01:10 - 29/12/2020
ناوەرۆكی هەوڵێكی سیاسی بۆ پەسەندكردنی پشكی كورد لە بودجەدا
هه‌وڵێكى هاوبه‌شى فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه یاساى بوودجه‌ى 2021 وه‌ك خۆى تێپه‌ڕێندرێت، حكومه‌تى هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به به‌غدا هیچ بیانوویه‌كى به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت، به‌ڵام تا ئێستا فراكسیۆنى پارتى له‌م هه‌وڵه‌دا نه‌چووه‌ته لاى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى دیكه‌و تا ئێستا پشتگیرى هه‌وڵه‌كه ناكات.
پاش مشت‌ومڕ و گفتوگۆیه‌كى زۆر، داواجار پرۆژه یاساى بوودجه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندكراو بڕیاره ئه‌مڕۆ بگاته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن. پرۆژه‌كه پشكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌دا
١٢.٦٧ دیاریكردووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یسه‌ر پرێس له دوو سه‌رچاوه‌ى جیاوازى فراكسیۆنه كوردییه‌كانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، په‌رله‌مانتارانى گروپى ١٥ و یه‌كێتى، كۆده‌نگییه‌كیان دروستكردووه و له‌گه‌ڵ بەشێك لە کوتلەی شیعە و سوننە کۆبوونەوەیان کردووە و گفتوگۆی ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌یانه‌وێت پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بوودجه وه‌ك خۆى تێپه‌ڕێندرێت و ده‌ستكارى نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى ئه‌وه‌ى بكرێته ماڵ به‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌و بیانووى نه‌مێنێت بۆ راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به به‌غدا.
تا ئێستا فراكسیۆنى پارتى دووره‌په‌رێزه له به‌شداریكردن له‌و هه‌وڵانه‌ى فراكسیۆنه كوردییه‌كانى دیكه، به‌ڵكو پارتى له به‌رنامه‌یدایه شاندێكى سیاسى به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا بكات و دوا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یسه‌ر له سه‌رچاوه‌كانى وه‌رگرتوون، په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى وتویانه ئه‌وان پشتیوانى له هه‌نگاوه‌كانى گروپى ١٥ ده‌كه‌ن، چونكه هه‌موو كێشه‌و خۆپیشاندانه‌كان بۆ سنوورى سلێمانییه و خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه هۆشدارییه كه ناتوانن چیتر به‌رده‌وامى به‌م دۆخه بده‌ن. له به‌رامبه‌ردا پارتى تا ئێستا پێى وایه له سنوورى خۆیدا كێشه‌ى نییه‌و سه‌دا ٩٠ى به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێمیش له‌سنوورى ئه‌ودا به‌رهه‌مده‌هێندرێت بۆیه ئاماده نییه له‌پێناو حزبێكى دیكه نه‌وته‌كه راده‌ست بكات.
پارتى واى پێ باشه، كه شاندى دانوستانكارى حكومه‌ت بۆ به‌غدا سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات، راى لایه‌نه‌كان وه‌ربگرێت، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆببێته‌وه، دواى ئه‌وه شاندێكى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، لەگەل نێچیرڤان بارزانی بچێتە بەغداو ئەگەر پێوستى كرد نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كانى له‌گه‌ڵ بێت. به‌ڵام به‌پێى ئه‌م كۆبوونه‌وه زۆرانه بێت له‌و ماوه كه‌مه‌دا كه ماوه بۆ گقتوگۆكردنى بوودجه پێناچێت ئه‌م هه‌نگاوانه كرده‌یى بێت، به تایبه‌ت بۆچوونى هه‌موو لایه‌نه‌كان روونه و دۆخه‌كه هه‌نگاوى به‌په‌له‌ى ده‌وێت نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى زیاتر.
ئه‌وه له كاتێكدایه بڕیاره له ئه‌مڕۆوه سه‌ردانى شاندى حكومه‌ت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ لاى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكات و په‌یامى حكومه‌تى عێراق به لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌یه‌نێت و په‌یامى حزبه‌كانیش وه‌ربگرێت.
لایه‌نه‌كان گومانیان هه‌یه كه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى پارتى بۆ ئه‌وه بێت پرۆژه یاساى بوودجه په‌سه‌ند بكر‌ێت تێپه‌ڕێت و دواتر بڵێن، كه به‌غدا له‌سه‌ریان نه‌وه‌ستاوه‌و پرۆژه‌كه‌یان بێ كورد تێپه‌ڕاندووه و له په‌رله‌مانیش پشكى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگ نه‌هێنێت، دواتریش حكومه‌تى هه‌رێم به‌غدا تۆمه‌تبار بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ په‌یسه‌ر گوتى، ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌ت نابێت و هێڵى سوریان هه‌یه، به‌ڵام راده‌ستكردنى نه‌وت هیچ هێڵێكى سور نییه‌و چۆن گه‌نم راده‌ستده‌كرێت ئاوه‌هاش ده‌كرێت نه‌وت راده‌ست بكر‌ێت، چونكه نه‌وته‌كه تۆ خۆت ده‌یده‌یت به به‌غدا، نه‌ك به‌غدا بێت لێت وه‌ربگرێت. واته كۆى پرۆسه‌ى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناكه‌یت به‌ڵكو نه‌وتى راده‌ست ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش واته حكومه‌تى به‌غدا بیانووى نامێنێت بۆ ناردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر هه‌وڵى فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى پشكى كورد له یاساى بوودجه، له ئاستى باڵاى لایه‌نه عێراقییه‌كان تاوتوێكراوه‌و كارى بۆ كراوه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى ئه‌وه‌ى پارتى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بهێننه ژێر بارى ئه‌وه‌ى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكر‌ێت، خۆ ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ش به‌غدا بێت و بیانوو بگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى ده‌كات، ئه‌وا بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه له‌پێناوى ئه‌وه‌یه كه لانى كه‌م پێش سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا جۆرێك له رێككه‌وتن بكر‌ێت، تا ئه‌وه‌ى كه نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غداى كرد ته‌نها واژۆكردنى بمێنێت.
ئه‌م جموجوڵه سیاسییانه له‌كاتێكدایه، كه دوێنێ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى شاندى دانوستانكار له‌گه‌ڵ به‌غدا، له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى كوردستان به نائومێدییه‌وه باسى رێككه‌وتنى كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، گوتویه‌تى به‌غدا ده‌رگاى به‌روودا داخستوون، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بوودجه وه‌ك خۆى په‌سه‌ند بكر‌ێت ئه‌وان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست ده‌كه‌ن.