03:12 - 16/01/2021
لە ساڵى رابردوودا 505 پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان و راگەیاندنەکان کراوە
بهراورد بهساڵی ڕابردوو پێشێلكاری بهرامبهر ڕۆژنامهنوسان
لهههرێمی كوردستان زیادیكردووه و بڕیاردەری لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسانیش
دهڵێت، فراوانبوونی سۆشیال میدیا ئامارەکانی زیادکردووە، سهرۆكی پهرلهمانی
كوردستانیش دهڵێت، ساڵ بهساڵ خۆزگه بهپاره.
ئاماری پێشێلكارییەكان
بهرامبهر ڕۆژنامهنوسان بڵاوكرانهوه و بهراورد به ناوچهكانی دهروهی ئیدارهی
ههرێم پێشێلكاری بهرامبهر ڕۆژنامهنوسان لە ناو هەرێمی كوردستان زیاتره.
ڕاپۆرتی
ساڵانهی سهنتهری میترۆ
سەنتەری میترۆ بۆ
داکۆکیکردن لەمافی رۆژنامەنوسان، لە کۆنفڕانسێکدا لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان و کەسانی سیاسی راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریەکانی بەرامبەر
رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن لە ساڵی ٢٠٢٠ی راگەیاند کە تیایدا ئاماژە بەوە
کراوە لەو ساڵەدا 385 پێشێلكاری بەرامبەر بە291 رۆژنامەنوس ودەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە.
كۆنفرانسهكه لەژێر
دروشمی هێرش بۆ سەر رۆژنامەنوسێك هێرشە بۆسەر هەموو رۆژنامەنوسان، بەڕێوەچوو تیایدا
داوا لە ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان كرا پابەندی یاسا نێودەڵەتیەكانی بواری ڕۆژنامەوانی
بێت.
بەپێی راپۆرتەکە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پیشێلکارییەکان لەساڵی 2020 دا بە بەراورد بە
ساڵی 2019 زیادی کردووە.
پێشێلكارییەكانی
لە ناو هەرێمی كوردستان
بهپێی ئامارهكان
پێشێلكارییەكانی لە ناو هەرێمی كوردستان، له ههڵكشاندایه بهجۆرێك، 385 پێشێلكاری
بەرامبەر بە 291 رۆژنامەنوس ودەزگای راگەیاندن
ئەنجامدراوە و رێگری له 163 كاری میدیایی كراوه، بهڵام له ناوچهكانی دهرهوهی
ئیدارهی ههرێم ڕێژهكه كهمتره و ژمارهكان پێمان دهڵێن پێشێلكاریهكان لە
ناو هەرێمی كوردستان زیاتره.
پێشێلكارییەكانی له ناوچهكانی دهرهوهی ئیدارهی
ههرێم
بهجۆرێك له
ناوچهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم، 120 پپێشێلكاری بەرامبەر بە 83 رۆژنامەنوس
و دەزگای راگەیاندن كراوه و هاوكات، رێگری له 71 كاری میدیای كراوه.
لەو مەراسیمەدا،
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ بەهانە و بیانویەك نابێت ببێتە
هۆكار بۆ ئەوەی هێرش بكرێتە سەر رۆژنامەنوسان و بەداخەوە جۆرێك لە میدیا ئیستا پەیام
ئاڕاستە دەكات كەپێی دەوترێت میدیای كڕدراو، كەلەلایەن حزب و بەرپرسەكانەوە بەناوی
میدیای ئازادەوە بەڕێوەدەچێت كەلەدەرەوەی یاسا كار دەكەن و هۆكارن بۆ هێرش كردنە سەر
میدیاكان بەداخەوە
دۆخەكەمان بەجۆرێكە لە هەموو بوارەكان هەموو ساڵێك دەڵێین خۆزگەمان بە پار، هیچ یەكێك
لەو هۆكارانە پاساو نییە، كە ئازادی ڕادەربرین و كاری میدیایی كاری یاسایی لێهەڵگیرێت،
كە بابەتێكی دەستووری و نێودەوڵەتییە و كاری لەسەر كراوە.
وتیشی، میدیای ئەهلی
و ئازاد لە پاشەكشەدایە و ئەوكات سێكتەرەكانی ژیانیش دەكەونە پاشەكشێ، ئێستا میدیای
كڕدراو لە برەودایە و ئەوەش ئەو میدیایەیە لەناو میدیای ئەلیكترۆنی بە پارەی گەندەڵ
و دزراو كار دەكات و پەیام ئاڕاستە دەكات و لە میدیای ئازاد زاڵترە، خەریكە دەبێتە
نەریت و كاردانەوەش دروست دەكات.
ئاشكراشیكرد،
داوا دەكەم لێكۆڵینەوەیەكی میدیای ئازاد بكەن، بزانن میدیای سیاسیە گەندەڵەكان زاڵتر
و بەهێزترن یان میدیای ئازاد.
جەختی لەوەش كردەوە،
ئێستا پڕۆژەیەكی مەترسیدار لە عێراق هەیە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، كە پڕۆژە یاسای
تاوانی ئەلیكترۆنییە، ئێمە ئەوەمان دەزانی ویستمان یاسایەكمان هەبێت لە هەرێم بۆ ئەوەی
ئەگەر لە عێراق یاساكە دەرچووە ئەوە نەسەپێنن بەسەرماندا، چونكە مەترسییەكانی ئەو یاسایە
ئێمە دەزانین چەندە مەترسیدارە لەسەر ئازادی و كاری میدیایی.
گۆران جەلال، بڕیاردەری
لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، فراوانبوونی میدیای ئەلیکترۆنی و سۆشیال میدیا
ئامارەکانی زیادکردووە، بەڵام لەبەرئەوەی بە هیچ یاسایەک ئەوە رێکنەخراوە مامەڵەی
جیاوازی لەگەڵدا دەکرێت.
ئاماری
پێشێلكاریهكان بهرامبهر بهڕۆژنامهنوسان بهژماره
ئاماری پێشێلكارییەكانی
لە ناو هەرێمی كوردستان، 385 پێشێلكاری بەرامبەر بە291 روًژنامەنوس ودەزگای راگەیاندن
ئەنجامدراوە و 163 ڕێگری تۆماركراوه.
دەستبەسەركردن و
راگرتن بە بێ بڕیاری دادگا، 74
دەستگیركردن و
راگرتن بەدەر لە یاسای كاری رۆژنامەنوسی، 30
هەڕەشەو لێدان و
سوكایەتی، 48
داخستنی ئۆفیسی كەناڵ، 4
شكاندنی كە لوپەلی
رۆژنامەوانی، 6
زەوتكردنی كەل و
پەلی رۆژنامەوانی، 42
هەراسانكردنی
خانمانی میدیاكار، 8
پركردنەوەی بەڵێننامە،
8
هێرش و تەشویشی
ئەلیكترۆنی، 2.
پێشێلكارییەكانی
دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، 120 پپێشێلكاری بەرامبەر بە 83 رۆژنامەنوس و دەزگای
راگەیاندن، هاوكات 71 ڕێگری تۆماركراوه.
دەستبەسەركردن و
راگرتن بە بێ بڕیاری دادگا، 30
هێرش و لێدان
وسوكایەتی، 7
رفاندن،1
زەوتكردنی كەل و
پەلی رۆژنامەوانی، 9
پڕكردنەوەی بەڵێننامە،
2.