12:09 - 16/02/2021
وردەكاری و كاردانەوەی هێرشە موشەكیيەكەی سەر هەولێر
هێرشە موشەكیەكانی سەر شاری هەولێر، كاردانەوەی جیاوای لەسەر ئاستی
ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق لێكەوتەوە و بەرپرسانی هەرێم و حكومەتی ناوەند
بەتوندی ئیدانەی هێرشەكە دەكەن و بەپێویستیشی دەزانن ئەنجامدەرانی ئەوتاوانە
بدۆزرێنەوە و بەسزای یاسایی خۆیانیان بگەێنن.
هەڵوێستی بەرپرسان لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە
مووشەکییەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و تێدا بە تووندی سەركۆنە و شەرمەزاری هێرشەموشەكیەكەی
سەرهەولێریكرد.
داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد
مهترسیی ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە
لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانی حكوومەتی عێراقهوه بۆ جێبەجێكردنی
دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراێکدا،
بە تووندی سهركۆنهی هێرشە موشەکییەکەی کرد و ڕایگەیاند، هەرچەند ناحەزان و تيرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و بە کردەوە ترسنۆکەکانیان ، خەریکی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن و بیانەوێ کۆسپ لە سەر ڕێگامان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن دروست بکەن، ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر ، ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین.
وتیشی، لهگهڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا له پهیوهندیدام بۆ هاوئاهەنگیی پێویست بۆ دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی ئهم كردهوه تیرۆریستییه، وتیشی، هێزه ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دهست پێكردووه و داوایشی هاووڵاتیان کرد ئارام بن.
هاوكات. دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە پەیامێکدا رایگەیاند، لای خۆمانەوە،
پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاونیشتمانیانی هەولێری پایتەخت وەک کاری لەپێشینەی سیاسی
سەیر دەکەین و بە تووندی سەرکۆنەی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین.
لای خۆیەوە، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە تویتێکدا هێرشەکانی سەر هەولێری سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک
رێگە نادەین ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێتە مەترسییەوە.
بافڵ تاڵەبانیش، هاوسەرۆکی یەکێتی،
وتی، ئیدانەی ھەر پیلانێک دەکەین کە مەرامی تێکدانی ئارامیی ھەرێمی کوردستانی لەپشتەوە
بێت و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر گرووپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێمی
کوردستان بخەنە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیەکیش رێگەنادەین ئاسایش و ئارامی کۆمەڵانی
خەڵک تێکبدرێت.
سهلاحهدین بههادین
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لهسهر هێرشهكانی ئهمشهوی ههولێر
پهیامێكی بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهیدا
دهڵێ: موشەک بارانکردنی ئەمشەوی هەولێر هەڵگری پەیامێکی ڕوونی ناحەزانی ئەزمونی گەلەکەمانە
و هەوڵێکی دوژمنکرانەیە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێم.
دهشڵێ: وێڕای بەتوندی
ئیدانەکردنی ،دەخوازم هێزەسیاسیەکان بە تێکرا بەرپرسانە تێی بڕوانن و ئەرکی خۆیان
جێبەجێ بهێنن لەیەکریزی ویەکهەڵوێستی پێویست.
لای خۆیەوە، سهفین
دزهیی بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكومهتی ههرێمی
كوردستان، ههموو فهرمانبهر و دیبلۆماسییهكانی ههرێمی كوردستانی دڵنیاكردهوه
له پارێزراوی سهلامهتی گیانیان و پێی راگهیاندوون رێوشوێنی ئهمنی توندوتۆڵ گیراوهته
بهر.
سهفین دزهیی دڵنیایی
داوهته ئهو كهسانهی له نوێنهرایهتی وڵاتان له ههولێر كاردهكهن، كه رێوشوێنی
ئهمنی توندوتۆڵ گیراوهتهبهر بۆ پاراستنی سهلامهتی گیانیان و هیچ مهترسییهك
لهسهر ژیانیان نییه.
لای خۆیەوە، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە ڕاگەیەندراوێكدا سەركۆنەی هێرشە موشەكییەكانی سەر شاری هەولێر دەكات و دەڵێت "ئامانج لەو جۆرە كارانە تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە".
كاردانەوەی
ڕووداوەكە لەسەر ئاستی عێراق
لەسەر ئاستی عێراقیش ڕوداوەكە كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە، مستەفا
کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە لایەنە تایبەتمەندەکانی
هەرێمی کوردستانی عێراق پێک بهێنرێت بۆ ئەوەی ئەو لایەنە بناسرێتەوە کە لە پشتی هێرشە
مووشەکییەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بووە.
هاوكات، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری
عێراق رایگەیاند، بەئامانجگرتنی هەولێر کە قوربانیی لێکەوتەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە
و تاوانێکی تیرۆریستییە. بەرهەم ساڵح لە
تویتەری خۆی پەیامەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو هێرشە هەوڵە نیشتمانییەکانی
پاراستنی ئاسایشی وڵات و سەلامەتیی هاونیشتمانییان دەکاتە ئامانج.
