ڕاپۆرتی کوردستانی

10:34 - 31/12/2020

ساڵی 2020 له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ داتا‌

پەیسەر

ڕوداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن، هاوكات تاوه‌نه‌كانی دزیكردن له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌ساڵیڕابردوو، كه‌میكردووه‌، له‌ سلێمانی 950 تۆن كاڵاوشمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له‌ هه‌ولێریش 184 دەرمانخانە و نۆرینگە داده‌خرێن، نزیکەی 12 هەزار منداڵ لە سلێمانی لەدایکبون کە زۆرینەیان لە رەگەزی نێرە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانیش ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵی رابردو، ژماره‌ی سزادراوان كه‌میكردوه‌، لە سنووری هەرچوار قەزاکانی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و رواندز لە ماوەی ئەمساڵدا  510 رووداوی جۆراوجۆر تۆماركراون. 


تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن له‌ هەولێر، له‌ ساڵی 2019ه‌دا، 71 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی 2020ه‌دا، 65 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن، ئەنجامدراون، هاوكات، 559 رووداوی دزیکردن له‌ هه‌ولێر ئەنجامدراون، بەڵام (2019)، 644 رووداو هەبوون.

له‌ سلێمانی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن كه‌میان كردووه‌،  له‌ ساڵی 2019ه‌دا، 56 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ 2020ه‌دا، 50 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن، ئەنجامدراون، 1520 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 2145 رووداو ئەنجامدراون.


له‌ دهۆکیش، ساڵی 2019، 79 تاوانی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، له‌مساڵدا واته‌ 2020 ڕێژه‌كه‌دابه‌زیوه‌ بۆ 61 تاوانی کوشتن و خۆکوشتن، 594 رووداوی دزیکردن له‌ دهۆك ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 724 رووداو هەبوون.


تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن له‌ هەڵەبجەش به‌م شێوه‌یه‌، ساڵی 2019 پێنجڕووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، له‌ ساڵی 2020ه‌دا، چوار رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، 67 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 120 رووداو هەبوون.


له‌ سۆران، 32 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو هەبوون، 98 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 169 رووداو هەبوون.

له‌ سنوری ئیداره‌ی گەرمیان، 19 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو ئەنجامدراون، 144 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 213 رووداو هەبوون.

له‌ ئیداره‌ی راپەڕین، 26 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 23 رووداو ئەنجامدراون، 316 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 307 رووداو ئەنجامدراون. 

به‌پێی ئاماره‌كان به‌راورد به‌سالێڕابردوو، تاوانە جۆراوجۆرەکانی دیکە بەرەو کەمبوونەوە چوون، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 1646 تاوان ئەنجام دراون، بەڵام ساڵی رابردوو 1898 تاوان هەبوون.

تاوانی ساختەکردن 393 تاوان هەبوون، ساڵی رابردوو 804، تاوانی هەڕەشەکردن  3158 هەڕەشە کراوە، ساڵی رابردوو 4152 تاوانی هەڕەشە هەبوون.

فێڵکردن لە خەڵک 3027 تۆمارکراون، ساڵی رابردوو  4331 تاوانی فێڵکردن هەبوون.

دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت 661 هەبوون، ساڵی رابردوو 976 چەک دەستی بەسەرداگیربوون، قەزار و قەدەر 420 کەیس هەبووە، ساڵی رابردوو 423 کەیس هەبووە، هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، ئەمساڵ 510 سکاڵا تۆمارکراوە، به‌ڵام ساڵی رابردوو 704 کەیس هەبووە.

کۆی گشتیڕووداوه‌كان، له‌ ساڵی 2020ه‌دا، 257 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، به‌ڵام ساڵیڕابردوو، 2019، 260  رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون.

کۆی گشتی تاوانەکانی دزیکردن بۆ  ساڵی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، سێ هەزار 298 تاوانی دزیکردن ئه‌نجامدراون،  ساڵیڕابردوو، چوار هەزار و 322  تاوانی دزیکردن ئه‌نجامدراون. 

له‌ سلێمانی، لە ساڵی 2020دا نزیکەی 12 هەزار منداڵ لەدایکبون کە زۆرینەیان لە رەگەزی نێرە.

تائێستا 11 هەزار و 771 منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون، لەو ژمارەیەش 5929 کوڕ و 5842 منداڵیان کچ بوون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 216 حاڵەتی دوانە و 16 حاڵەتی سیانە و دوو حاڵەتی چوارە لە نەخۆشخانەی مناڵبون تۆمارکراوە.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمامیەتی سلێمانی لەساڵی 2020دا 66هەزار و751 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه‌گشتییه‌كان  ئەنجامداوە، پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان پێنج هەزار763 تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمی خاوەنی شوێنەکان بوه‌، نەک چاوچنۆکی بەدەستهێنان پارە بەشێوەی نایاسایی.

