02:19 - 06/11/2020
گه‌وره‌ترین گروپى مافیایى جیهان..هاوكارى خه‌ڵك و حكومه‌تیشن
گه‌وره‌ترین گروپى مافیایى جیهانن، ته‌مه‌نیان چوار سه‌ده‌یه و 100 بۆ 150 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه، بازاڕى ژاپۆنیان كۆنتڕۆڵكردووه، ته‌نها بازاڕى ره‌ش و قاچاغى نا، به‌ڵكو كه‌رتى گه‌شتیارى و خانووبه‌ره و رێستۆرانته‌كان، ئه‌مان قۆرخیان كردووه، حكومه‌ت پێیان ناوێرێت، له‌و پاره‌ى به ده‌ستى ده‌هێنن زۆرجار هاوكارى خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به مافیاى به خلاق ناسراون.
گروپى یاكۆزا-ى ژاپۆنى به نه‌ریته سه‌یره‌كانیان ته‌نها سه‌رنجى كۆمه‌ڵگه‌ى ژاپۆنییان رانه‌كێشاوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى جیهان گروپێكى ناسراون، هه‌ڵه قبوڵ ناكه‌ن، بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت په‌نجه‌یه‌كى خۆیان ببڕن و بیخه‌نه به‌رده‌م سه‌رۆكه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵه‌ى دووه‌میش، ده‌بێت بمرن.
دواى بوومه‌له‌رزه‌و تسونامییه‌كان هاوكارى ماڵ به ماڵى ژاپۆنییه‌كان ده‌كه‌ن وخواردن و كه‌لوپه‌ل دابه‌ش ده‌كه‌ن، قه‌رز به هه‌ر بڕێك، به‌بێ مه‌رج به‌ر هه‌ر كه‌سێكى ده‌ده‌ن به‌ڵام دواكه‌وتنى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه، سزاكه‌ى مه‌رگه، كۆبوونه‌وه‌كانیان بێ جل و به‌رگ ده‌كه‌ن
جه‌سته‌یان به تاتۆ داپۆشراوه.
هه‌ندێك جار حكومه‌تیش په‌نایا بۆ ده‌بات و سه‌رۆكى ئه‌مریكاشیان له مردن پاراستووه، تا ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كوره ئه‌تۆمییه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، گروپى یاكۆزا ته‌مه‌نیان ٤٠٠ ساڵه و به‌هه‌موو لایه‌كى جیهاندا دابه‌شبوون، له كۆندا ناویان بۆراكۆمى بوو. وه‌ك چینێكى نه‌فره‌ت لێكراو له كۆمه‌ڵگه‌ى ژاپۆنى دابڕێندران، ته‌نانه‌ت رێگه‌یان پێنه‌دراوه ده‌ستیان به‌ر خه‌ڵكى دیكه بكه‌وێت، وه‌ك خه‌ڵكانى"نه‌خۆش و لات و پیس"وه‌سفكراون.
له‌ماوه‌ى سه‌ده‌ى ١٧دا به یاساى فه‌رمى ده‌ركران و بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان گواسترانه‌وه،
ده‌یان ساڵ به دابڕاوى و وه‌ك چینێكى بێ نرخ ته‌ماشا ده‌كران، تا كۆتایى سه‌ده‌ى ١٧ نه‌وه‌یه‌كى نوێ بۆراكۆمى بڕیاریاندا خۆیان بسه‌پێنن، توانییان یاخى ببن و گه‌مارۆكان بشكێنن.
سه‌ركه‌وتن بۆ لوتكه
نه‌وه‌ى نوێى بۆراكۆمین، یه‌كه‌م كاریان دۆزینه‌وه‌ى چه‌ند رێگایه‌ك بوو بۆ فرۆشتنى و كه‌لوپه‌لى د‌زراو له چه‌ندین شوێن قومارخانه‌یان دانا‌و له‌پڕ هه‌ڵتۆقین، ئه‌وه‌ى سه‌یربوو له‌ماوه‌ى شه‌و و رۆژێكدا ئه‌م چینه دابڕێندراوه "بێ به‌هایه" گۆڕان بۆ چینێكى به‌شكۆ و خاوه‌ن رێز له كۆمه‌ڵگه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنى پاره، رێزى كۆمه‌ڵگه‌ى ژاپۆنیشیان به‌ده‌ست هێنا.
گروپه‌كه یاساى تایبه‌ت به‌خۆیان دانا‌و به‌خێرایى به ژاپۆن و دواتریش به جیهاندا بڵاوبوونه‌وه، یاكۆزا ته‌نها گروپێكى مافیایى نین به‌ڵكو هاوشێوه‌ى خێزانێكى گه‌وره‌ن ئه‌وانه‌ى ده‌چنه ناو خێزانى یاكۆزا وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌كه‌ن كه ئه‌و باوكیانه، ئه‌ندامه تازه‌كان ده‌بێت به ته‌واوى روخساریان بگۆڕن، جه‌سته‌ى هه‌موو ئه‌ندامه‌كان به تاتۆى ئاڵۆز داپۆشراوه كه هیچیان له‌وى دیكه ناچێت.
