02:14 - 19/01/2021
ساڵی مووچه خۆر له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته پێنج مانگ
ساڵی ڕابردوو
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها پێنج موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌لێبڕینه‌وه
دابه‌شكردووه و له كۆتای مانگی یه‌كی ساڵی نوێش نزیكده‌بینه‌وه تائێستا موچه
دابه‌شنه‌كراوه، كابینه‌ی نویه‌میش به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروربارزانی له‌لایه‌ك
چاكسازی ده‌كات و له‌لایه‌كیش نیازپاكی به‌رامبه‌ر به‌غداد نیشانده‌دات. تائێستاش
حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه‌نه‌وتێكی ڕاده‌ستی به‌غداد نه‌كردوه، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش
ده‌ڵێت، پارتی وەك حیزب رازی نیە كە نەوتی هەرێم و داهاتەكەی بنێرێت بۆ حكومەتی فیدڕاڵ.
هاوپەیمانی هیواش لە پەرلەمانی عێراق داوا له حکومەتی هەرێم ده‌كات، خۆی لە
لێدوان و رونکردنەوەی نابەرپرسیارانە بەدور بگرێ.
له كۆی 12 مانگ مووچه‌ی 5 مانگ دابه‌شكراوه
لە سەرەتای ساڵی
2016 ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بە سیستەمی پاشەکەوتی موچە دەکات و مانگانە
بڕێک لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکات، بە ئامانجی "کەمکردنەوەی خەرجی و
زیادکردنی داهات".
ساڵی ڕابردووی
2020 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 4 و 5 و 6 و 7 و 8ی دابه‌ش نه‌كردووه
به بیانوی ڕێكخسنته‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد.
موچه‌ی مانگی 1ی
2020 دابه‌شكرا، به‌ڵام موچه‌ی مانگه‌كانی 2 و 3 به‌لێبڕینی 18% دابه‌شكراوه،
موچه‌ی مانگه‌كانی 9 و 10 به 21% دابه‌شكراوه، تائێستاش موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و
12 دابه‌شنه‌كراوه. واته له كۆی 12 مانگ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها پێنج موچه‌ی
دابه‌شكردووه.
مووچه و ساڵی
نوێی 2021
له كۆتاییه‌كانی
مانگی یه‌كی ساڵی 2021 نزیكده‌بینه‌وه، تازه‌به‌تازه لیستی دابه‌شكردنی موچه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت،
به‌ڵام كه‌س نازانێ ئه‌و موچه‌یه هی چ مانگ و ساڵێكه. پێشتریش، وەزارەتی
دارایی داوای لەسەرجەم وەزارەت‌و فەرمانگەکانی حکومەت کرد، لیستی موچەی مانگەکانی 11و 12ی 2020 و 1ی 2021
ئامادەبکەن، وەکو ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی موچە لەهەرکاتێکدا کە پارەی بەردەست
هەبوو.
لیستی موچەی هەرسێ
مانگەکە، بەڕێژەی لێبڕینی 21% دەبێت‌و بۆ پلە تایبەتەکانیش بەڕێژەی 50% دەبێت، وه‌زاره‌تی
دارای ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه، داواکردنی لیستی موچەی سێ مانگەکە بۆ ڕێکخستنەوەی لیستی
موچەیە بۆ ساڵی 2020و ئامادەکردنی لیستی 2021 نه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هاوكات دوای تێپه‌ڕبونی
50 ڕۆژ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی
ڕاگەیاند، به‌پێی زانیاری وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووه و
به‌لێبڕینی 21% دابه‌شده‌كرێت.
تا ئێستاش دیارنیە
کەی کۆتایی بە سیستمی پاشەکەوتی موچە دەهێندرێت، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان دەڵێن، دوای ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی عێراق گۆڕانکاری
بەسەر سیستمی پاشەکەوتەکەدا دێت.
حكومه‌تی هه‌رێمیش
له‌لایه‌ك یاسای چاكسازی چالاكده‌كات و باج ڕێكده‌خاته‌وه له‌لایه‌كیش نیازپاكی
له‌به‌رامبه‌ر به‌غداد نیشانده‌دات و ده‌ڵێت ئاماده‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی
خاڵه‌سنوریه‌كانین، به‌ڵام تائێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك به‌فه‌رمی نه‌چوه‌ته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتر سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ دابه‌شكردنی موچه پێویستیان بەنزیكەی
895 ملیار دینار هه‌یه، بەڵام کۆی موچەی فەرمانبەرانی بەلێبڕینی 21٪وە 706 ملیار‌و
187 ملیۆن‌و 320 هەزار دیناری پێویسته.
محەممەد ئیلخانی،
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، لێبڕینی
25٪ بۆ 35٪ و زیاتر، ئەوکاتە جێگیر دەکرێت کاتێک یاسای بودجە دادەنرێت، رەنگە ئەوکات
وەکو رێژەیەکی دیاریکراوبێت و بڵێن 70٪ی
مووچە لە ساڵی 2021دا هەموو مانگێک دابەش دەکرێت.
