11:23 - 09/12/2020
گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ترۆپكدایە
نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 9/12 ی هەموو ساڵێكی وەك رۆژی
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوبردووە، بۆ ئەوەی ئەوانەی كە خواستی بەرەنگاربوونەوەی
ئەو دیاردەیەیان هەیە تیایدا چالاكیەكانیان ئەنجام بدەن و پرۆژەكانیان بخەنەڕوو،
ئەمڕۆ لەناوچەكەو عێراق و هەرێمی كوردستانیش زۆرتیرن قسەوباس لەوە بارەیەوە كراوەو
دروشمی حكومەتەكەی ئێشستاش چاكسازیی و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵییە. بەڵام وەك
چاودێران دەڵێن ماوەیەكی زۆر بەسەر دەرچوونی یاسای چاكسازیدا تێپەڕیوەو هێشتا
دەرەئەنجامێكی كردەیی دەرنەكەوتووە.
وەك شارەزایان باسی دەكەن گەندەڵی لە فراوانترین پێناسەیدا بریتیە لە
بەکارهێنانی دەسەڵات و سەروەت و پێگەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی، جا ئەو
بەرژەوەندیە تایبەتیە دەکرێ هی کەسێک، گروپێک، حزبێک، خێزانێک یان ناوچەیەکی
دیاریكراو بێت. ئەمە ئەو پێناسە گشتیەیە کە زۆرترین لێکۆڵەر و دەزگای نێودەوڵەتی
گرنگی وەکو بانکی نێودەوڵەتی و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیش پەسندی دەکەن.
گهندهڵى
لهههرێمى كوردستان چوارچێوهى گهندهڵى تێپهڕاندووه و خهریكه دهبێته بهتاڵانبردن،
ڕاسته له وڵاتێكهوه بۆ وڵاتێكی تر ڕێژهكهی جیاوازه و میكانیزمی بهرجهستهبوونی
بۆ واقیعێكی كۆمهڵایهتی دیسان جیاوازه، بهڵام واقعى ههرێمى كوردستان شتێكى تر
دهڵێت، بۆنمونه لهوڵاتێكى مۆدێرن ڕهنگه گهندهڵى ههموو جومگهكانی كۆمهڵگاى
نهگرتبێتهوه، بهڵام لێره پێچهوانهی وڵاتانی جیهانی سێیهم و ڕۆژههڵاتی
ناوهراست كه گهندهڵی دیاردهیهكی واقیعیه و كۆمهڵگاكانی له گهشهی
شارستانی و مهعریفی و بگره ئابووریش وهستاندووه و ڕێگه نادات كۆمهڵگاكان
قۆناغهكانی پێشكهوتنی شارستانی خۆیان پهره پێ بدهن و عێراق و هەرێمی
كوردستانیش پشكی سەرەكییان بەركەوتووە.
شكستى ئابورى و دامهزراوهیى نهبوون لهههرێمى كوردستان
هۆكارى سهرهكى ئهو بهههدهردان وتاڵانكردنهبووه كه لهساڵانى
ڕابردوو لهلایهن حكومڕانهكان ئهنجامدراوهو ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكان و
دانپێدانانی بەرپرسانی باڵاو ڕاگەیاندنی چاكسازیی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی
هەرێمدا بەڵگەی حاشاهەڵنەگریی بابەتەكەیە.
بە گشتی گەندەڵی دابەشکراوە بۆ دوو جۆر:
1-گەندەڵی بچووک، Petty Corruption :
ئەو جۆرەی گەندەڵییە کە کارمەندە کەمدەسەڵاتەکانی دەوڵەت ئەنجامی دەدەن بۆ نمونە وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر پێدانی پاسپۆرت، مۆڵەتی شوفێری، سڕینەوەی سزای هاتوچۆ، یان بەڕێکردنی هەر کاروبارێکی دەوڵەتی لە لایەن کارمەندێکەوە بۆ کەسێک لە بەرامبەر وەرگرتنی پاداشتێکی دارایی یان هەر جۆرە پاداشتێکی دیکە.
2-گەندەڵی سیاسی یان گەورە Grand or Political Corruption :
ئەمەیان گەندەڵی سیاسیە بە مانای سوود وەرگرتنی کارمەندە پلە باڵاکانی
دەوڵەتە لە پۆست و پێگەی رەسمیان بۆ دەوڵەمەندکردنی خۆیان، حزبەکانیان، کەسوکاریان
و ئەو کەسانەش کە خۆیان دەیانەوێ. بۆ نمونە بەرپرسێکی باڵای دەوڵەت پێگەی خۆی
بەکاردەهێنێ بۆ دامەزراندنی کەسە نزیکەکانی خۆی، تەرخانکردنی داهات و سامانی گشتی
بۆ پڕۆژەی تایبەتی خۆی یان هی حزب و کەسە نزیکەکانی خۆی، و شێوەی دیکەی لەم جۆرە
دەچێتە خانەی گەندەڵی سیاسی، یان ئەنجامدانی گرێبەستی نهێنی وشاردنەوە
زانیارییەكان لەبارەی سامانی خۆی و چۆنیەتی ژیان و گوزرانی خۆی و سپیكردنەوەی
پارە.
