03:16 - 15/12/2020
ساڵی 2020 بەغداد 6 مووچەی ناردووە بۆ هەولێر و حكومەت 5 مووچەی دابەشكردووە
ساڵی 2020 لە رۆژەكانی كۆتایی نزیكدەبێتەوە، بەڵام بە رۆژژمێری مووچە هێشتا لە نیوەی ساڵەكەدایە، بەوپێیەی لە 12 مانگی ئەو ساڵەدا حكومەتی عێراق تەنها 6 جار بەشە مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش تەنها 5 مووچەی دابەشكردووە.
بەشەمووچەی هەرێم بۆ ساڵی 2020
بەپێی تۆمارەكان لەماوەی 12 مانگی ئەمساڵدا حكومەتی عێراقی تەنها 6 مانگ بەشە مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە بە جۆرێك
مانگی یەك 453 ملیار دینار
مانگی دوو 453 ملیار دینار
مانگی سێ 453 ملیار دینار
مانگی چوار بە دواكەوتنەوە 400 ملیار دینار
مانگی پێنج هیچ نەنێردراوە
مانگی شەش هیچ نەنێردراوە
مانگی حەوت هیچ نەنێردراوە
مانگی هەشت 320 ملیار دینار
مانگی نۆ 320 ملیار دینار
مانگی دە هیچ نەنێردراوە
مانگی یانزە هیچ نەنێردراوە
مانگی دوانزە تا ئەمرۆ هیچ نەنێردراوە
دابەشكردنی مووچە بۆ ساڵی 2020
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپاڵ رەوانە نەكردنی 6 بودجە لە ساڵی 2020دا لەلایەن بەغدادوە، ئەویش تەنها 5 مووچەی ئەمساڵی دابەشكردووە بەجۆرێك:-
مانگی یەك بە شێوەی لێبڕین
مانگی دوو بە شێوەی لێبڕین
مانگی سێ بەشێوەی لێبڕین
مانگی چوار مووچە نەدراوە
مانگی پێنج مووچە نەدراوە
مانگی شەش مووچە نەدراوە
مانگی حەوت مووچە نەدراوە
مانگی هەشت مووچە نەدراوە
مانگی نۆ مووچە بە لێبڕین دابەشكراوە
مانگی دە مووچە بە لێبڕین دابەشكراوە
مانگی یانزە مووچە نەدراوە
مانگی دوانزە مووچە نەدراوە
ساڵنامەی مووچە لە هەرێمی كوردستان
لە هەرێمی كوردستان قەیرانی مووچە دوای دەسپێكردنی ئابوری سەربەخۆ سەریهەڵدا و ساڵی 2014 كۆتا ساڵ بوو كە هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە بەشە بودجەی پێبدرێت، بەوپێیەش لە ساڵی 2015ەوە تا ئەمرۆ مووچە لە هەرێمی كوردستان لە قەیراندایە بەجۆرێك:
ساڵی 2015
موچەی مانگی نۆ نەدراوە
موچەی مانگی دە نەدراوە
موچەی مانگی یانزە نەدراوە
موچەی مانگی دوانزە نەدراوە
ساڵی 2016
لە ساڵی 2016دا حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەكەمووچەی دابەشكرد بەجۆرێك:-
مانگی یەك چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی دوو چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی سێ چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی چوار چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی پێنج چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی شەش چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی حەوت چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی هەشت چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی نۆ چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی دە چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی یانزە چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی دوانزە چارەكە مووچە دابەشكرا
ساڵی 2017
لە ساڵی 2017شدا حكومەتی هەرێم بەردەوام بوو لە دابەشكردنی چارەكە مووچە و مانگی كۆتایی ئەو ساڵەش هیچ مووچەیەك دابەشنەكرا بەجۆرێك
مانگی یەك چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی دوو چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی سێ چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی چوار چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی پێنج چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی شەش چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی حەوت چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی هەشت چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی نۆ چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی دە چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی یانزە چارەكە مووچە دابەشكرا
مانگی دوانزە هیچ مووچەیەك دابەشنەكرا
ساڵی 2018 + 2019
لە ساڵی 2018دا حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە پەنای بۆ سیستمێكی نوێی مووچە برد كە بە سیستمی پاشەكەوت ناسرا و ئەو سیستمە بۆ ساڵەكانی 2018 و 2019 كاری پێكرا.
بە مووچەخۆركردنی كۆمەڵگا
لە ئێستادا یەكێك لەو رەخنانەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەگیرێت، بەمووچەخۆركردنی كۆمەڵگایە، یاخود بە واتایەكی دیكە دامەزراندنی بێبەرنامەی كارمەند و مووچەخۆرە لە كەرتی گشتیدا لەساڵانی رابردوودا بە مەبەستی ململانێی حزبی و كۆكردنەوەی دەنگ لە هەڵبژاردنەكاندا كە سەرەنجام بە هەڵاوسان لە ژمارەی مووچەخۆری حكومەت لە هەرێمەكە كۆتایی هاتووە.
بەپێی تۆمارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆی گشتی ژمارەی مووچەخۆران 1.255.323 (یەك ملیۆن و دووسەد و پەنجاو پێنج هەزار و 323) مووچەخۆرن.
لەو ژمارەیە
كارمەندی مەدەنی = 430.231 (چوارسەد و سی هەزار و دووسەد و سی و یەك) مووچەخۆر
سەربازی = 217.979 (دووسەد و حەفدە هەزار و نۆسەد و حەفتا و نۆ) مووچەخۆر
پۆلیس و ئاسایش = 104.699 (سەد و چوار هەزار و شەشسەد و نەوەت و نۆ) مووچەخۆر
خانەنشین = 246.269 (دووسەد و چل و شەش هەزار و دووسەد و شەست و نۆ) مووچەخۆر
دەستەبەری كۆمەڵایەتی = 159.158 (سەد و پەنجا و نۆ هەزار و سەد و پەنجا و هەشت) مووچەخۆر
شەهیدان = 96.937 (نەوت و شەش هەزار و نۆسەد و سی و حەوت) مووچەخۆر.