03:46 - 23/01/2021
شاند‌ى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غداد
شانده‌كه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق، ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غداد، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت، ئامانجى هاتنى شاند‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد ناروونه، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هاتنى ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه‌بێت عێراق رازى بكات به‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر سیاسه‌تى خۆى به‌رده‌وام بێت، جێگاى مه‌ترسیه و برسى كردنى زیاترى خه‌ڵكى لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌یسه‌ر زانیویه‌تى، ئه‌م سه‌ردانه دواین سه‌ردانى شانده‌كه‌ده‌بێت بۆ به‌غداد، له باره‌ى ڕێككه‌وتن یان ڕێككنه‌كه‌وتنه‌وه و بڕیاریشه شاندێكى سیاسى به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداد بكات.
تائێستا هه‌ولێر و به‌غداد ڕێككنه‌كه‌وتون!
شانده‌كه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق، ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غداد.
دواى ئه‌وه‌ى شاند‌ى دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای هەفتەیەک گفتوگۆ و دانوستاندن، لەگەڵ بەغداد نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک و شاندەکە گەڕاونەوه هەرێمی کوردستان.
ئه‌وه له كاتێكدایه، له چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا، قوباد تاڵەبانی سه‌رۆكى شانده‌كه ڕایگه‌یاند، كه توشى كۆرۆنا بوه و به‌دوورده‌بێت له‌سه‌رجه‌م كۆڕوكۆبونه‌وه‌كان.
به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یسه‌ر كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، ئه‌م سه‌ردانه دواین سه‌ردانى شانده‌كه‌ده‌بێت بۆ به‌غداد، له باره‌ى ڕێككه‌وتن یان ڕێككنه‌كه‌وتنه‌وه و بڕیاریشه شاندێكى سیاسى به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداد بكات.
هاوكات، ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2021 راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ست نیشان كراوه كه میوانداری شاندێكی دارایی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیكردۆته‌وه كه ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئێستا هه‌یه، گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا دێت و هه‌ندێك خاڵی ناكۆكیش له‌سه‌ر پشكی پارێزگاكاندا هه‌یه.
هۆشدارى به‌ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد ده‌درێت
په‌رله‌مانتارێكى كورد له په‌رله‌مانى عێراقیش هۆشدارى ده‌دات له ئه‌گه‌رى ڕێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداد و ده‌شڵێت، ئامانجى هاتنى شاند‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد ناروونه، ئه‌گه‌ر هاتنى ئه‌و شانده بۆ ئه‌وه‌بێت عێراق رازى بكات به‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر سیاسه‌تى خۆى به‌رده‌وام بێت، جێگاى مه‌ترسیه و برسى كردنى زیاترى خه‌ڵكى لێده‌كه‌وێته‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه، له‌هه‌ر ئاستێك بێت ده‌بێت ئامانجى روون بێت كه چى بكات له‌گه‌ڵ به‌غداد، بابه‌تى گه‌شتن به ئامانج په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه هه‌رێم رازى ده‌بێت نه‌وت راده‌ست بكات یان نا، ده‌یه‌وێت چۆن بودجه‌ى هه‌رێم دابین بكات، هاتنى شاند ئامانجه‌كه‌ى ئه‌وه‌نه‌بێت و رازى كردنى عێراق بێت به‌وه‌ى به‌و سیاسه‌ته رازى بێت كه له هه‌رێم پیاده‌ى ده‌كات، ده‌بێته هۆى درێژه‌پێدانى برسى كردنى خه‌ڵك.
وتیشى، هه‌وڵدانى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت راده‌ستى سۆمۆ بكات، ئه‌وه‌یه كه ئێمه ترسمان هه‌یه لێى و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه هه‌رێم به هه‌ر نرخێك بووه ده‌یه‌وێت عێراق رازى بكات ئه‌و سیاسه‌ته‌ى بۆ نه‌وت هه‌یبووه به‌رده‌وام بێت، پێشتر هه‌رێم كه نه‌وتیشى راده‌ست نه‌كردووه نه‌یتوانیوه موچه بدات، ئێستا دواى راده‌ستكردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه هه‌رێم خۆى ده‌یه‌وێت، چۆن ده‌توانێت موچه‌ى خه‌ڵك بدات.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، جیاوازى نرخى نه‌وت له نێوان سۆمۆ و هه‌رێمدا مانگانه نزیكه‌ى 90 ملیۆن دۆلاره، ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌موو مانگێك 90 ملیۆن دۆلار له بودجه‌ى هه‌رێم ببڕێت، ئاماده‌یه پشكى هه‌رێم چه‌ند بێت كه ده‌ینێرێت، ئێمه چاكسازییه‌كى ریشه‌ییمان ده‌وێت، كه ئیتر ئه‌م دڵه راوكێ و گه‌مه‌ى مشك و پشیله‌ى هه‌رێم و به‌غدا كۆتایى پێ بێت، ئێمه رێككه‌وتنێكمان ده‌وێت هاووڵاتیان له دڵه‌راوكێ رزگاربكات و نانى خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن.
زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ى بێ ئه‌نجام
رۆژی 2020/12/09 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی چوونە بەغداد و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی یاسای قەرز و پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای گشتیی بودجەی 2021 سازدا، دوای هەموو ئەو کۆبوونەوانە، شانده‌كه به‌بێ هیچ ڕێككه‌وتنێك گەڕاونەوە هەرێمی کوردستان.
پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ژمارەی دانیشتووانی دیاریدەکرێت، دەبێت شایستەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 تاوەکو 2020 یەکلایی بکرێنەوە، هەروەها دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات و داهاتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات، داهاتە نانەوتییەکانیشی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.
ئەگەر هەرێمی کوردستان داهاتەکانی رادەست نەکات، ئەوا بڕی ئەو داهاتانە لە پشکەکەی دەبڕدرێت، دەبێت هەرێمی کوردستان لە ماوەی 30 رۆژدا هەموو زانیارییەکانی ئەو قەرزانەی لەسەریەتی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان بکات، لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوولا لە ماوەی 90 رۆژدا بەو زانیارییانەدا دەچێتەوە.
ساڵانێكە بەناوی ئابوری سەربەخۆوە نەوتی هەرێم خراوەتە ژێر دەسەڵاتی توركیا، بە درێژایی ئەو ماوەیە لە بێموچەیی و قەرز زیاتر خەڵكی ئاسایی هیچی تری لێ نەچنیەوەتەوە.
لە ئێستادا هیچ دەرفەتێك نەماوەتەوە كە حیزبە دەسەڵاتدارەكان، خەڵك بكەنە قوربانی سیاسەتە هەڵەكانیان، دەبێت نەوتی هەرێم لە رێگەی عێراقەوە بفرۆشرێ لەبەرامبەردا پشكی هەرێم لە موازەنەی۲٠۲۱ مسۆگەر دەبێت، بەپێچەوانەوە هەرێم مایەپوچ دەبێت لە بەرامبەر بەغداد.