02:38 - 30/11/2020
پاسپۆرتە ساختەكانی عێراق لە كوێ دەكرێن؟
داداگای
باڵای عێراق ئەمرۆ دووشەممە 30/11/2020 ئاماری مانگانەی پاسپۆرتە ساختەكانی
بڵاوكردەو سەرچاوەی ساختەكردنەكەشی بۆ هەمووان ئاشكرا كرد.
بە
پێی وتەی پسپۆڕانی یاسایی، پارێزەران، لیكۆڵەرانی دادو داوەرەكان، ژمارەیەكی زۆر
سكاڵا لەنێو دادگاكاندا هەیە كە پەیوەندی ڕاستەخۆیان هەیە بە بوونی پاسپۆرتی
ساختەوە، بەشێك لە سكاڵاكانیش پەیوەندییان بە ونكردنی پاسپۆرتەكانەوە. بە پێی
ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی –القضاء-ی عێراقی كە تایبەتمەندە بە بواری یاسایی،لەزارە مادەی
15 لەیاسای پاسپۆرت ژمارە 32 ساڵی 2015سزای زیندانی كە لە 3ساڵ كەمتر نەبێت داناوە
بۆ هەركەسێك كە (كڕین و فرۆشتن بە پاسپۆرتێكی عێراقییەوە بكات یان بەكاری بهێنێت).
رۆژنامەكە لە زاری دادوەر بەشار محەمەد جەسام، دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ڕەسافە
ڕایگەیاندووە كە هەر جۆرە مامەڵەیەكی نایاسایی بە پاسپۆرتەوە تاوانێكی –جنح-یەو
لەپسپۆریی دادگای كەتن دایە. ئەودادوەرە باس لەوەش دەكات ژمارەیەك لەو كەسانەی كە
بۆ حەج و عەمرە سەردانی عەرەبستانی سعودییەیان كردووە هەستاون بە خراپكردن و
تەڕكردن یان ونكردنی، لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە ڕیگەی بەو كەسانە نادات كە چەند جارێك
لەیەك ساڵدا سەردانی عەربستان بكەن بۆئەنجامدانی عەمرە. یان ژمارەیەكی تریان
بریتین لەوانەی كە بە پاسپۆرتەكانیانەوە ڤیزای وڵاتێكی دیاریكراو هەیەو ناتوانرێت سەردانی
وڵاتانی دیكەی پێبكات. لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتانە كێشەی سیاسی یان ئەمنییان هەیەو
چاودێریی زیاتریان لەسەرە.
دادوەرەكەی
رەسافە باسی لەوەش كردووە دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانمان بۆمان دەركەوتووە
ئەوانەی سەرقاڵی ساختەكردنی پاسپۆرتەكانن زۆرینەیان لە نزیكی شوێنە فەرمییەكانی
فەرمانگەی پاسپۆرتەكاندا دەڵاڵیان هەیە، ئەوان باندیان هەیە، بەپێی زانیاریی و
ئامارەكانی ئێمە مانگانە 100 بۆ 150 پاسپۆرتی عێراقی ساختە دێتە ناو دادگاكانەوە.