لای خۆیەوە، محەممەد حەلبووسی لە هەژماری تویتەرەکەی رایگەیاند، هێرشە
تیرۆریستییەکەی سەر هەولێری ئارام سەرکۆنە دەکەین، ئەو تاوانە زیادکردنێکی مەترسیداری
گرژییە و بەئامانجکردنی ئاسایشی عێراقە، بۆیە دەبێ هەمووان هاوئاهەنگ بن لەپێناو
پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی عێراق، هاوکات دەبێ تووندترین سزا بەسەر هەر کەسێک
بسەپێندرێت کە ئاسایشی نیشتمان و هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج.
وردەكاری ڕووداوەكە
کاژێر 09:30ـی شەوی دووشەممە 15/2/2021، چەند مووشەکێک ئاراستەی
شاری هەولێر و دەوروبەری کران، یەکێک لە مووشەکەکان لە گەڕەکی وەزیرانی هەولێر کەوتبووە
خوارەوە و بەر دوو ئۆتۆمبێل کەوتووە. ئەو مووشەکە لە شوێنێکی قەرەباڵخی هەولێر و
شوێنی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە. مووشەکێکی دیکەش لە گەڕەکی نازناز کەوتەخوارەوە کە
بەر خانووی ماڵێک کەوت.
لە شووقەکانی نازسیتیش، مووشەکێک کەوتەخوارەوە. بە گشتی لەنێو هەولێر
چوار مووشەک کەوتنەخوارەوە کە رووبەری ناوچەکەی مووشەکەکانی لێ کەوتبوون، نزیکەی سێ
کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبوو.
هاوکات مووشەکەکان دووانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە،
سێ مووشەکیش لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر و لە نزیک کانی قرژاڵە لە سنووری شارۆچکەی
رزگاری کەوتوونەتە خوارەوە کە یەکێکیان لەنێو بارەگای لیوای دووی کۆماندۆی زیرەڤانی
بوو، بەڵام نەتەقیبووەوە.
بەپێی
زانیارییە فەرمییەکان سێ کەسی مەدەنی برینداربوون لەگەڵ پێنج بەڵێندەر لەگەڵ هێزەکانی
هاوپەیمانان. هاوکات بەڵێندەرێک لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کوژراوە و سەربازێکی ئەمریکی
برینداربووە.
لێكۆڵینەوە
لەڕووداوەكە بەردەوامە
وەزارەتی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەدوای هێرشەکان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و
ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند،
شوێنی ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزیەوە کە مووشەکەکانی لێ هاوێژراوە، دەشڵێت، ئوتومبێلەکە
جۆری (کیا)یە و لەڕێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزرایەوە.
لە
ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێواز و تەکنیک کە لە هێرشی پێشووی
سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتبوو ، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە . لێکۆڵینەوەکان
بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەس ولایەنانەی لە پشت هێرشەکەوەن و خەڵکی شاری هەولێر
و هەرێمی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە ، کە هەموو ئەوانەی دەستیان لەم هێرشەدا هەیە
و ئەنجامدەری ئەم تاوانەن ، ئاشكرا و ڕیسوا دەکرێن و بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن.
هاوكات
وەزارەتی پێشمەرگەش لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، دووپاتیدهكهینهوه ههرگیز دهستی
چهپهڵی ناحهزان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوهدانی ههرێمی
كوردستان بشێوێنن و بهسهختی رووبهڕوویان دهبینهوه. هاووڵاتییان و خهڵكی ئازیزی
كوردستان دڵنیادهكهینهوه، كه هێزی پێشمهرگهی كوردستان ههمیشه ساز و
ئامادهیه بۆ بهرگری و پاراستنی سهلامهتی خهڵك و خاكی كوردستان.
دەشڵێت،
ئێستا لهههموو كات زیاتر، پێویستیمان بهیهكڕیزی، یهكههڵوێستی و یهكدهنگی
ههیه. به ئیرادهی بهرزی پۆڵاینی پێشمهرگایهتیمان تیرۆریستان تێكدهشكێنین و
رێگه نادهین بههیچ شێوهیهك ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێته مهترسییهوه.
تائێستا
هیچ كەسو لایەنێك بەپرسیاریەتی لە هێرشە موشەكیەكە ڕانەگەیاندووە و لێكۆڵینەوە
لەڕووداوەكە بەردەوامە، پێشتریش، لە
30ی ئەیلوولی 2020 شەش مووشەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنە خوارەوە،
ئەو مووشەکانە لە دواوەی ئۆتۆمبێلێکەوە لە نزیک بەرتەللەوە لە پارێزگای نەینەوا ئاڕاستەی
هەولێر کرابوون.