04:23 - 07/12/2020
دوایین زانیارى له باره‌ى خۆپیشانه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێم
له درێژه‌ى زنجیرە
خۆپیشاندانەكانی چین و توێژه‌جیاوازه‌كان له شاروشارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان،
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای سەید سادق و ناحیه‌یى ته‌قته‌ق و چەمچەماڵ و چەند شوێنێكی
دیكە خۆپیشاندان و ناڕه‌زاىى دژى دواكه‌وتنى
موچه و نه‌بونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستیپێكرد..
خۆپیشاندەران له
قه‌زایى سه‌یدسادق ڕژانه‌سه‌رشه‌قامه‌كان و ڕێگاى سه‌ره‌كى قه‌زاكه‌یان داخست، سەرەتا
خۆپیشانده‌ران، بارەگای ناوچەی پارتیان به‌ردبارانكردو دواتر سوتاندیان .
خۆپیشانده‌ران
دواتر په‌لامارى مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕانیاندا و سوتاندیان، خۆپیشانده‌ران به‌ده‌وامبون
له‌ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و بارەگاكانی هەریەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی ویەكگرتووی ئیسلامی
و مەڵەبەندی شارەزووری حیزبی سۆسیالیت سوتێندران.
خۆپیشاندەران
دواتریش هێرشیانکردە سەر هه‌ردوو كۆمیته‌ى یەکێتی نیشتیمانی لە قەزاکە و هه‌ردوكیان
سوتێندران، دواتریش گرژى له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕویدا و به‌هۆى
ته‌قه‌ى باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى سێ خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
بیانی قایمقامیەت و كۆمەڵگەی فەرمانگەكان
كە فەرمانگەكانی پۆلیس (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و بنكەی پۆلیسی سەیدسادق) و دارایی و
باج و دەرامەت ە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و ئاگركوژێنەوەی سەیدسادق سوتێنران.
شەوی ڕابوردوش لە شارۆچكەی پیرەمەگروون
خۆپیشاندەران بارەگاكانی (یەكێتی ، پارتی، گۆڕان)یان سووتاند و تەقەو گرژی و
ئاڵۆزیی لێكەوتەوە.
هاوكات، چین و
توێژه‌جیاوازه‌كانى ناحیه‌یى ته‌قته‌قى سه‌ربه‌قه‌زایى
كۆیه، ڕژانه‌سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، خۆپیشانده‌ران داواى
موچه و خزمه‌تگوزاریه‌سه‌ره‌تایه‌كان ده‌كه‌ن، به‌پێویستیشى ده‌زانن چاكسازى ڕیشه‌ى
له هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت و كۆتاى به زوڵم و سته‌م و گه‌نده‌ڵكارى بهێندرێت.
له‌ماوه‌ى چه‌ند
ڕۆژى ڕابردودا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى چین و توێژه‌جیاوازه‌كان له سلێمانى و ده‌ربه‌ندیخان
و ڕانیه و قه‌ڵادزێ و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانه‌وه
ڕێگریكرا، به‌رده‌وامبن له خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زاییى ده‌ربڕین..
لاى خۆیه‌وه لیژنه‌ى
باڵایى ئارامی لە پارێزگاى سلێمانى به‌بیانوى
نه‌بونى مۆڵه‌ت له ڕێگه‌ى هێزه‌وه ڕێگریی لەبه‌خۆپیشاندان لەناو شاری سلێمانی
كرد، بەڵام دواتر لەناوچەكانی دیكەوە خۆپیشاندان بەردەوامی هەبوو.