11:58 - 28/01/2021
جه‌ژنی خاوەنکار له کۆمەڵگای یارساندا
لەنێو نەتەوەی كورددا چەندین ئایین و بیروباوەڕ هەبوون، بە هاتنی ئاینی ئیسلام كۆتایی بە زۆریان هاتووە، بەڵام كەمیش نین ئەو ئاینانەی تا ئێستاش لایەنگریان ماوەو شوێنكەوتەیانن، یەكێك لەوانە یارسانەكانن، لەنێو ئەو ئایینەدا جەژنێكی تایبەتی هەیە، خاوەنی ڕێوڕەسمی باوەڕیی و كەلتوورییە، ئەو جەژنە چییە و لە چییەوە هاتووەو پشتیوانی یارسانەكان چین بۆ ئەو جەژنە، لە هەمان كاتدا لەو ڕێگەیەوە تیشك خراوەتە سەر شاربەدەر كردنی نەوەیەكی شێخ عیسای بەرزنجەو داوجار لە هەورامان خۆی گرتوەتەوە..
بەپێی بەڵگەو گەواهی مێژوو، زاگرۆس هەرلەکۆنەوە مه‌ڵبه‌ندی ئایین، فه‌رهه‌نگ وکلتووری زۆرێک لەگەلانی ناوچەکەبووە، به‌ڵام دوای گەشەسەندن وسه‌قامگیریی ئیسلام له‌کوردستان، زۆرێک لەئایین وکلتوورە جیاوازەکان لهژێرکاریگەریی کلتووری زاڵدا، بەجۆرێک لەناوچوونیان که‌مڕه‌نگ بوونەتەوە . له‌م نێوه‌دا، به‌شێک لهباوهڕمهندانی ئایینییە زاگرۆسییەکان شانبه‌شانی بزووتنەوەکۆمەڵایەتییەکان، تێکۆشان ونەچوونە ژێرباری ئایینی داسەپاو،بەڵکولهسهرئایینی دێرینی خۆیان مانەوه، کەیەکێک لەوانە پێڕەوانی ئایینی یارییە.
ئایینی یاری، نموونەیەکی ڕاستەقینەی بزاوتێکە کەبە درێژاییی زەمان ولەسەردەمانی جیاوازدا، هه‌رله هووری گەرییەوە ههتامێهرپهرستی وزه‌رده‌شتی گه‌ری هەبووە، بزاوتێک کەلەسەدەی حەوتی کۆچییەوە گەشەی زیاتری کردووە.
یارسان خاوه‌نی فەلسەفەو ڕوانگه‌ی مرۆڤدۆستییە، باوه‌ڕی به‌دونیای پاش مردن وهه‌ستانه‌وه‌ی دووباره هەیە، بۆگه‌یشتن به ئازادی، حه‌قیقه‌ت ومرۆڤ خودایی.
سەرچاوەی یاسا‌و بیری ئایینی یاری دەچێتەوە سەرمەڕنۆو لەوێوەچوارچێوە وەردەگرێ. پاشانیش خاوەنکاردەبێتە چەمکێکی نوێ وژیان ڕەنگڕێژدەکات وهەوڵدەدات لەحەقیقەت بگات.
بوونی یارسان به هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه، سه‌لمێندراوه وسوڵتان سەهاک ویارانی له پردیوه‌ری هەورامان، ڕێسا‌و یاسای ئایینی یارییان داڕشتووە.
واتا له دوای ڕووداوی "مهڕنۆ"وە، چۆنیەتیی ژیانی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگای یارسان ئاڵوگۆڕی بەسەردادێ وشێوازێکی تایبەت بەخۆی وەردەگرێ، به‌ڵام هه‌تائێستاش تەنانەت زۆربه‌ی خەڵک لهبهرناشارەزایییان له ڕووداوی مهڕنۆوخاوهنکار، زۆرئاگاداری حەقیقەتی ئەم جەژنەنین وته‌نیا وەک جەژنێکی ساده ونەریتی چاوی لێده‌که‌ن.
یارسان:
یارسان لەدوووشەی "یار" و "سان" پێکهاتووە، بەواتای "یارانیپاشا"، پاشایش هاوواتای خودایە.
یارسان بەشێک له‌کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات وباشووری کوردستان دەگرێتەوە کەئێستا لەچەند ناوچەیەکی کوردستان ودنیادا هەن. چالاکیی هزریی یارسان پەیوەستە بەئاشکرابوون، ده‌رکه‌وتن، ئه‌وین وباوەڕهەبوون به‌فه‌لسه‌فه‌ی دۆناودۆنـەوە.
