مایەی
نیگەرانیی زۆری ئێمەیە"، داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکات "لێپێچینەوە"
لەگەڵ ئەوانە بکات دەستیان لەو هێرشانەدا هەیە و بیانهێنێتە بەردەم یاسا.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
داوای دەرکردنی ئەو یاسایانە دەکات کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاسان دەکەن،
بەڵام پێش ئەوە یاسای دادگای فیدراڵی گرنگە و دەبێت رێککەوتنێک هەبێت لەسەر ئەندامیێتی
ئەنجوومەنی دادگای فیدراڵی.
هاوكات، وەزارەتی
دەرەوەی تورکیا، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرد کە کرایە سەر هەولێر و لە
ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەو باوەڕەداین کە بەرپرسانی عێراق بەخێرایی ئەوانە دەدۆزنەوە کە لە
پشت ئەو هێرشە قێزەونەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هێرشە جارێکی دیکە
دەریخست کە پێویستە رێگە نەدرێت هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستیی لەسەر خاکی ئەو وڵاتە
هەبێت لەبەر ئاشتیی و سەقامگیریی و سەروەری ئەو وڵاتە و پێویستە دەزگا
نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی گشتگیر بەهێز بکرێن.
بهرپرسی نووسینگهی نوێنهرایهتی كهنهدا له ههرێمی
كوردستان، ههڵوێستی خۆی له بارهی پهلاماره مووشهكییهكهی شهوی رابردووی ههولێر
دهبڕی و پشتیوانی وڵاتهكهشی بۆ خهڵكی كوردستان دووپات دهكاتهوه و
پشتیگیریش له ههوڵهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و عێراق دهكات، بۆ لێكۆڵینهوه
لهم هێرشه ترسنۆكانهیه.
هۆڵەندا و بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكە دەكەن
باڵیۆزی بەریتانیا لە
عێراق، بە تووندترین شێوە هێرشی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر و هێزی هاوپەیمانان
سەرکۆنە دەکەن، هاوخەمیش بۆ کەسوکاری بەڵێندەرەکە دەردەبڕین کە لە هێرشەکەدا
کوژراوە.
ستیفن هیکی لە هەژماری
خۆی لە تویتەر وتی، ئەوانەی بەرپرسن لەو هێرشە دەبێت سزابدرێن، دەشڵێت پاڵپشتی لە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی
عێراق دەکەین کە لێکۆڵینەوە لەم هێرشە دەکەن.
هاوكات، کۆنسوڵخانەی
هۆڵەنداش لە هەولێر هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردووی سەرکۆنەکرد و سەرەخۆشیش لە
کەسوکار و خێزانی ئەوانە دەکات کە بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان بەڵێندەرێک بووە
لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
هەڵوێستی ئێران و وڵاتە عەرەبیەكان لەسەر ڕوداوەكە
ئێران
دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە هێرشەکانی سەر هەولێرەوە نییە و "ئاسایش
و سەقامگیریی عێراق بۆ ئێمە گرنگە".
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە، هەر جۆرە
کردەوەیەک زیان بە ئاسایش و ئارامی عێراق بگەیێنێت لای ئێمە رەتدەکرێتەوە.
وتیشی، ئەو هەوڵانە
سەرکۆنە دەکەین کە دەیانەوێت ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار بکەن.
هاوكات، وهزارهتی دهرهوهی ئوردهن،
ئیدانهی پهلاماره تیرۆریستییهكهی ههولێر دهكات و رایدهگهیهنێت،
ئامانج لهوه كردهوه تیرۆریستییه تێكدانی ئاسایش و سهقامگیری ناوچهكهیه و
پێچهوانهی ههموو بنهماكانی مرۆڤایهتییه.
وهزارهتی دهرهوهی سعودیه لهبهیاننامهیهكدا ئیدانهی هێرشه موشهكیهكانی سهر ههولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان كرد و رایگهیاند، بهههمو شێوهیهك پشتیوانی له ئاسایش و سهقامگیری عێراق دهكهن.
شهوی
رابردوو، نزیكهی 9 مووشهك ئاراستهی ههولێر كران و به هۆیهوه، 9 كهس برینداربوون
و كهسێكیش كه به گرێبهست لهگهڵ هاوپهیمانی نێودهوڵهتی كاری كردووه،
گیانی لهدهستدا.
تائێستا
هیچ لایەنێك بەپرسیاریەتی لە ئەنجامدانی ڕووداوەكە ڕانەگەیاندووە و لێكۆڵینەوەكان
بەردەوامن، بەپێ وتەی چاودێرانیش ئاشكرانەكردنی لایەنی بەپرسیار لە ئەنجامدانی
هێرشەموشەكیەكانی سەر هەولێر دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات و گرژی لە ناوچەكە دروست دەبێت.