02:25 - 14/02/2021
پرۆسه‌ى خوێندن له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى دووه‌مى كۆرۆنادایه
کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق سەرهه‌ڵده‌دات و مەترسی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكى دیكه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، لە خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان، چه‌ند حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمارده‌كرێن، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش هۆشدارى ده‌دات له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كۆرۆنا، له عێراق قه‌ده‌خه‌ى هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و به‌كار هێنانى ماسكیش ده‌كرێته ناچارى.
بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا
کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق سەریهەڵداوە و مەترسی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكى دیكه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
بژار مو‌سا، وتەبێژی تەندروستی هەولێر، شەپۆلێكى دیكه‌ى كۆرۆنا لە جۆری كۆرۆنای گۆڕاو گەیشتووەتە عێراق، رێكارەكانی خۆپارێزی توند كراون، بۆیە داوا خەڵك دەكەین خۆیان بپارێزن و كۆرۆنا ھێشتا ماوە و رەنگە ئەم شەپۆلەیان قورستربێت.
تەندروستی دهۆکیش، ده‌ڵێت، ئێستا 24 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دهۆک خەوێندراون و دۆخی تەندروستی 9 لە تووشبووەکانیش خراپە.
پرۆسه‌ى خوێندن له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه
لە خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان، چه‌ند حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمارده‌كرێن، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، دۆخی تەندروستی ناوەندەکانی خوێندن هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بە پێی پێویست ڕێنماییە تەندروستییەكان لە خوێندنگەكان جێبەجێ ناكرێت، ئەمەش هۆکارە بۆ توشبونی خوێندکاران بە کۆرۆنا.
وتیشى، لە ماوەی هەفتەی رابردووا کە پرۆسەی خوێندن دەستی پێکردووەتەوە، تا ئێستا چوار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.
هاوكات، عەدنان مەجید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا له گه‌رمیان راگەیاند، سێ قوتابی ئامادەیی شەهید ئارام تووشی کۆرۆنا بوون. لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین کراون، باری تەندروستییان جێگیرە و چاودێرییان دەکەین.
وتیشى، دەبێت سەرجەم خوێندکارانی ئەو خوێندنگایە پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیان و تاوەکو ئێستا نموونەی 50 کەسیان وەرگیراوە و رێنماییشیان پێدراوە تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکان دەرنەچن تێکەڵی خەڵک نەبن.
لاى خۆیه‌وه، محەمەد قادر خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ھیچ راپۆرتێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كە ئاماژه بێت بۆ خراپی دۆخی ته‌ندروستی، بڕیارە دوو ھەفتە جارێك ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەی تەندروستی ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.
داواده‌كرێت ڤاکسین بۆ مامۆستایان و قوتابیان دابینبكرێت
لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا دەکات، په‌له بكرێت له پێدانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، بە مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە و قوتابیان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەران، نیگەرانى له به‌رزبونه‌وه‌ى حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، کاردانەوەی خراپ و مەترسیداری دەبێت، بەتایبەتی لە کەرتی پەروەردە و فێرکردن.
به‌پێى زانیارى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیازی کردووە، کاری لەپێشینەی وەزارەتی تەندروستی، پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بێت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە و قوتابیان.
لاى خۆیه‌وه، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند، له عێراق ڕه‌وشى ته‌ندروستى به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و ڕێژه‌ى توشبون له به‌رزبونه‌وه‌دایه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و پێویسته ڕه‌چاوى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ین.
وتیشى، ئه‌و ڤاكسینه‌ى ده‌گاته عێراق به‌شى هه‌رێمى كوردستانى تێدایه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌سه‌ر خه‌تین بۆ دابینكردنى ڤاكسین بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستى، پێشتریش كۆمپانیالیه‌كى چینى برى پێنج هه‌رزا ڤاكسینى بۆ هه‌رێمى كوردستان دابین كردوه و له ڕێگه‌ى هه‌شت بنكه‌وه له‌سه‌رجه‌ن ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا، له عێراق ڕێژه‌ى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا دوو هێنده زیادى كردووه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه له‌سه‌ر ڕه‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان.
لە كۆتایی ئەم مانگەدا ڤاكسین دەگاتە عێراق، بەڵام ناتوانرێت لە قۆناخی یەكەمدا ڤاكیسن بۆ 40 ملیۆن عێراقی دابین بكرێت.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، لە كۆتایی ئەم مانگەدا ڤاكسین دەگاتە عێراق، بەڵام ناتوانرێت لە قۆناخی یەكەمدا ڤاكیسن بۆ 40 ملیۆن عێراقی دابین بكەین.
وتیشى، یەكەم جار ڤاكسین بەو كەسانە دەدرێت كە پێویستیان پێیەتی، وەزارەتیش گرێبەستێك بۆ بەكارخستنەوەی نەخۆشخانەی فێركاریی نەجەف و نەخۆشخانەكانی دیكە لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكاندا دەکات.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، هۆشداری دەدەن لە ئەگەری دوبارە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێراتر و مەترسیدارتر بەتایبەتی پاش بڵاوبونەوەی زنجیرەی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان پێوەی دەناڵێنن.
داواش لە هاووڵاتیان دەكەن پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی بۆ ئەوەی بەكەمترین زیان و بە هاوكاری هەموولایەك ئەم دۆخە تێپەڕێنین بە سەلامەتی.
هه‌ركه‌سێك ده‌مامك نه‌به‌ستێت 25 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت
بەستنی دەمامك له عێراق ده‌كرێته ناچارى و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، ھەر كەسێك پابەند نەبێت به‌بڕیاره‌كه‌وه 25 ھەزار دینار سزا دەدرێت.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تەکەیان بڕیاریداوە به‌ستنی ده‌مامكی بکرێتە بڕیارێکی ناچاری و ده‌بێـت ته‌واوی هاووڵاتییان له شوێنه گشتییه‌كاندا پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك بن.
وتیشى، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، ئه‌وا بڕی 25 هه‌زار دینار سزای ماددی ده‌درێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی، بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نێت له كاتژمێری 8ی ئێواره‌وه تاوه‌كوو 5ی به‌یانى، بڕیاره‌كه‌ش له 18ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.