یارسانیش وەک گشت ئایینەکانی تر،خۆی لەپلەی حەقیقەتدا دەبینێتەوەو لەم سۆنگەیەیشەوە لێکچوون لەنێوان یارسان وئایینەکانی دیکەداهەیە.
یەکەمین که‌سایه‌تییه‌ک که‌باسی لهیارسانکردبێ باهلوولی ماهیـیه که له سه‌ده‌ی دووەمی کۆچی مانگی دا ژیاوه. دوای ئەوشاخۆشین لوڕستانی، باباسه‌رهه‌نگ ده‌ودانی،باباجهلیل وباباناوس سهرگەتی تاسەرەتاکان ئی سه‌ده‌ی حه‌وته‌م، یه‌ک له‌دوای یه‌ک،هاتوون وسه ریانهەڵداوە. سەدەیەک دواتر، سوڵتان سه‌هاک دێت که ده‌بێته ئاماده‌کاری نیزامیدینیی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه.
به‌پێی ده‌قه کۆنه‌کانی یارسان وشرۆڤه‌ی ڕووداوه‌کانی ئایینی یاری وهه‌روه‌ها ڕۆژژمێری کوردیی، سوڵتان سه‌هاک دەبێ لهساڵی٦٢٢ی کۆچی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر بە٦٤٠مانگی و١٢٢٠ی زایینی له دایکبووبێ.
یارانی سوڵتان به‌پێی باڵادەستی ویەکەمینی، به‌م شێوه‌یه دابهشدەبن:
هه‌فته‌ن، هه‌فته‌وانه، هه‌فت خه‌لیفه،هه‌فت سازچی، هه‌فت ئاخێوەر،هەفت گۆزه‌چی،هه‌فت سه‌قا،هه‌فت پێشکار، هه‌فت فەرمان، هه‌فت هه‌فت،ههفتیاری قه‌وه‌ڵتاس، هه‌فت سه‌ردار، بیست ویه‌ک مێردی بەرزنجه، ههفتاودووپیر، نهوهدونۆپیر، شه‌ست وشه‌ش غوڵام، چل ته‌ن، چلته‌نان، هه‌زارویه‌ک مێرد، هەزاروشهست مێرد‌و بێوه‌ن بێوهنهکان.
لهنێویارساندا به‌ڕێوه‌به‌ری زاتی، دوورله ناوچەگەری و ناوەندگەرایی دەستنیشان دەکرێت وهێزودەستەڵات بەتاک یابەناوهندێک نادرێت . له ڕاستیداهیچ که‌سێک له‌م کۆمه‌ڵگایەدا نییه که سەربە گرووپێک نەبێت وته‌نانه‌ت پاشای ئافرێنه‌ریش بهوچوارچێوەیه پابه‌نده.
ناوه‌ند یان قه‌ڵه‌مڕه‌وی ژیان وجوگرافیای مرۆییی یارسان لهپێشداباشووری زاگڕۆس "لوڕستان، هەورامان وشاره‌زوور" بووه، پاشان بە ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان وئێراندا بڵاوبوونەتەوە. بەشێک لەیارسانییەکان لەباشووری کوردستان دەژین، بۆوێنە، لەخانەقین وکەرکووک وسلێمانی وهەولێر. شایانی باسە کەلەمووسڵ وبەغدادو شارەکانی دیکەی عێراقیشدا یارسانی دەژین.
یارسانی له شارەکانی باکووری کوردستان هەن، وەک دێرسیم وسێواس. هێندێکی دیکەیش له ڕووسیاولهناوچهی "ئهلیزابتپول"، له دەوروبەری"قارس"دا نیشته‌جێن ولەوێ دەژین. له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی "قوشچی ئۆغڵوو" له‌ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان وهه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی شاوه‌یس قولی وڕهچهڵەکی ئه‌وله تورکستان وهەروەها لەسۆنگەی برەووئاشکرابوونی ئایینی یاری له‌م ناوچه‌یه‌دا، هه‌ندێک له یارانی تورک هۆگروپێوەستی ئەم ئایینەبوون.