لە کوردستان قسەی زۆر و کرداری کەممان لە شەڕی پێویستی دژە گەندەڵیدا هەبووە
، هەوڵی زۆر دراوە کە گەندەڵی وەکو کولتور وێنا بکرێت و گشتگیر بكرێت و
ببەسترێتەوە بە ڕووداوە مێژوییەكانەوە، ئەمەش تەنیا بۆ خۆ دزینەوە و بیانوو دۆزینەوە
بۆ پەرەپێدان و بەردەوامیدان بە گەندەڵی بووە. دەنا هیچ راستیەکی زانستی نیە بیسەلمێنێ
کە گەندەڵی کولتورە و قەدەری هەندێ میللەت و وڵات وایە.
ئەوە راستە کە زۆر وڵات بە رێژەی جیاواز دووچاری گەندەڵی بوون و دەبن،
بەڵام لە هەرێمی كوردستان و هەرجێگەیەكی دیكە كە گەندەڵی سەرجەم جومگەكانی
قەرمانڕەوایی داگیر دەكات، لە ڕێگەی
بەرەنگاربوونەوە و مامەڵە کردن لە گەڵ ئەو هۆکارانەی دەرفەتەکان بۆ گەندەڵی فراوان
دەکەن، ئایندەی ئەو وڵاتانەی دەست نیشان کردووە.
ئەو جۆرە گەندەڵییەی لە هەرێمی كوردستان دەبینرێت جیاوازە لە
زۆربەی جیهان بەوەی لایەنە گەندەڵەكان خۆیان باس لە نەهێشتنی گەندەڵی دەكەن و
خۆیان بە هۆكاری نەهێشتنی گەندەڵی دەناسێنن، پرۆژە بۆ كۆتایی هێنانی پێشكەش دەكەن،
ئەوەلە كاتێكدایە هیچ كەس و لایەنێك دەستی نەگرتوون و زۆرینەی گەندەڵییەكانیش
لەهەردوو جۆری یەكەم و دووەم هەبووەو جۆری دووەم بووەتە چەترێكی گەوەرەو پەنایەكی
فراوان بۆ خۆشاردنەوەی گەندەڵكاران و ئەوەشی جێگەی سەرنجی مێژوو نووسانە بەشێك لە
پەرەپێدانی گەندەڵییەكە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەرپرسانەی مێژوویەكی دوورو درێژیان
هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەكانی رژێمی پێشوو، بەوەش مەترسی گەورەیانبۆ سەر
مێژووەكەی خۆشیان دروستكردووە.
لەرۆژی بەرەنگاربوونەوەی گەندڵیدا سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی
پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەتیش كۆكن لەسەر ئەوەی لەناوخۆی هەرێم و دامودەزگاكان و
گرێبەستەنەوتیەكان و سنووەركان و جیاوازی ژیانی خێزان و كەس و كارە نزیكەكان و
كۆمپانیاكانی نزیك لە دەسەڵاتداران زۆر جیاوازە لە ژیانی ئاسایی خەڵك و ئەوەش
زۆرینەی خەڵگی دڕدۆنگ و بەدگومان كردووە لەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان هێندە
فراوان و بەرقەرارە كە هیچ فەرمانگەیەكی هەرێمی كوردستان بەدەر نەبێت لە گەندەڵی
جۆری یەكەم و دەسەڵاتدارانیش سواغدرابن بە گەندەڵی، ئەوە لە كاتێكدا ڕاپۆرتە
رۆژنامەوانیەكان و پەرلەمانتاران و شارەزایانی بواری گەندەڵیی بەبەڵگەوە ئەو
ڕاستییانە دەسەلمێنن و لەبری ئەوەش لە شوێنێكدا كۆتایی بەو دۆخە بێت كە چی تادێت
زیاتردەبێت و لەبەرامبەریشدا نیگەرانییەكانی خەلكیش بەرەو هەلكشان دەچێت.
وەك شارەزایان باسی دەكەن ئەوەی تا ئێستا هەیە لە كوردستان هەندێ هەوڵ
و هەنگاوی شەرمنانەیە کە بە هۆی نەبوونی ئیرادە و پاڵپشتی راستەقینە، لە
بڵاوکردنەوەی نا ئومێدی زیاتر لە نێو خەڵک، هیچ ئاکامێکی بەرجەستەیان نەبووە،
چوونكە لە لایەك دەست بۆشتە بچووكەكان دەبرێت و كارەساتە گەورەكان فەرامۆش دەكرێت
و لە لایەكی دیكەشەوە گەندەڵییەكان ئەوەندە بە بەرنامەو پلان كراون كە دەرخستن و
بەداوداچوونیان ئاسان نەبێت، هەرچۆنێك بێت شەری گەندەڵی و بەگژاچوونەوەی ئەو
دیاردەیە ئەركی هەمووانەو لە پێشی هەمووشیانەوە ئەركی حكومەت و سێ
سەرۆكایەتییەكەیە. بۆ ئەوەی دەرەئەنجامی باشیشی هەبێت دەبێت ئەو چاكسازییانە لەبەرژەوەندی
خەڵك بێت نەك بە پێچەوانەوە.