03:35 - 03/01/2021
كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له پشتگوێخستنه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیاران
هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب له هه‌ولێر و ئاكرێ كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا له هاوڵاتیانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق دەكات لەمەودوا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ده‌ڵێت: ڕووداوەکانی ئەم دواییە، نامۆن بەڕەوشت و کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی کوردستان، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، بۆ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، گه‌شتیارێكی زۆرڕوویان له هه‌رێمی كوردستانكردوه و به‌راورد به‌ساڵی ڕابردووڕێژه‌كه زیادیكردووه.
كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له كه‌رته فه‌رامۆشكراوه‌كان و گرنگیه‌كی كه‌میی پێدراوه، ئه‌وه له كاتێكدایه، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه كه میكانیزمێك بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری دابنێن و پشتگیرییه‌كیته‌واو له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بكرێت و ببێته ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
كه‌رتی گه‌شتیاری سه‌ره‌ڕای داهاته ئابور‌یه‌كه‌ی هاوكات ڕێگایه‌كه بۆ ناساندن و له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و كلتوره جیاوازه‌كان، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای فه‌رامۆشكردنی كه‌رته‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسان و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاره‌وه، هاوكات له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و ئاكرێ هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
عالیه نوسه‌یف لەبارەی رووداوەكەی هەولێر و ئاكری كە هێرشكرایە سەر گەشتیارانی عەرەب، ڕایگه‌یاند ئەو هێرشەی كرا ده‌رخه‌ری نه‌زانی و به‌ربه‌ریه‌ت و تاوان و كلتوری نا لێبورده‌ییه، ئه‌وه‌ی زیاتر هانده‌ره، نه‌بونی ئه‌و كه‌سانه‌یه رێگری له تاوانباران ناكه‌ن بۆ ده‌ستدرێژییكردنه سه‌ر خه‌ڵك.
وتیشی، ئەوگەشتیارە عێراقیانه‌ی هێرشیانكرایه سه‌ر هاوڵاتی ئاسایین نه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردێك له به‌غدا، خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام ڕێگری له ده‌ستدرێژكه‌ر ده‌كه‌ن و به‌رگری له كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی به‌رگریكردن له غیره‌ت و پاراستنی میوانه.
ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا دەشڵێت، ئه‌گه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، ئه‌وا ده‌بێت هه‌نگاوی داهاتو مافی قوربانییه‌كان پارێزراو بێت و بتوانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن له دادگاكانی به‌غدا تا بزانرێت كه ئایا تاوانباره‌كان ڕاده‌ست ده‌كرێن یان نا.
عالیه نوسه‌یف، داوای له‌هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق كرد، دان به‌خۆیاندا بگرن و هۆشیاربن، ئه‌گه‌ر زۆریش زه‌رور نه‌بن سه‌ردانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه، مه‌سروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند : ڕووداوەکانی ئەم دواییە، نامۆن بەڕەوشت و کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی کوردستان. هەرکەس و لایەنێکیش هەوڵی شێواندن و ناشرینکردنی ئەم کولتوورە بەرزەی کۆمەڵگەکەمان بدات، ڕێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
پارێزگای هه‌ولێریش له ڕاگه‌ێندراوێكدا، ده‌ستگیركردنی 11 كه‌سی به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه‌سه‌ر گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب له ڕاگه‌یاند.
حەمەد ركابی ئەندامێكی لیژنەی رۆشنبیری و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی عێراق هه‌وڵه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه به‌رز ده‌نرخێنێت و ده‌ڵێت، رێوشوێنەكانی حكومەتی هەرێم دژ بە دەستدرێژیكاران بەرزدەنرخێنین كە بووە هۆی دەستگیركردنیان و هیوادارین ئەم جۆرە حاڵەتانە لە كوردستان و هیچ پارێزگایەكی عێراقی دووبارە نەبنەوە.
وتیشی، ئەو هەڵسوكەوتانە لەلایان هەر كەسێكەوە بێت رەتیدەكەینەوە ، چونكە ناوچە جیاوازەكانی عێراق موڵكی هەمو عێراقیەكانە و مافی هەموو هاوڵاتیەكی عێراقیشە، لەهەمو شارەكان گەشت و گەڕان بكات.
ئه‌وه له كاتێكدایه، هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم 17 هه‌زار زیادیكردووه بۆ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی 2020، گه‌شتیارێكی زۆر ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردوه و به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌كه زیادیكردووه، له‌مساڵدا ١٦٧ هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
نادر ڕۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بەشی زۆری گەشتیاران لە خوارو و ناوەڕاستی عێراق هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە ٧٨% بووه.
وتیشی، به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو، له‌مساڵدا 17 هه‌زار گه‌شتیاری زیاتر هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
كه‌رته گه‌شتیاریه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بێ به‌شن له خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كان و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه به‌ته‌واوی پشتگوێ خراون، ئه‌وه‌ش وایكردوه، كه‌رتی گه‌شتیاری به ته‌واوی زیانی به‌ربكه‌وێت و به‌چه‌قبه‌ستوی بمێنێته‌وه.
به‌بۆچونی پسپۆڕان چه‌ند هۆكارێك بونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی كه‌رتی گشتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه:
یه‌كه‌م، هۆكاری سروشتی، نه‌بونی كه‌سانی پسپۆڕ له ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی شوێنه‌واره سروشتیه‌كانی ناوچه‌كان.
دووه‌م، نه‌بونی چێشخانه و هۆتێل و شوێنی حه‌وانه‌وه له ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م، هۆكاری زانستی، نه‌بونی كه‌سی پسپۆڕ و به‌ئه‌زمون، له ناوچه گه‌شتیاریه‌كان، نه‌بونی بنكه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ڕێنمایی و زانیاری له‌باره‌ی ناوچه گه‌شتیاریه‌كان و ڕێبه‌ری گه‌شتیاری له‌و ناوچانه.
ئه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌شَكی زۆری ناوچه گه‌شتیاریه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆشتوی حیزبه‌كانی هه‌رێمه‌وه داگیركراون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێن.