ڕاپۆرتی کوردستانی

01:39 - 20/10/2020

حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازییەكانی 3 مانگی بڵاودەكاتەوە‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێك لەبارەی وردەكاریی چاكسازی لە 3 مانگی رابردوودا بڵاودەكاتەوە كە 151 لاپەڕەیە و بەسەر 8 بەشدا دابەشكراوە.
راپۆرتی چاكسازی حكومەت لە بەرواری 1/7/2020 دەستپێدەكات كە یاسای چاكسازی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە نیسانی ساڵی 2020دا رەشنووسی پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاساكە پەسەندكرا و لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی كوردستاندا بڵاوكرایەوە.


بەشەكانی راپۆرتەكە چین؟

یەكەم
ئەم بەشە تایبەتە بە ئامانجەكان، تێیدا فەرمان دراوە بە: بەدامەزراوەییكردن و یەكخستنی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و یەكە جیاجیاكان، كە مووچەی خانەنشینی تێدا خەرج دەكرێت.

دووەم
ئەم بەشەش تایبەتە بە رێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی.

سێیەم
ئەم بەشە تایبەتە بە نەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێك زیاتر لە بودجەی گشتی و هەنگاوەكانی  بنبڕكردنی دوو مووچەیی و زیاتری تێدا روون كراوەتەوە.

چوارەم
ئەم بەشە تایبەتە بە پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و یەكخستنی یەكەكانی ژمێریاریی لە وەزارەت و هێزەكانی (70) و (80).

پێنجەم
بەشی پێنجەم تەرخانكراوە بۆ دەرماڵەكان، كە رەشنووسی بڕیاری رێكخستنەوە و پێداچوونەوە بە گشت دەرماڵەكان ئامادەكراوە بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

شەشەم
ئەم بەشە تایبەتە بە رێكخستنەوەی هەژماری خزمەت، كە گشت وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت دەستیان بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران كردووە.

حەوتەم
ئەم بەشە تایبەتە بە بواری خانەنشینی

هەشتەم
بە چەند بڕگە ‌و بابەتێك حوكمەكانی كۆتایی خراوەنەتەڕوو، هەروها بڕیاردراوە دامەزراندن لە وەزیفەكانی (بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار و سەرووتر) لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق رادەگیرێت، مەگەر تەنها لەو كاتەی پلەی بەتاڵ هەبێت،.

دەقی راپۆرتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چاكسازی

 
کلیک لێرە بکە

2 کلیک لێرە بکە