به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن و هاوكات پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌زارو53 شوێنیان داخستوە و 205 شوێنیشیان داوەتە دادگا و چوار هەزار و 515 پسوڵەییٔاگادارکردنەوەشیان له‌ساڵی 2020 تۆماركردوه‌.

له‌ئه‌نجامی پشكنییه‌ به‌رده‌وامیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و  خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه‌ هاوڵاتیان به‌كاریده‌به‌ن، توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 950 تۆن و 728 کیلۆگرام بگرن و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ وله‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له ‌ناوبراون.

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماری کارو چالاکییەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕی بۆ ساڵی 2020 ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەمساڵدا بەبەردەوامی لیژنەکە کاروچالاکیان ئەنجامداوە و چاودێری شوێنەکەنیان کردوە و توانیویانە لەو ماوەیەدا 503 سەردانی مەیدانی بکەن و لەو ژمارەیەش 441 سەرپێچیان تۆمارکردوە و بەبڕی 304 ملیۆن دیناریش سزای ئەو شوێنانە دراوە.

هەر لە سنوری هەولێر لەماوەی ئەمساڵدا 120 شوێن داخراون و 242 تۆن خۆراکی بەسەرچوش لەناوبراون و بەهۆی بەرزی نرخ و دەرمانی بەسەرچوەوە 184  دەرمانخانە و نۆرینگە داخراون.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئاماری ساڵی 2020ی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 345 نه‌وجه‌وانی راگیراو و دانراو و سزادراوی ژنیان له‌ ساڵی 2020دا بۆ ره‌وانه‌كراوه‌، له‌و رێژه‌یه‌ش 301 له‌ره‌گه‌زی نێر بون، 44  كه‌سیشیان له‌ره‌گه‌زی مێ بون، به‌رێژه‌ی 74%ی سزادراوه‌كان به‌ سزای سوك سزادراون و 26%شیان سزای قورسیان هه‌یه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، 345 كه‌س له‌سزادراوه‌كان له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد و دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان بون، 21 كه‌سیان له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، چوار كه‌سیشیان ئێرانی بون، سێیان سوری بون، كه‌سێكیشیان ئه‌فریقی بو.

له‌ ساڵی 2019، 533 راگیراوبراونه‌ته‌ چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات به‌رێژه‌ی 43% ژماره‌ی سزادراوی ژن و نه‌وجه‌وانان كه‌میكردوه‌. 

لە سۆران 455 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر تۆمارکراون و پێنج کەسیش لە رووباردا خنکاون و چوار کەسیش بەهۆی بەربوونەوەیان لە شاخ مردوون، له‌ قەزاکانی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و رواندز، 510 رووداوی جۆراوجۆر تۆماركراون. 

کۆی گشتیی ئەو رووداوانەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە سنووری هەرچوار قەزاکانی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و رواندز لە ماوەی ئەمساڵدا روویان داوە 510 رووداوی جۆراوجۆر بوون.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ 455 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر له‌ سۆران تۆماركراون لەگەڵ پێنج رووداوی خنکان لە رووبارەکان و شه‌ش رووداوی لافاو، 37 حاڵەتی رزگارکردن و هه‌شت هاووڵاتییش تووشی رووداوی هەڵدێران بوون کە چواریان مردوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاماری ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مساڵ زیاتر له‌ حه‌وت ھه‌زار مۆڵه‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی بۆ ھاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل له‌ بواره‌كانی بیناسازی، ته‌ندروستی، ئاژه‌ڵ، خۆراكو ده‌رمانیڤێته‌رنه‌ری داوه‌، به‌ڵام سه‌رمایه‌كه‌ی دیار نییه‌.

وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 100 مۆڵه‌تی ھه‌نارده‌كردن بۆ ھه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌لی ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان وه‌ك ھه‌نار، پێسته‌، ھه‌نگوین، كه‌لوپه‌لی تر كه‌ له‌ ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان به‌رھه‌م دێت، دراوه‌.

له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش، لە ساڵی 2020دا‌ به‌هۆی سه‌رپێچیی ژینگەییەوە‌ 44 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، 21 چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، زیاتر له‌ 10 باڵنده‌ی جۆراوجۆر و325 تۆڕی ماسی، پێنج ئامرازی گواستنه‌وه‌ و11 ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە‌، هاوكات له‌ وه‌رزی هاویندا 22 ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ سنووره‌كه‌دا هه‌بوون، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زاران دۆنم له‌ پووش و پاوان و دارستانی سروشتی سنووره‌كه‌ سووتاون.