03:19 - 28/11/2020
په‌یسه‌ر پلانی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی موچه ئاشكرا ده‌كات
زیاتر له 40 رۆژ به‌سه‌ر موچه‌ی دابه‌شكردنی مانگی ئه‌یلولی موچه‌خۆران تێپه‌ڕبووه و حكومه‌ت نه‌یتوانیوه موچه‌ی 10 دابه‌شبكات، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا 5ی 12 چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كات و له ئه‌گه‌ری بێ هیوابوونی له به‌غدا موچه به زیادكردنی لێبڕینه‌وه ده‌داته موچه‌خۆران.
حكومه‌تی هه‌رێم هێنده دڵنیابوو له رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا، بڕیاریدا موچه‌ی مانگه‌كانی (4-5-6-7-8) پاشه‌كه‌وت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند رێكبكاته‌وه و به‌و خشته‌یه‌ش موچه‌ی مانگانه دابه‌شبكات كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوسه‌نگ بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك زانیاری پێشووتر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد، بڕیاری رێككردنه‌وه‌ی موچه له‌سه‌ر فشار و داوای به‌غدا بووه و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا بووه، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز بووه گرفتێكی تازه و ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌و هۆیه‌شه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه 321 ملیار دینار بوو ره‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كراو جارێكی تر موچه دواكه‌وته‌وه.
به‌پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌ر كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا سه‌رقاڵی چه‌ند پلانێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ویش خۆی له چه‌ند رێگه و ئۆپشندا ده‌بینێته‌وه كه رێگه‌كان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رئێشه‌یه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆری تێدایه. بڕیاریشه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێـت بۆ تاوتوێكردنی پلانه‌كانه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه.
زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی په‌یسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه حكومه‌تی هه‌رێم نیازی وایه هه‌موو هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ی سیاسی و به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا چڕ بكاته‌وه، تا به‌غدا رازی بكات به ناردنی موچه و بۆ ئه‌مه‌ش كاتێكی ده‌ستینشان كردووه كه 5ی 12یه، له ئه‌گه‌ری بێ هیوابوونی له هاتنی بڕی 321 ملیاره‌كه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستیدا موچه دابه‌شده‌كات.
لێبڕینی موچه له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌یسه‌ری ئاشكرایكرد، حكومه‌ت داهاتێكی كه‌می له‌به‌رده‌ستدایه و كورتهێنانی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ته‌واو، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا جارێكی تر په‌نا ده‌باته به‌رده‌م لێبڕینی موچه‌و پلانه‌كه‌ی حكومه‌تیش ئه‌وه‌یه له 18%ه‌وه لێبڕینی موچه بۆ ئاستی 40% به‌رز بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م پلانه كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه، به ته‌واوه‌تی قبوڵ نه‌كراوه، چونكه سه‌رباری پاشه‌كه‌وتكردنی پێنج موچه‌ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران، جارێكی تر موچه داوكه‌وتووه و له ئه‌گه‌ری لێبڕینی له 40%یش ترسی حكومه‌ت له ناڕه‌زایی به‌رفراوان و ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه.
حكومه‌ت نه‌یتوانی قه‌رزیش بكات
پلانێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له دوای تێپه‌ڕبوونی یاسای قه‌رز و زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌هاتنی 321 ملیاره‌كه، وه‌رگرتنی قه‌رز بووه له چه‌ند وڵاتێك، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 28 ملیار دۆلار قه‌رزاره و دۆخی دارایشی له‌بارێكی زۆر خراپدایه، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی شكستی هێناوه، به پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم له دوو وڵاتی ئه‌وروپی و وڵاتێكی دراوسێ هه‌وڵی
وه‌رگرتنی قه‌رزدیدابوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دابه‌شكردنی موچه، به‌ڵام بێ وه‌ڵام بووه.
پاساوی حكومه‌تی عێراق و بێ هیواكردنی هه‌ولێر
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، تا ئێستا وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراق، بۆ داواكانی هه‌ولێر له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بێ هیواكردنی زیاتری هه‌ولێره، چونكه حكومه‌تی به‌غدا له وه‌ڵامه‌كانیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه فشارێكی زۆری لایه‌نه شیعه‌كانی له‌سه‌ره و ناتوانێ بێ هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.
سه‌رباری ئه‌و وه‌ڵامانه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا، گرفتێكی دیكه‌ی به‌رده‌م نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، خۆپیشاندانه‌كان كه ره‌وتی سه‌در و موقته‌دا سه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كات، یه‌كێكه له لایه‌نه شیعه‌كان كه زۆرترین فشاری له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا هه‌یه بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كانی هه‌رێم به به‌غدا.
له‌م قۆناغه‌دا كازمی به هیچ شێوه‌یه‌ك توانای ناردنی بڕه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نییه و ترسی زیاتری له فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان و فشاری لایه‌نه شیعه‌كانه له ئه‌گه‌ری ناردنی موچه.
ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌كانیش تا دێت زیاتر ئه‌بێ و ئه‌گه‌ری خۆپیشاندانی به‌رفراوانی له چه‌ند رۆژی داهاتوو زیاتر ده‌بێت، به‌پێی زانیارییه‌كانیش بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان زیاتر بووه و حكومه‌ت له ترسی خۆپیشاندانی به‌رفراوان هه‌وڵی دابه‌شكردنی موچه ده‌دات، بۆیه رۆژی سێشه‌ممه تاوتوێ هه‌موو دۆخه‌كان ده‌كرێت و حكومه‌ت بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 ده‌دات.