یەکەمین په‌یڤی نووسراو بەشیوەی هۆنراوه له زمانی کوردی‌دا، تایبەته به یارسانکه به زاری گۆرانی یا هه‌ورامی نوسراوه
یارسانی هه‌رگیز، نەچووەتە چوارچێوەی یاسایەکەوە کەئازادیی خۆی له‌ده‌ست بدات ولەباری فیکرییەوە یەخسیربێ . به‌کاربردنی یاسا‌ورێسا به‌شێوازی ئه‌خلاقی، هه‌نگاونانه بۆگه‌یشتن به ئامانجی مرۆیی . به‌ڵام ئه‌خلاق له شێوازی سهرەتاییدا به واتای ڕیفۆرمی تاکایەتی دێت ووه‌ک پێداویستیی هه‌بوونی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی خۆیپێشاندهدات. هەر ئەومژارە دەبێته هۆی ڕێزگرتن له "ته‌واوه‌تی" وقبووڵنهکردنی خراپه وخراپی له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای یاریدا. ئەمەیش وه‌ک پێداویستییه‌ک بۆدروستکردنی په‌یوه‌ندی ولێک نزیکبوونه‌وه خۆی ده‌رده‌خات وئاشکرادهبێت.
بناغه‌ی باوه‌ڕی یاری، ڕێزگرتنە له مرۆڤایه‌تی. ئێمە ده‌توانین ڕاستیی ئه‌م باوه‌ڕه له ته‌وه‌ری "خۆناسی" و "مرۆڤ خودایی"دا دەستنیشان بکەین که بنه‌مای فیکریی ئه‌م ئایینەن.
یارسان به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی دۆناودۆن، ئیمانی بهگشتبوونێک وبەباوهڕی جۆراوجۆرهه‌یه،هه‌ربۆیه هه‌موو "خود"ێک به‌به‌شێک له خۆی ده‌زانێت.
لهیارساندا مژاری مرۆڤخودایی کاتێک بهسهرڕوانگهی کەسێکدا زاڵ ببێت، بهوقهناعهتەی دەگەیەنێ که له‌په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیدا به‌دوای خودا دابگه‌ڕێت. ئاکامی دڵنه‌رمی وهه‌ستی یەکترویستییش لهیارساندا، ده‌بێته هۆی سازدانی سهمبولێکیی "جه‌م".
جه‌م خۆی له‌خوێدا، هێمایه‌کی ئایینیه که هزری یه‌کگرتوویی ویەکبوونی یارویاران پێکدێنێ، تائهوشوێنهی سیمای یارله ڕوخساری یاراندا بەدی بکرێ.
خاوه‌نکار:
خاوه‌نکار،یانی خاوەنی کار، ساحێبی کاریا سێحەبکار. له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا "خاوه‌ن" به‌واتای سێحەب دێت ومه‌به‌ست له خاوەنکار"یش ئافرێنهروخاوەنی چەرخی گەردوونە. ئه‌م وشه‌یه هاوواتای "خودا"، "یه‌هووه" و "ڕۆحی پیرۆز"ه ولهکهلامهکانی یارساندا به واتای جۆراوجۆری دیکه‌ی وه‌ک: "ساحیب کەرەم"، "پاشا"، "ساحیب کار"، "سوڵتانی حه‌قیقه‌ت" و "شای هه‌ورامان"یش لێکدراوه‌ته‌وه. له یارساندا جه‌ژنێک هه‌یه به ناوی "خاوه‌نکار" و له‌به‌رئه‌وه‌ی "مهڕنۆ" وه‌ک شوێنی ڕووداو یادی لێدەکرێتهوه، ئه‌م جه‌ژنه وهکوجهژنی "مهڕنۆ"یش ناوی لێده‌برێت. ئه‌م جه‌ژنه به خاتری ئاماده‌بوونی سوڵتان سه‌هاک ویارانی له شوێنی ڕووداوه‌که وسه‌رکه‌وتنی تیشک بهسهرتاریکاییدا وبوونی ڕه‌سمیی یارسان له فۆرمی مرۆڤدا، وه‌ک خاڵی وه‌رچه‌رخان وبنهڕهتیی بیرۆکه‌ی یاری، یادی لێده‌کرێته‌وه وهەمووساڵێک له کۆمەڵگای یارساندا پیرۆزده‌کرێت.
مهڕنۆ:
"مهڕنۆ" وشه‌یه‌کی لێکدراوه، له"مه‌ڕ" به واتای "ئه‌شکه‌وت" و "نۆ" یش به واتای "نوێ" دێت که له ئەدەبیاتی باوه‌ڕیی یارساندا واتای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مکی نوێیه له جیهانی بووندا.
ئه‌م واتایه دابه‌شده‌بێت بهسهرچهندبهشێکی وه‌ک:
شرۆڤه‌ی ڕواڵه‌تیی حیکایه‌تی مهڕنۆ، ده‌رکه‌وتنی چوارچێوه ویاساکانی هزری یاری .