له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كان ده‌بێت له‌برى جل‌و به‌رگ به تاتۆكانیانه‌وه ده‌ربكه‌ون، تا دڵنیابن له‌وه‌ى هیچ سیخوڕێك دزه‌ى نه‌كردووه‌ته ریزه‌كانیان، به‌ڵام له شوێنه گشتییه‌كان به جلى كه‌شخه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
نیشانه‌یه‌كى دیكه‌یان كه پێى ده‌ناسرێنه‌وه په‌نجه‌توته‌ى بڕاوی ده‌ستى راستیانه، كه له ئاكامى هه‌ڵه‌كانیان وه‌ك سزا بڕیویانه، یاكۆزا ته‌نها بازاڕى ره‌شى ژاپۆنیان، له چه‌ك،پاره سپیكردنه‌وه، ده‌رمان و ساخته‌كارى كۆنتڕۆڵ نه‌كردووه، به‌ڵكو به فه‌رمى بازرگانى خانووبه‌ره، گه‌شتیاریى و باڕ و قومارخانه، رێستۆرانته‌كانیان قۆرخ كردووه، چالاكییه بازرگانییه‌كانیان به‌هاكه‌ى ٢٤٢ ملیار دۆلاره گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى گه‌شتیارییان له ئه‌سته‌نبوڵى توركیایه.
مافیاكانى یاكۆزا ٢٠ عه‌شیره‌ت له خۆده‌گرن، گه‌وره‌ترینیان یاماگۆشى گۆمییه كه ٥٠ هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه.
یاكۆزاى ژاپۆنى سه‌ره‌ڕاى كاره تاوانكارییه‌كانیان به گروپێكى مافیاى "به ئه‌خلاق" ناویان رۆیشتووه، به جۆرێك دواى هه‌ر تسۆنامى و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و خۆراك فریاى خه‌ڵكیى ده‌خه‌ن، ساڵى ١٩٧٥ له‌دواى بوومه‌له‌رزه‌كه به خێرایى هاوكارییان گه‌یانده هه‌زاران خێزان و خواردنیان دابه‌ش ده‌كرد.
ساڵى ٢٠١١ش دواى بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى وێرانكه‌ر ده‌یان بارهه‌ڵگر هاوكارییان گه‌یانده ناوچه وێرانه‌كان، له‌گه‌ڵ هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا دیسانه‌وه هاوكارى خه‌ڵكیان كرد،
ته‌نانه‌ت كاتێك كوره ئه‌تۆمییه‌كانى ژاپۆن به‌هۆى تسۆنامییه‌وه زیانى به‌ركه‌وت و به‌شێكیان ته‌قینه‌وه یاكۆزا ئه‌ركى پاككردنه‌وه‌ى كوره‌كانى له ئه‌ستۆگرت.
هه‌ژمارێكى بانكیى به‌هێزیان هه‌یه كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت هه‌ر بڕه پاره‌یه‌كى بوێت له یاكۆزاى قه‌رز بكات، بۆ قه‌رز دان مه‌رجیان نییه، به‌ڵام دره‌نگ گێڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه یه‌كسانه به مردن، ته‌نانه‌ت له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان پاره به قه‌رز ده‌ده‌ن به حزبه‌كان، ماسته‌ر كارتى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و لۆگۆى تایبه‌تى له‌سه‌ره.
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ساڵى ٢٠١١ وه یاكۆزا بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ریان له‌خۆیان حه‌رامكردووه، له‌رێگه‌ى ئه‌م هاوكارییانه‌وه ناوبانگێكى گه‌وره‌یان په‌یداكردووه
له كۆمه‌ڵه‌یه‌كى نه‌فره‌ت لێكراوه‌وه گۆڕاون بۆ چینێكى خۆشه‌ویست لاى خه‌ڵك.
حكومه‌ت چه‌ندین جار هه‌وڵى پاكتاوكردنى داون، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه‌و هه‌ندێك جار حكومه‌ت خۆى داواى هاوكارى لێكردوون و په‌ناى بۆ بردوون، ساڵى 1960 كاتێك سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌ردانى ژاپۆنى كرد، به‌هۆى ناڕه‌زایى زۆر له سه‌ردانه‌كه، حكومه‌ت په‌ناى بۆ یاكۆزا برد، تا سه‌رۆكى ئه‌مریكا بپارێزن و پاسه‌وانى بكه‌ن.
به ئاشكرا چه‌ندین باره‌گاى گه‌وره‌یان له شاره‌كان هه‌یه و نهێنى نین، ئێستا یاكۆزا گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین گروپى مافیایى جیهانن، به جۆرێك 100بۆ 150 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه و ته‌نها ئه‌مساڵ داهاتیان هه‌شت ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام ئه‌م گروپه مافیا مه‌ترسیداره، خه‌ڵكى لێقه‌وماو و هه‌ژار له داهاته‌كانیان به‌شدارى پێده‌كه‌ن، حكومه‌ته‌كانیش خۆیانى لێ لاده‌ده‌ن.