تائێستاش حكومه‌تی
هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێكی ڕاده‌ستی به‌غداد نه‌كردوه
رێزان شێخ دلێر،
ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، لە‌ناو
بودجەدا هاتوە، هەمو داهاتەكان بگەڕێنەوە بۆ حكومەتی فیدڕاڵ لەبەرامبەر ئەمەدا
بودجەیەكی تایبەتمەند، كە لەبودجەی 2019دا 12.68% دانراوە، بەڵام بەپێی وەزارەتی
پلاندانان كەئێستا دەڵێت 13% و چەند پۆینتێكەو دەبێت ئەو بڕی بودجەیە زیادبكرێت بۆ
هەرێمی كوردستان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی
فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌شڵێت، پێویستی دەكرد حكومەتی هەرێم هەر لەسەرەتای مانگی یەكەوە
ئەو بڕە نەوتەی كە دیاریكراوە ڕۆژانە لەڕێگەی سۆمۆوە بناردایە، بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر
هەست بكات كە بەجددی ئەم حكومەتە دەیەوێت رێككەوتن بكات بۆ ئەوەی ئەو بڕەی كە دیاری
دەكرێت بدرێتە هەرێمی كوردستان، لەبەرئەوەی خەڵكی هەرێم بێ موچەیە، وداهاتی نەوت بەشی
موچەی موچە خۆران و بەشی وەبەرهێنان و هەمو ئەو بەشانەی تر ناكات، پێویست دەكات ئەو
بودجەیە بێتە ئێرە هەتاوەكو بتوانرێت هەرێمی كوردستان لەم نەهامەتیە ئابورییە ڕزگاری
ببێت.
نوێنەرانی هاوپەیمانی
هیوا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، لە سۆنگەی هەستکردنمان بە
بەرپرسیارێتی ئەرکی نوینەرایەتی سەرشانمان بەرامبەر خەڵکی کوردستان و موچەی فەرمانبەران
و شایستە داراییەکانی تری شیوەی جوتیاران و پێشمەرگە و، لە سۆنگەی هەستکردن و
ئاگاداربون لە هەستیاری گفتوگۆکانی ناو ناوەندی سیاسی عێراق بە گشتی و لیژنەی دارایی
بە تایبەتی، بە پێویستی دەزانین دوبارە تەئکید لە پێشنیارێکی پێشومان بکەینەوە بۆ
حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە رادەستکردنیی نەوت بە سۆمۆ بە گوێرەی ئەو رێکەوتنەی
کە حکومەتی هەرێم پێشتر رایگەیاند لەگەڵ حکومەتی عێراق کردویانە.
ده‌شڵێن، دوا بەدوای
ئاشکرابونی داتاکانی ناو راپۆرتیی (دیلۆیت) ئێستا لەهەمو کات زیاتر لای خەڵکی
کوردستان ڕوون و ئاشکرایە کە نەوتی هەرێم هەرزانفرۆش دەکرێت و پڕە لە کێشەی بونیادی
کە بونەتە گرفتی گەورە بۆ ئێستا و لە ئایندەشدا دەبێتە کێشەی گەورەتر و ئاڵۆسکاوتر
بۆ هەرێم و خەڵکەکەی، بۆیە پێویستە بە خێرایی ئەو مەلەفە بە ریشەیی چارەسەر بكرێ
و، حکومەتی هەرێم بەخیرایی لەگەڵ سۆمۆ بکەوێتە گفتوگۆ لە پێناو رادەستکردنی نەوت و
نیشاندانی نیەتپاکیی سەرەتایی بۆ پابەندبون.
داواش له حکومەتی
هەرێم ده‌كه‌ن، خۆی لە لێدوان و رونکردنەوەی نابەرپرسیارانە بەدور بگرێ وەک دوا
رونکردنەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، کە کۆمەک بە گفتوگۆکانی ناو لیژنەی دارایی
و کۆی گفتوگۆکانی رێکەوتنی نێوان هەردو حکومەت ناکا و پێویستە کابینەی نۆ چیتر لەسەر
سیاسەتی هەڵە و کوشندەی نەوت وەک رابردوو بەردەوام نەبێت و بە خێرایی پێداچونەوە
بکات بە مەلەفیی نەوتدا بە شێوەیەک نەوت و داهاتەکەی نەبێتە هۆکاری بێموچەیی خەڵک
بەڵکو ببێتە سەرچاوەی موچە و ژیان و بژێوی و خۆشگوزەرانیی بۆ هاونیشتیمانیانمان.
ژماره‌ى مووچه
خۆران و داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم
ئێستا لە هەرێمی
کوردستان 1 ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆرهەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەرانی
سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە
895 ملیار دیناری پێویستە.
پشکی شێری داهاتی
هەرێمی کوردستان فرۆشتنی نەوتە؛ ئەمە جگە لەوەش داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەکان، یارمەتی
هاوپەیمانان و ئەو بودجەیەیە کە لەبەغداوە دێت.
داهاتی مانگانەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە تەمویلی بڕە پارەکەی بەغدا کە مانگانە 320 ملیار
دینارە، بەڵام چەند مانگێکە ناینێرێت، 20 ملیار دیناری تەمویلی هاوپەیمانان، 270
ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
و 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ.