03:55 - 06/01/2021
وەزیرێكی نوێ بۆ وەزارەتێكی پڕ لە قەیران
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، دووه‌م وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له‌سه‌ر پشكی پارتی هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان لێكه‌وته‌وه، به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان پێیانوایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وه‌زیره چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌وت و پرۆسه‌ی نەوت دەكات، به‌شێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن، چارەسەركردنی كێشەكان لەلایەنی وەزیری سامانە سروشتیەكانەوە لەسەر پشكی پارتی هیوا بەخش نین، چونكە سەرپشك نییە و لەژیرهەیمەنەی حیزبدایە.
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، متمانەی بە د. کەمال ئەتروشی به‌خشی و بوو به وەزیری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کابینەی نۆیەم.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە زیاتر لە کاتژمێریکی خایاند، لە کۆی 101 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 81 دەنگی به‌ده‌ست هێنا كه پێکهاتبوون لە، 45 پەرلەمانتاری پارتی، 17 پەرلەمانتاری یەکێتی، 7 پەرلەمانتاری گۆڕان، 11 پەرلەمانتاری پێکهاتەکان و یەک پەرلەمانتاری لیستی سەردەم.
لەدوای پەسەندکردنی، لە پەرلەمان کەمال ئەتروشی سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگه‌یاند، بە دڵسۆزییەوە پارێزگاری لەیەکێتیی گەل و خاکی کوردستانی عێراق ده‌کەم و رێز لەیاسا رەچاوکراوەکان ده‌گرم.
دوای متمانه‌دان به‌وه‌زیره‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاواز له‌نێوان فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان دروستبوو.
رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، متمانەدان بە وەزیری سامانە سروشتییەكان، كاریگەریی باشی لەسەر گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا دەبێت، بە تایبەتیش بەشداریكردنی لە چوونی شاندەكان بۆ بەغدا و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق كە هەردووكیان شارەزاییان لە بوارەكەیاندا هەیە و لە ئامار و داتاكان تێدەگەن.
هاوكات پێشەوا هەورامانی، وتەبیژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان و ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان ڕایگه‌یاند، راستە پۆستەکە گرنگە و هەستیارە، بەڵام هەتاوەکو ئەمڕۆ کە وەزیر بۆ ئەو پۆستە نەبووە، ئەو پۆستە فەرامۆشکراو نەبووە و سەرۆکوەزیران خۆی چاودێریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کردووە، بە خاڵ بە خاڵی رێککەوتنەکان و هەموو وردەکارییەکاندا چووەتەوە و ئاگای لێ بووە.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌ك فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌نگمان نه‌دا به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، چونكه پێمانوایه، سامانه سروشتیه‌كان به‌نه‌وت و گاز وبه‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌یه‌وه له‌ده‌ست حزب و كه‌سه سیاسیه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانه، بون و نه‌بونی وه‌زیرێك وه‌ك یه‌ك وایه.
وتیشی، سامانی سروشتی بوه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بوو پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و گه‌نده‌ڵیه‌كان نه‌هێڵێت، پێموانیه به‌م وه‌زیره چاره‌سه‌ربكرێن و هه‌ر له‌سه‌رتاوه ده‌ستپێكه‌كه‌ی مژده‌به‌خش نیه.
هەر لەبارەی متمانەدان بە وەزیری سامانە سروشتییەكان کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانتارانی دەسەڵات بە بۆکس خەنجەر هێرشیانکردە سەرمان تەنیا لەبەر ئەوەی داوامانکردوە، داهاتی نەوت بدرێت بە خەڵک.
كه‌مال ئه‌تروشی له دوای ئاشتی هه‌ورامی دووه‌م وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانه، له ساڵی 1955 له دهۆك له دایكبووه، لە ساڵی 1975 بەکالۆریۆسی لە زانستی جیۆفیزیکس و زانستی بوومەلەرزەزانی لە زانکۆی بەغداد ته‌واوكردوه، لە ساڵی 1991 بۆ 1994 وەکو توێژەر لە پەیمانگەی پێترۆڵیۆمی فەرەنسی کاری کردووە.
ساڵی 1991 دکتۆرای لە بواری جیۆفیزیکس لە زانکۆی بۆردوی فەرەنسی بەدەستهێناوە، لە ئابی 2012 تاوەکو نیسانی 2014 راوێژکار بووە لە کۆمپانیای KUFPECی کوەیتی تایبەت بە نەوت، لە نیسانی 2014 تاوەکو ئایاری 2015 راوێژکاری باڵای کۆمپانیای تۆتاڵی تایبەت بە نەوت و وزە بووە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە جێگری سەرۆکی کۆمپانیایەکی کوێتیی تایبەت بە گاز و نەوتە، لە مانگی تەممووزی 2019ه‌وه راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ وزە. جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت.