12:00 - 18/11/2020
كازمی: دانوستاندن بەمنزیکانە دەکرێت و پێشتریش هەبووە و بەردەوامیشە
دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی، كازمی لە تەلەفزیۆنی عێراقیەوە پەیامی خۆی و حكومەتەكەی بڵاوكردەوەو جەختی لەسەر چارەسەركردنی دۆخی دارایی عێراق كردەوەو بەشێك لە پەیامەكەشی تەرخان كرد بۆ كێشەكانی نێوان بەغدادو هەولێر و لەو بارەیەوە جۆرێك لە نەرمی نیشانداو گوتی: داوادەکەم بازرگانی بە بژێوی گەلەوە نەکرێت، ئەمڕۆ ئێـمە شەڕیان پێدەفرۆشین سبەینێ ئەوان شەڕمان پێدەفرۆشن و زیان بە پێدانی مووچە دەگات.
مستەفا کازمی،
سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران كە رۆژانی سێ
شەممان ئەنجام دەدرێت، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی سازکرد، کە درەنگانی شەوی سێشەممە
کەناڵی فەرمی عێراقییە بڵاویکردەوە. بەشێکی قسەکانی کازمی تایبەت بوو بە رەوشی
دارایی عێراق و رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغداو خۆ ئامادەكردن بۆپەسەندكردنی بودجەی
2021 و هۆشداری دا لەو بارەیەوە ئەگەر ئەو یاسایە پەسەند نەكرێت مووچە دوادەكەوێت..
سەرۆکوەزیرانی
عێراق داوا لە پەرلەمانتاران دەکات "ناکۆکییە سیاسییەکان رەنگدانەوەو
کاریگەرییان لەسەر بژێویی خەڵک نەبێت". لەبارەی رێککەوتنی هەولێر و بەغداش
دەڵێت " دەبێت هەرێم
هەنگاو بنێت بە ئاراستەی رادەستکردنەوەی زۆر لە ئاراستەکان کە لە رابردوو
سەرکەوتوو نەبوون".
کازمی لە قسەکانیدا باسی
لە تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە لە پەرلەمانی عێراق بەبێ
خواستی کورد کرد، گوتی "ئێستا یاسای قەرز زۆر کاری حکومەتی پەکخستووە،
لێرەدا باسی ناکەم، بە راشکاوانە دەڵێم هیوادارم لە برایانی پەرلەمان، ناکۆکی
سیاسی رەنگنەداتەوە لەسەر بژێوی گەل، جا کورد بێت یان عەرەب بێت".
مستەفا کازمی دەڵێت
"بەڵێ هەڵە هەیە و هەندێک شت هەیە لە پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێم، بەڵام
داوادەکەم بازرگانی بە بژێوی گەل نەکرێت، ئەمڕۆ ئێـمە شەڕیان پێدەفرۆشین سبەینێ
ئەوان شەڕمان پێدەفرۆشن و زیان بە پێدانی مووچە دەگات. هاووڵاتیان بەهیچ شێوەیەک
ناتوانن هەڵەی سیاسی لە ئەستۆبگرن، پێویستە هاووڵاتی بەتەواوی لەمە بەدووربن.
نابێت مووچە ببێتە ماددەیەک بۆ کێشانەوەی پارە، ئەمە حەرامە". هەروەها گوتی
"ئێمە دەڵێین دەبێت هەرێم هەنگاو بنێت بە ئاراستەی رادەستکردنەوەی زۆر لە
ئاراستەکان کە لە رابردوو سەرکەوتوو نەبوون".
لەبارەی بەردەوامی
دانوستاندنەکانی هەولێر و بەغدا، کازمی رایگەیاند "دانوستاندن بەمنزیکانە
دەکرێت و پێشتریش هەبووە و بەردەوامە، پێشتر رێککەوتین لەسەر پێدانی بڕە
پارەیەکی سادە تاوەکو یاسای بودجەی 2021 پەسند دەکرێت. کەمتر لە مانگێک کوتلە
سیاسییەکان بەوپەڕی جیدییەتەوە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ئاستەنگییەکان،
دانووستاندنی نێوان کوتلە سیاسییەکان مافێکی سرووشتی کوتلە سیاسییەکانە کە قسەیان
لەسەر بودجە هەبێت، بەڵام بەپێی بەرژەوەندی عێراق بێت".
لە کۆبوونەوەی هەفتەی
رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، کازمی داوای لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە
کرد، پەلە بکەن لە پێشکێشکردنی بودجەی ساڵی 2021، بەڵام ئەم هەفتەیە هۆشداریی دا و
گوتی: "هۆشداری دەدەم، ئەگەر بودجەی ساڵی 2021 پەسند نەکرێت، ئەوا لە مانگی
یەک رووبەڕووی کێشەی مووچە دەبینەوە، هەر لە ئێستاوە ئەوە دەڵێین، دواتر نەڵێن
حکومەت بۆچی مووچە نادات. ئێستا بابەتەکە روونە، کە ئەویش ئەوەیە ئامادەین مووچە
دابینبکەین، بەڵام دەبێت بودجە هەبێت و دەنگی لەسەر بدرێت".
شەوی پێنج شەمەی ڕابوردوو ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراق بە بێ كورد پرۆژەی پارەداركردن بۆپڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی
عێراقی بە بێ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد پەسەندكردو ئەوەش كاردانەوەی نوێی بەدوای
خۆیدا هێناو بۆ ئەو مەبەستەش وابڕیارە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچنەوە بەغدادو
دانوستان لەوبارەیەوە بكەن، چوون چاودێران پێیان وایە لە بودجەی 2021 دا ئەگەر
بەدڵی كورد نەبێت و مووچەی فەرمانبەران و بودجەی بەكاربردنی تێدا جێنەكرێتەوە
كێشەی دارایی قوڵ چاوەڕێی هەرێمی كوردستان دەكات.
مستەفا كازمی: "هۆشداری
دەدەم، ئەگەر بودجەی ساڵی 2021 پەسند نەکرێت، ئەوا لە مانگی یەک رووبەڕووی کێشەی
مووچە دەبینەوە، هەر لە ئێستاوە ئەوە دەڵێین، دواتر نەڵێن حکومەت بۆچی مووچە نادات.