ڕاپۆرتی کوردستانی

01:08 - 24/12/2020

ساڵی 2020 ئاماری رووداوەكان كەمیان كردووە بەراورد بە ساڵی 2019‌

پەیسەر

به‌راورد به‌ساڵى ڕابردوو، ڕوداوه‌كانى كوشتن و خۆكوشتن، هاوكات تاوه‌نه‌كانى دزیكردن له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان كه‌میكردووه‌، ئەمساڵ 257 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو  260 رووداو هەبوون، هەروەها ئەمساڵ سێ هەزار 298 تاوانی دزیکردن هەبوون، بەڵام ساڵی رابردوو چوار هەزار و 322  تاوانی دزیکردن تۆمارکراون، ئه‌مساڵ له‌ سلێمانیش نزیکەى 12 هەزار منداڵ لە سلێمانى لەدایکبون کە زۆرینەیان لە رەگەزى نێرە.

تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن له‌ هەولێر، له‌ ساڵى 2019ه‌دا، 71 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی 2020ه‌دا، 65 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن، ئەنجامدراون، هاوكات، 559 رووداوی دزیکردن له‌ هه‌ولێر ئەنجامدراون، بەڵام (2019)، 644 رووداو هەبوون.

له‌ سلێمانی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن كه‌میان كردووه‌،  له‌ ساڵى 2019ه‌دا، 56 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ 2020ه‌دا، 50 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن، ئەنجامدراون، 1520 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 2145 رووداو ئەنجامدراون.


له‌ دهۆکیش، ساڵى 2019، 79 تاوانی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، له‌مساڵدا واته‌ 2020 ڕێژه‌كه‌دابه‌زیوه‌ بۆ 61 تاوانی کوشتن و خۆکوشتن، 594 رووداوی دزیکردن له‌ دهۆك ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 724 رووداو هەبوون.


 تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن له‌ هەڵەبجەش به‌م شێوه‌یه‌، ساڵى 2019 پێنج ڕووداوى كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، له‌ ساڵى 2020ه‌دا، چوار رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، 67 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 120 رووداو هەبوون.


له‌ سۆران، 32 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو هەبوون، 98 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 169 رووداو هەبوون.

له‌ سنورى ئیداره‌ى گەرمیان، 19 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو ئەنجامدراون، 144 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 213 رووداو هەبوون.

له‌ ئیداره‌ى راپەڕین، 26 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 23 رووداو ئەنجامدراون، 316 رووداوی دزیکردن ئەنجامدراون، بەڵام ساڵی رابردوو (2019)، 307 رووداو ئەنجامدراون. 

به‌پێى ئاماره‌كان به‌راورد به‌سالێ ڕابردوو، تاوانە جۆراوجۆرەکانی دیکە بەرەو کەمبوونەوە چوون، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن 1646 تاوان ئەنجام دراون، بەڵام ساڵی رابردوو 1898 تاوان هەبوون.
 
تاوانی ساختەکردن 393 تاوان هەبوون، ساڵی رابردوو 804، تاوانی هەڕەشەکردن  3158 هەڕەشە کراوە، ساڵی رابردوو 4152 تاوانی هەڕەشە هەبوون.
 
فێڵکردن لە خەڵک 3027 تۆمارکراون، ساڵی رابردوو  4331 تاوانی فێڵکردن هەبوون.
 
دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت 661 هەبوون، ساڵی رابردوو 976 چەک دەستی بەسەرداگیربوون، قەزار و قەدەر 420 کەیس هەبووە، ساڵی رابردوو 423 کەیس هەبووە، هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، ئەمساڵ 510 سکاڵا تۆمارکراوە، به‌ڵام ساڵی رابردوو 704 کەیس هەبووە.
کۆی گشتی ڕووداوه‌كان، له‌ ساڵى 2020ه‌دا، 257 رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون، به‌ڵام ساڵى ڕابردوو، 2019، 260  رووداوی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدراون.
کۆی گشتی تاوانەکانی دزیکردن بۆ  ساڵی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، سێ هەزار 298 تاوانی دزیکردن ئه‌نجامدراون،  ساڵى ڕابردوو، چوار هەزار و 322  تاوانی دزیکردن ئه‌نجامدراون. 
هاوكات له‌ سلێمانى، لە ساڵى 2020دا نزیکەى 12 هەزار منداڵ لەدایکبون کە زۆرینەیان لە رەگەزى نێرە.
تائێستا 11 هەزار و 771 منداڵ لە سلێمانى لەدایکبوون، لەو ژمارەیەش 5929 کوڕ و 5842 منداڵیان کچ بوون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 216 حاڵەتی دوانە و 16 حاڵەتی سیانە و دوو حاڵەتی چوارە لە نەخۆشخانەی مناڵبون تۆمارکراوە.