06:44 - 05/11/2020
په‌یسه‌ر ده‌قی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به پێی ده‌ستور په‌سه‌ند كرد. له گوتارێكیشدا ده‌ڵێ، کۆمەڵی رەخنە و تیبینی لەسەر ئەم یاسایه هەن و بێگومان دڵخوازی هەمووان نییە.
به‌رهه‌م ساڵح له گوتاره‌كه‌یدا كه به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌وه پێشكه‌شی كردبوو، ده‌ڵێ، دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەبێ پێویستییەکانی ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراهەم بکەن، لەوانەش تۆماری بایۆمەتری، و دەستبەرکردنی هاوکاری و هەماهەنگی کاریگەر لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بۆ چاودێری و سەرپەرشتی کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و رێگرتن لە یاریکردن بە دەنگی خەڵک.
له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كه رێگه‌ی راست بۆ چاکسازی راسته‌قینه، بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی بژێوی خه‌ڵک، بۆ گەڕاندنەوەی بەھای راستەقینە بۆ سیاسەت و دەسەڵاتداری، له بوونی یاسا و رێسای هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ دەکات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، به‌رهه‌م ساڵح وتی: لێرەشەوە پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی ھەڵبژاردن و کۆی کۆمەڵگەش بەگشتی چالاک و وشیار بن بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا رێگه‌نه‌ده‌ن ده‌نگی راسته‌قینه‌ی هاووڵاتیان بدزرێت.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه هه‌ر حکومه‌تێک گه‌ر به‌رئه‌نجامی راسته‌قینه ئیرادەی خەڵک نەبێت سەرکەوتوو نابێت، ھەر گەلێکیش حکومەت و دەسەڵاتداران بەنوێنەری راستەقینەی خۆی نەزانێ، ئەمڕۆ بێت یان سبەی رێگایەکی تر دەدۆزێتەوە بۆ سەندنەوەی مافی زەوتکراوی.
په‌یسه‌رپرێس ده‌قی یاسای هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.