به‌شی یه‌که‌م:
شرۆڤه‌ی ڕواڵه‌تی یحیکایهتی مهڕنۆ:
سوڵتان سه‌هاک به‌رزنجه‌یی، کوڕی "شێخ عیسا"،یه‌کێک بووه له گەورهکانی ناوچه‌که. سوڵتان سەهاک لهساڵی٢٦٠ی کۆچی هه‌تاوی له به‌رزنجه‌ی سه‌ربه"عه‌ربه‌ت" له پارێزگای سلێمانی له دایکبووه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌باری بیروبڕواوه که‌سێکی جیاوازبووه، له‌سەردەمی منداڵی‌دا، براکانی وخه‌ڵکی ناوچەکه بەرانبەری نه‌رمونیان نابن وله‌گه‌ڵی که‌وتوونه‌ته ململانێی فیکری. پاشان لهبهرگوشاروزوڵم وزۆری هێزه ده‌سته‌ڵات خوازوڕادیکاڵهکان، له‌ناوچه‌ی بەرزنجهی سلێمانییه‌وه بهرهوهەورامان کۆچی کردووه.
له ڕێگە، له‌نزیکی هه‌ورامان وله کێوی "شنروێ "یئێستادا، هێزێکی نهیاردوایانکهوتوون وهێرشیان کردوونەتە سەر. سوپایه‌ک له‌ژێرناوی "چیچه‌ک"، که پێکهاتبوون له نه‌یاران وتاریکپهرستانی ناوچەکه، به‌هاوکاری لەگه‌ڵ هێزی پشتیوانی کهبۆپیلانگێڕی ڕەوانەی ده‌ڤه‌ره‌که کرابوون، ڕووبەڕووی سوڵتان سه‌هاک ویارانیبوونهتهوه.
سوڵتان سه‌هاک له‌گه‌ڵ یارانی په‌نا دەباتە ئه‌شکه‌وتێک به‌ناوی "مهڕنۆ" وبۆماوه‌ی سێ شەووسێ ڕۆژلەوێ دەمێنێتەوە.
له ئه‌نجامی هه‌ڵکردنی باوبۆران وگه‌رده‌لوول، سوپای چیچه‌ک له‌پاش سێ ڕۆژتهفروتونادهبن ولەئاکامدا به‌هۆی ڕووداو وبه‌ڵای سرووشتی، ناچارده‌بن ناوچه‌که به جێبهێڵن.
سوڵتان سه‌هاک، لەبەر ئه‌وه‌ی سوپای چیچه‌ک نه‌یتوانیبوو به ئامانجی خۆی بگات وله پلانه‌که‌یاندا سەرکەوتوونهبووبوون، دوای ڕۆژی سێیەم بڕیاردەدا جه‌ژنێک بەڕێوەببات بەناوی جه‌ژنی "خاوەنکار". ئەم جەژنە، به جه‌ژنی "مهڕنۆ"یش ناوبانگی ڕۆیشتووە.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژنه‌که، سوڵتان ویارانی درێژه به سەفەرەکەیان ده‌ده‌ن وده‌گه‌نه هەورامان.
به‌شی دووه‌م:
ده‌رکه‌وتنی چوارچێوه ویاساکانی هزری یاری:
له ڕاستیدا "مهڕنۆ" خاڵی وه‌رچه‌رخانی هزری یارییه ک هەر به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه بوونی یارسانیش سەلمێندراوه.
مژاری یارسان به‌رله "مهڕنۆ " ته‌نیا وه‌ک ئه‌ده‌بیاتێکی باوه‌ڕی هەبووه، ئهوەیش به دهرله چوارچێوه‌ی مەده‌نی، ده‌ستووری وسیسته‌می ئایینی. به‌ڵام دوای "مهڕنۆ" کۆمه‌ڵگای یارسان ده‌بێته خاوەن یسیستهمی کۆمه‌ڵایه‌تی وئایینیی تایبه‌ت به خۆی.
مهڕنۆ ته‌نیا واتای به‌جێهێنانی فه‌رزی ڕۆژوو، ڕه‌نج وتاقه‌ت، په‌یامی ئه‌وین، دووره‌په‌رێزی له خۆبەزلزانی، پابه‌ندبوون به نه‌بوون وپاراستنی ڕاز نییه، بهڵکولەهەمان کاتدا،هه‌ڵگری په‌یام وڕازی شاراوه‌ییه، ئەویش له سیسته‌مێکدا کەمرۆڤ بتوانێت تێێدا ڕۆحی تێکۆشان برەو پێبداو له پێناوی بەدەستهێنانی هەبووندا له دژی تاریکی بەربهرهکانی بکات ولەبێ هێزی بێتەدەروڕێگەی ڕاست درێژە پێبدات.
سوڵتان سه‌هاک له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا یەکەمین ده‌ستووری دینی وباوهڕیی خۆی له ڕێگای ئه‌م چه‌ند دێڕهیخوارهوه ڕاگه‌یاندووه. ئەودهفهرمێ:
ڕوکـن وه ده‌فته‌ر،ڕوكــن وه ده‌فته‌ر
ڕوكــــن ئیتاريخ بنويسوه ده‌فـته‌ر
نهیچلهی تاوسان يهرێڕۆسهبت كه‌ر
مـــانگ و‌دڵ یڕاسدوازدهیسفيدپـهڕ
يـهرێڕۆی يـاران چي گامبـیوهفـهڕ
عهيدوپادشاهيمدووههمداش ئـەسهر
واتە: بەپێی ئەرکانی دەفتەر،پایەوئەرکانی ئەم مێژووە لەدەفتەردابنووسن، لەچلەی هاویندا سێ ڕۆژتۆماربکە، لەمانگی ناوەڕاستدا، واتە لەچلەدا کەدنیا سپیدەبێتەوە، لەدوانزەیەم ڕۆژیدا، یاران سێ ڕۆژلێرە بنیشنە ناوفەڕ، واتەڕۆژووبگرن، دووەم جەژنی پادشا هیمدەردەکەوێت.
ئهوپهیڤهی سوڵتان سه‌هاک دواترله‌لایه‌ن زاتدارانی دیکه‌وه، وه‌ک سه‌رچاوه، پێداگریی لەسەرکراوەوشیکراوەتەوە.
داب وده‌ستووری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جه‌ژنه به‌پێی کەلامهکانی یاری جۆرێکە که یارسانییه‌کان له کاتوساتی دیاریکراودا بۆماوه‌ی سێ رۆژله بوومهلێڵدا "پارشێو" ده‌که‌ن وتاخۆرئاوابوون ودەرکەوتنی ئەستێرە بهڕۆژوودەبن. دوای ئه‌م سێ ڕۆژه، جه‌ژنی خاوەنکار یان جه‌ژنی شاهی به‌ڕێوه ده‌چێ.
نه‌ریتی به‌رێوه‌بردنی ئه‌م جه‌ژنه ئاوایە کەههربنهماڵهیهکی یارسانی له‌سه‌ریه‌تی که‌ڵه‌شێرێکی ته‌ندروست که بتوانێ بقوولێنێ، له‌گه‌ڵ مەنێک – كە دەكاتە سێ کیلۆ- برنج که به ڕۆنی خۆماڵی لێنرابێت، بباته خزمەتی جه‌م وجهمخانه هەتا له‌وێ له‌لایه‌ن سهیدەوە نزای لهسهربخوێنرێت وپاشان به شێوه‌یەکی دادوەرانە له‌نێوان خەڵکیدا دابه‌شبکرێت.
جگه له‌وشتانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مپێکرد، "نیاز"یش دەکرێ لەههنار،سێوی سووروچەند شتی تریش پێک‌بێت وله جه‌م دائاماده بکرێت.
جه‌می دابه‌شکردنی هێزودهستهڵات، جه‌می دابه‌شکردنی نیاز،جه‌می هاریکاری ویه‌کیه‌تی پێکدێت وئەوجا جهمنشینان سەرقاڵی داگیرساندنی مۆم دەبن وزیکردەکەن وهاوکات لەگەڵ تەمبووردا که‌لام دەخوێنن.
له ڕۆژی جه‌ژندا، یارانی یاری، خۆیان بۆسه‌ردانی یهکترسازدهکەن وئه‌ندامانی جه‌مخانه‌کان بۆجهژنه پیرۆزه سه‌ردانی یه‌کترده‌که‌ن. ئه‌م نه‌ریته له لای گشت ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای یارسان، جێگای خۆیگرتووه.
سه‌رچاوه‌کان:
* ته‌یب تاهیری سهرنجام (که‌لامه‌کانی یارسان). عێراق، سلێمانی، ئه‌نستیتۆی فەرهه‌نگی کورد. 2007
*مێژوووفهلسهفهی سهرنجام (شرۆڤه‌ی فیکری وباوهڕیی یارسان کوردستان). ههولێردهزگای موکریان. 2009
*رۆژژمێری ئارایی کوردی. هەولێر ده‌زگای موکریان. 2010
*بانگی سه‌رحه‌دان، ههولێردهزگای موکریان..2003