12:48 - 27/11/2020
ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی چۆن بووه هۆی نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه؟
دوای تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌زر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دووركه‌وتنه‌وه‌ی
زیاتری به‌غداو هه‌ولێر له یه‌كتری، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری ئه‌مریكا
له عێراق هاتنه سه‌ر هێڵ بۆ چوونی به‌په‌له‌ی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا
و چاره‌سه‌ری پرسی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام سه‌رباری دواكه‌وتنی زۆری
موچه، له‌به‌ر ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، حكومه‌تی هه‌رێم
ئانویتوانیوه تا ئێستا وه‌فد بنێرێت وه‌فد بنێرێته به‌غدا.
رووداوێكی گه‌رم و به‌هاناوچونێكی
سارد
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق،
نیازپاكی حكومه‌تی پیشاندا بۆ ناردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم، مه‌رجیشی ئه‌وه‌بوو،
بۆ دامركاندنه‌وه‌ی فشاری لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر ناردنی موچه، وه‌فدێكی حكومه‌تی
هه‌رێم سه‌ردانی بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رباری تێپه‌ڕینی دوو
هه‌فته به‌سه‌ر یاسای قه‌رز و دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان خه‌مسارده
له ناردنی وه‌فد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، سه‌ره‌تا كازمی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی
دیبلۆماسییه‌وه داوای ئه‌وه‌ی كرد كه وه‌فدی هه‌رێم بگه‌نه به‌غداد، به‌ڵام به‌هۆی
ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه نه‌توانرا ئه‌و وه‌فده ره‌وانه بكرێـت.
كازمی داوای ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌و وه‌فده‌ی ده‌چێته به‌غداد، بۆ
گفتوگۆكردن نه‌بێ، به‌ڵكو بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتن بێت له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نیوه‌ی
داهات و 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مه‌ی
قبوڵ نه‌بووه و داوای ره‌وانه‌كردنی 320 ملیاره‌كه‌ی كردووه وه‌ك مانگه‌كانی
پێشوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كازمی و له‌به‌ر فشاری لایه‌نه شیعه‌كان
نه‌یتوانیوه تا ئێستا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت.
وه‌فدی حیزبی له جێی وه‌فدی سیاسی
به‌پێی قسه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق كه بۆ په‌یسه‌ر دووان، له نیوه‌ی شه‌وو پێش تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز،
رێككه‌وتنێك له نێوان لایه‌نی كورد و به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان كراوه، به‌ڵام
به‌هۆی سووربوونی ناردنی بێ قه‌ید و شه‌رتی 320 ملیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه،
پارتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گومانبردنی
یه‌كێتی له پارتی و ترسی له رێككه‌وتنی دیكه هه‌بووه، له نێوان لایه‌نه شیعه‌كان
و لایه‌نی پارتی، ئه‌م گومانه‌ش بووه هه‌وێنی چوونی وه‌فدی حیزبی (یه‌كێتی) له
جێی وه‌فدی حكومی بۆ به‌غدا كه هیچ به‌رهه‌مێكی بۆ موچه‌خۆران نه‌بووه‌و هه‌ر له
چاوه‌ڕوانیدا هێشتونیه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری ئه‌مریكا كه له‌سه‌ر هێڵبوون بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان و چونی وه‌فدی حكومی هه‌رێم بۆ به‌غدا، به‌ڵام شایه‌تی بینینی چونی وه‌فدی
یه‌كێتی بوون بۆ به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی.
سه‌ردانی ئه‌و كاته‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له‌دوای ئه‌وه هات، كه‌یه‌كێتی
گومانی هه‌بووه له‌سه‌ر داواكه‌ی پارتی تا به‌غدا بێ یاسای قه‌رز 320 ملیاره‌كه
ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات. كه هه‌ر ئه‌و داوایه بووه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی
كورد و چه‌ند لایه‌نێكی شیعه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. به‌پێی زانیارییه‌كانی
په‌یسه‌ر یه‌كێتی چه‌ندین زانیاری بۆ هاتبوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان پارتی و به‌غدا،
بۆیه خه‌می سه‌ره‌كی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی موچه نه‌بووه، به‌ڵكو كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاریی بووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
پاش سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی بۆ به‌غدا، پارتی دیموكراتی كوردستانیش، هه‌وڵی
ئه‌وه‌یدا وه‌فدێكی حیزبی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه شیعه‌كان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران
ره‌وانه بكات به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری پرسی
ناردنی موچه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر كازمی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی
دیبلۆماسییه‌وه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، ئاماده‌ی هیچ گفتوگۆیه‌ك نییه جگه له
ئیمزاكردنی رێككه‌وتن، ناردنی وه‌فده‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
هۆكاره‌كانی نه‌چوونی وه‌فدی حكومه‌ت بۆ به‌غدا
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆچوونی وایه، كه ده‌بێت هه‌رێم بیر له‌وه
نه‌كاته‌وه كه رێككه‌وتنی پێشووی هه‌رێم و به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت و به‌ڵكو ده‌یه‌وێت
پارتی و حكومه‌ت به‌وه قه‌ناعه‌ت پێ بكات، كه رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا
بكرێت بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم.
لاهور شێخ جه‌نگیش له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی مه‌حمود بێسه‌ریدا، رایگه‌یاند،
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به په‌له بچێته به‌غدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته رێككه‌وتنی
نوێ بكرێت. به‌ڵام پارتی ئاماده نییه رێكه‌وتنی نوێ بكات و فشاره‌كانی به‌و
ئاڕاسته‌یه حكومه‌تی عێراق 320 ملیار دیناره‌كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشوو
بنێرێت.
ئه‌م ناكۆكیانه‌ی یه‌كێتی و پارتیش، هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌چوونی وه‌فدی هه‌رێمه
بۆ به‌غدا و به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م قۆناغه ئاماده‌یی
ئه‌وه‌ی تیا نییه، نه‌وت راده‌ستی سۆمۆبكرێت یان ئه‌و بڕه‌ی كه عێراق داوای ده‌كات
رۆژانه راده‌ستی به‌غدا بكرێت.
ناكۆكییه‌كان بووه هۆی ناردنی نامه‌كه
ناكۆییه‌كان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بووه هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
له جێی ناردنی وه‌فدی فه‌رمی، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراق بكات، وه‌ك له
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تدا هاتبوو" ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکات
بۆ مانگەکانی پێنج و شەش و حەفت و دەی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای هەرێمی
کوردستانە و حکومەتی فیداڵی نەیناردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاسای کورتهێنانی
دارایی بۆ ساڵی 2020 ەوە نییە ".
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناردنی نامه‌كه ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و
ناكۆكییانه‌یه له نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا،
چونكه پێشتر كازمی ئه‌وه‌ی به هه‌رێم وتبوو، كه ئه‌و ناتوانێ بڕه پاره‌یه‌ك له‌م
قۆناغه‌دا بۆ هه‌رێم بنێرێت و له‌ژێر فشارێكی زۆری لایه‌نه شیعه‌كان به‌تایبه‌ت
ره‌وتی سه‌دردایه.
پارتیش نایه‌وێ له ئێستا بچێته ژێر باری فشاره‌كان بۆ راده‌ستكردنی داهات
و نه‌وتی هه‌رێم و ده‌یه‌وێت درێژه به‌و داوایانه بدات كه بۆ ره‌وانه‌كردنی 320
ملیاره‌كه له عێراقی كردووه. هه‌رچی یه‌كێتیشه و به‌تایبه‌ت باڵێكی دیاریان ده‌یانه‌وێت
فشاری زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌ت و پارتی بكه‌ن، تا رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا
بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به گیرفانی به‌تاڵه‌وه له چاوه‌ڕوانیدا ماونه‌ته‌وه موچه‌خۆرانی
هه‌رێمی كوردستانه.