01:46 - 26/01/2021
په‌یسه‌ر خاڵى ناكۆكى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ئاشكرا ده‌كات
تائێستا، هەرێم و به‌غداد نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكکه‌وتن و خاڵى ناكۆكى هه‌ردولا نه‌وته‌كه‌یه، به‌غداد ده‌ڵێت، ده‌بێت نه‌وته‌كه راده‌ستی سۆمۆ بكرێت و له رێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت هه‌رێمیش ده‌ڵێت، دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غداد ناكه‌ین، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش ده‌ڵێت، هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا كارتی فشاری له‌ده‌ستدانییه.
شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى داراى كۆبونه‌وه
ماوه‌ى دوو رۆژه شاندى حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2021ی عێراق له به‌غداده و شانده‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى داراى كۆبونه‌وه و بڕیاریشه زینجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ى دیكه ئه‌نجامبدات.
لای خۆیەوە فەیسەل عیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگه‌یاند، گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمان بەردەوامە، لە دووڕۆژی ڕابردوودا تەنها تێڕوانیین بۆ ئەوداتا وژمارانە کراون کە شاندەکە پێشکەشی بە لیژنەکە کردووە.
لیژنه‌ى دارایش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 كراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موسه‌نا سامه‌رائی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌مووان به‌گرنگی ده‌زانن بۆچوون و سه‌رنجه‌كان لێكنزیك بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ئالیه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی پشكی هه‌رێم رێكبكه‌ون له به‌رامبه‌ردا هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی.
بەشە بودجەی هەرێم لەناو بودجەی گشتیی عێراق دانانرێت
ئەگەر هەیە، هه‌ولێر و به‌غداد نەگەنە رێككەوتن لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لەناو بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی عیراقیش ده‌ڵێت، ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین و ره‌چاوبكرێن.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی عیراق به دەنگی ئەمەریكا ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه کە ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەشبکرێت لە بەشە بودجە لە پرۆژە یاسای بودجەی عیراق، هەروەک لەوەی یاسای هاوکاریی دارایی عیراق، هەرێمی کوردستان بێ بەشکرا، بۆیە ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین و ره‌چاوبكرێت.
وتیشى، هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لە پرۆژە یاسای بودجەی عیراقی كارتی فشاری له ده‌ست نییه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد، واته نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد، ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه فشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت و هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌كرێت له بودجه‌ی عیراق وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كرا له یاسای هاوکاری کورتهێنانی دارایی.
دەشڵێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه له لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق هەیە شته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه.
بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی عیراق وتیشى، ئه‌گه‌ر هه‌رێم چاكسازی بكات له ماوه‌ی دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا ده‌توانێت ئه‌و بڕه موچه‌یه‌ی، كه ده‌یداته فه‌رمانبه‌ران مانگانه به‌شێوه‌یه‌كی پلەبەندی زیادی بكات تا ده‌گاته ١٠٠% ئه‌وه ته‌نها چاره‌یه و هیچ چاره‌یه‌كی تر له پێش هه‌رێم نییه، کە ده‌بێت مانگانه ئه‌و هێنده داهاته‌ی هه‌یه‌تی وه‌كو موچه دابه‌شی بكات.
حكومه‌تی هه‌رێم دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غداد ناكات
حكومه‌تی هه‌رێم به داوای به‌غداد بۆ راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت به به‌غداد رازی نییه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیوكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیاكانى حیزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیه‌كی روون و راشكاوانه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌قێكی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان، له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 11ی پرۆژه یاساكه هاتووه.
وتیشى، تا ئێستا هه‌رێم و لیژنه‌ی دارایی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌قێكی دیاریكراو رێكبكه‌ون، هێشتا پێویستی به ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری و بیروڕا هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ده‌شڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم به داوای به‌غداد بۆ راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت به به‌غداد رازی نییه.
لاى خۆیه‌وه، ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق وتویه‌تى، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ بداته به‌غداد، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غداد 12%ی پشكی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
كات له به‌رژه‌وه‌ندى كورددا نیه و ئامانجى كۆبونه‌وه‌كانیش تائێستا دڵخۆشكه‌رنین، لە ئێستادا هیچ دەرفەتێك نەماوەتەوە كە حیزبە دەسەڵاتدارەكان، خەڵك بكەنە قوربانی سیاسەتە هەڵەكانیان، دەبێت نەوتی هەرێم لە رێگەی عێراقەوە بفرۆشرێ لەبەرامبەردا پشكی هەرێم لە موازەنەی۲٠۲۱ مسۆگەر دەبێت، بەپێچەوانەوە هەرێم مایەپوچ دەبێت لە بەرامبەر بەغداد.