11:10 - 29/01/2021
لێكه‌وته‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار
به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی
كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كاڵاوشمه‌كیش بژێوی
ژیانی هاوڵاتیانی سه‌ختتركردوه، 150 په‌رله‌مانتاری عێراقیش داوای دابه‌زاندنی نرخی
دۆلار ده‌كه‌ن له 145 هه‌زاره‌وه بۆ 130 هه‌زاردینار، ئابوریناسێكی عیراقیش ده‌ڵێت،
ده‌ستكاریكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له 118 هه‌زاره‌وه بۆ
145 هه‌زاردیناری عێراقی
دوای ئه‌وه‌ی بانكی
ڕافیده‌ین بڕیاریدا، نرخی دۆلار له 118 هه‌زاره‌وه بۆ 145 هه‌زاردیناری عێراقی
به‌رزبكاته‌وه، بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه و نرخی كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان
به‌ته‌واوی گۆڕانیان به‌سه‌رداهات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیان و
بژێوی هاوڵاتیان دروستكردوه، چونكه زۆربه‌ی كاڵاوشمه‌كه‌كان به دۆلار مامه‌ڵه‌یان
پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك له بازاڕه‌كاندا
له دوای به‌رزبونه‌وه‌ی
نرخی دۆلار نرخی شتومه‌ك له بازاڕه‌كاندا به‌رێژه‌ی 3% به‌رزبۆته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی
نرخی دۆلار نرخی شتومه‌كه‌كان به‌رزبۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی
پلاندانانی عیراق له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی
شتومه‌ك كردووه له‌نێو بازاڕه‌كانی عیراق، نرخه‌كانیش به‌ڕێژه‌ی له3% به‌رزبۆته‌وه.
ئه‌و نرخانه‌ی به‌رزبونه‌ته‌وه
زۆربه‌ی كاڵا‌و شتومه‌كی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانن، كه به‌به‌راورد به مانگی تشرینی
دووه‌م و كانونی یه‌كه‌می2020، نرخه‌كان به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه
بینیوه.
به‌پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی
پلاندانانی عیراق ، نرخی شتومه‌ك له‌مساڵدا به به‌راورد به ساڵی 2019، به رێژه‌ی
له4.2% به‌رزبۆته‌وه.
له هه‌رێمی
كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه نرخی كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو به‌رزبونه‌ته‌وه،
كڕیاران‌و بازرگانانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کۆمپانیاكان نرخی شمه‌ك و
سوتەمەنیانکردوە بەدۆلارو بەهۆی ئەوەشەوە نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كان گران بوە.
له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی
نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، بازاڕی دراو ناسه‌قامگیرییه‌كی به‌خۆیه‌وه
دیوه و ئه‌مه‌ش كاریكردوه‌ته سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
نه‌به‌رد كه‌ریم،
پسپۆڕی ژمێریاریی و دارایی، ڕایگه‌یاند، ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه‌ی دۆلار، كارده‌كاته
سه‌ر گرانبونی بازاڕ و له‌ئێستاشدا ئاماژه‌ی ئه‌م گرانبونه ده‌ركه‌وتوه.
لای خۆیه‌وه،
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری چاودێریی بازرگانی گه‌رمیان، ڕایگه‌یاند، راسته
نرخه‌كان تاڕاده‌یه‌ك له بازاڕدا گران بون، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی لیژنه‌كانیان
ده‌گه‌ڕێن و رێگه ناده‌ین كه‌س قۆرخی بازاڕ بكات.
هۆشداری ده‌درێت لە دووبارە بەرزکردنەوەی نرخی دینار
بەرانبەر بە دۆلار
ئابوریناسێكی عیراق
هۆشدارییدا لە دووبارە بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار، ئابوریناسه‌كه
به چوار تێبینی مه‌رترسییه‌كانی باس کردوەو رونیکردوەتەوە كه بۆچی نابێت به‌های
دینار دووباره به‌رز بكرێته‌وه، یه‌كێك له‌و مه‌ترسییانه‌ش ئه‌وه‌یه كه بەو
کارە نه‌ختینه و سه‌قامگیریی دارایی عیراق ده‌شێوێت.
دووبارە
دەستکاریکردنه‌وه‌ی نرخی دینار کارەساتی ئابوری دروستدەکات و وڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ
چوارگۆشەی یەکەم، چونکە دەبێتە هۆکاری بەرزکرنەوەی ڕێژەی کورتهێنان لە بودجەی
2021دا کە خۆی لەبنەڕەتدا ڕێژەکەی زۆرە.
دەستکاریکردنی نرخی
دینار لەئێستادا دەبێت هۆکاری شڵەژانی بازاری نەختینەی عێراق و سەقامگیری دارایی
عێراق دەشێوێنێت، کە ئەوەش وادەکات متمانە بە دامەزراوە دارایی و نەختینەکانی
عێراق نەمێنێت.
نەبیل مەرسومی،
ئابوریناسە عیراقییەکە ده‌شڵێت، گۆڕینی نرخی دینار لە دەسەڵاتی پەرلەماندا
نییە و ناتوانێت هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە بنێت، دەسەڵاتی گۆڕینی نرخی دینار
تەنها پەیوەستە بە دەسەڵاتی نەختینەی عێراق کە ئەوەش بانکی ناوەندییە.
داواکارییەکانی پەرلەمانی عیراق
یەکێک لە
داواکارییەکانی پەرلەمانی عیراق ئه‌وه‌یه نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دووباره
به‌رزبكرێته‌وه و یەکێک لە پێشنیازەکانیش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر 100 دۆلارێك به 130
هه‌زار دینار بفرۆشرێت، له‌كاتێكدا ئێستا به 145 هه‌زار و زیاتره.
له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی
نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م هاوڵاتان بوه و
بژێوی ژیانی سه‌ختتركردووه، له به‌رامبه‌ردا، له‌رێگه‌ی دابه‌زاندنی به‌های
دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی حكومه‌ت 12 ترلیۆن كورتهێنان پڕده‌كرێته‌وه.
له هه‌موو شوێنێكی
دنیا، حكومه‌ت بۆ خزمه‌تكردن و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان دروستبوه، به‌ڵام له
عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌بری ده‌سته‌به‌ركردنی بژێوی و خۆشگوزه‌رانی بۆ
هاوڵاتییان باری سه‌رشانیان سه‌خترده‌كرێت و به‌رپرسه‌حكومیه‌كانیش له‌ئاستێكی به‌رزدا
ژیان ده‌گوزه‌رێنن.