ڕاپۆرتی کوردستانی

03:15 - 26/12/2020

زیندانیەکانى هه‌رێم له‌ دۆخێكى خراپدان‌

پەیسەر

به‌پێى ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندیه‌كان،ڕه‌وشى زیندانیەکانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ دۆخێكى خراپدان، له‌ یه‌كێك له‌ گرتوخانه‌كان له‌ هه‌ولێر نزیكه‌ى 2 كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌.

تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندیه‌كانڕاپۆرتێكى له‌باره‌ى ڕه‌وشى زیندانیان و گرتوخانه‌وچاكسازییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌ردانى زیاتر له‌ 30 گرتوخانه‌وچاكسازیی له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و به‌پێى زانیارىڕاپۆرته‌كه‌، گرتوخانه‌وچاكسازیه‌كان قه‌ره‌باڵخن و ڕه‌چاوى هیچ پێوه‌رێك نه‌كراوه‌، هاوكات به‌ڕێژه‌ى له‌ %27ى ئه‌و شوێنانه‌ مادده‌ى هۆشبه‌رى تێدا گیراوه‌، كه‌ هه‌وڵى چونه‌ ناوبه‌ندین خانه‌كانیان بردووه‌.

چەندین ساڵە راپۆرت لەبارەی قەرەباڵغی گرتوخانە و چاکسازیەکان بڵاودەکرێته‌وه‌،، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرنەکراوەشوان سابر- سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ زیندانیانڕایگه‌یاند، لە زۆربەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکاندا ئاماژە بە خراپی دۆخی زیندانیەکان لە عێراق و هەرێمدا دراوە، گرتوخانه‌و زیندانیه‌كان به‌ڕێژه‌ى %73 قه‌ڵه‌باڵغن و كوالێتى بیناكان زۆر خراپه‌ و ڕه‌چاوى هه‌وا گۆڕكێ و تیشكى خۆر نه‌كراوه‌، کە لە هەندێک شوێن دەگاتە حەوت هێندەی توانای خۆی،


له‌ %90ى ئه‌و بینایانه‌ى بۆ گرتوخانه‌ ته‌رخانكراون به‌پێى ستاندارده‌ جیهانیه‌كان دروست نه‌كراون و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كى گرتوحانه‌یان تێدانیه‌،ئەو شوێنانەی کە بۆ چاکسازییان بەندینخانە بەکاردێت لە بنەڕەتدا بۆ زیندان دروستنەکراوە، بەڵکو باڵەخانەیەکی ئاسایییان سەربازگەیەک بوە.
هاوكات ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌وێ داده‌مه‌زرێن پسپۆڕنین و له‌ لایه‌ن مه‌ركه‌زه‌كانى پۆلیسه‌وه‌ دابین ده‌كرێن.
به‌پێى زانیارىڕاپۆرته‌كه‌ له‌و شوێنانه‌دا به‌ڕێژه‌ى %100 كه‌له‌بچه‌ و زنجیربه‌كار ناهێندرێت و كارى گرانیان پێناكرێت.
سه‌رجه‌مڕاگیراوان زانیارى ته‌واویان له‌ باره‌ى ڕێنمایه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و  ئازادى ئاینى له‌و شوێنانه‌ به‌ته‌واوى ڕه‌چاوكراوه‌.
به‌پێى زاینارىڕاپۆرته‌كه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى ئافره‌تانى تێدا به‌نكراوه‌ له‌ لایه‌ن ئافره‌ته‌وه‌ ئیداره‌ ده‌درێن و به‌ڕێوه‌ ده‌برێن.
له‌ڕووى ته‌ندروستیه‌وه‌، بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌ زۆربه‌ى شوێنه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام %100 ڕه‌چاوى حاڵه‌ته‌كانى كتوپڕو منداڵبون نه‌كراوه‌.
له‌ بوارى خوێندندا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌رفه‌تى خوێندن سنورداركراوه‌ و له‌ %60ى ئه‌و شوێنانه‌ قوناغه‌كانى خوێندنى دواى ناوه‌ندیان تێدانیه‌ و ڕاگیراون ناتوانن درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن.
به‌پێى زانیارى ڕاپۆرته‌كه‌، له‌و 30ى شوێنه‌ى كه‌ سه‌ردانیان كردون %27تیان مادده‌ى هۆشبه‌رتێیاندا گیراوه‌ و هه‌وڵى ئه‌وه‌دراوه‌ كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ ببرێته‌ ناوگرتوخانه‌كانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ له‌و شوێنانه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌كار ده‌هێندرێن و به‌پێى وته‌ى، سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ زیندانیان له‌ یه‌كێك له‌ شوێنه‌كان له‌ هه‌ولێر نزیكه‌ى دوو كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر گیراوه‌.

زانیارىڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌ كه‌، پۆلێنكردن له‌ گرتوخانه‌و چاكسازیه‌كان نه‌كراوه‌، واته‌ هیچ جۆرێكى جلوبه‌رگى تایبه‌ت بۆ سزادروان و ته‌وقیفكراوان دابین نه‌كراوه‌ و له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه‌.

له‌سه‌رجه‌م گرتوخانه‌و چاكسازیه‌كان سێ ژه‌م خۆراك ده‌درێت به‌ به‌ندكراوان به‌ڵام به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى گونجاو نیه‌ و ڕچاوى ته‌ندروستى ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ نه‌خۆشن.

هیچ به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازى له‌وشوێنانه‌دا نیه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردنى به‌ندكراوان و ڕاهێنانه‌وه‌یان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاوان به‌پێى زاینارىڕاپۆرته‌كه‌ له‌ %70ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئازادكراون دوباره‌ تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ته‌وه و ده‌ستگیركراون.

یەکێک لە ئامانجەکانی زیندانیکردن و چاکسازی ئەوەیە کە جارێکی تر زیندانیەکان ئامادەبکرێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگە، بەڵام بەهۆی قەرەباڵغییەوە 90%ی ئەو شوێنانە ناتوانن پۆلێنی زانستی بکەن، 73%ی باڵەخانەکانی زیندانان کێشەی هەوا گۆڕکێ و تیشکی خۆری هەیە و لە زۆرینەی زیندانەکانیش پێداویستییەکانی خەوتن و حەوانەوە دابینەکراوە.