05:25 - 08/10/2020
كازمى له گێژاودا
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌و پیاوه‌ى دواى ماوه‌یه‌كى زۆر چاوه‌ڕوانى هاته سه‌رته‌ختى شانۆكه، زۆرترین مشتومڕیشى له‌باره‌وه كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به جوڵه و گوتاره‌كانى هیواى زۆرى له‌سه‌ر بنیاتنراوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆرى نه‌ویست تا پیاوى یه‌كه‌مى عێراق، بكه‌وێته نێو چه‌قى گێژاو و به‌ربه‌سته‌كانه‌وه.
كازمى، تا له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌ى دوورتر ده‌كه‌وێته‌وه، روونتر دیمه‌نى كێشه‌كان ده‌بینێت و گه‌رموگوڕیییه‌كه‌ى ساردتر ده‌بێته‌وه، دواى پێنج مانگ له هاتنى كازمى ئێستا بارودۆخى عێراق له‌ڕووى سیاسى، ئابوورى و ئه‌منییه‌وه له هه‌ركات زیاتر شێواوه، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌ى له‌به‌رده‌مى ماوه جوڵه‌یه‌ك نه‌كات، پێده‌چێت چاره‌نووسێك لێڵتر له‌وانه‌ى پێش خۆى رووبه‌ڕووى بێته‌وه.
پێنج مانگى كازمى
ره‌نگه هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌داى كابینه‌كه‌ى بۆ پێنج مانگ زۆر ورد نه‌بێت، به‌ڵام به‌پێى كاتى دیاریكردنى هه‌ڵبژاردن بێت، دوو هێنده‌ى دیكه‌ى نه‌ماوه، به‌راورد به حكومه‌ته‌كانى پێشوو هه‌ندێك جوڵه‌ى كردووه و سەرنجی راى گشتى به‌ره‌و خۆى سوڕاندووه، هیوایه‌كیشى دروستكردووه، وا خۆى ده‌رده‌خات كه عێراق هه‌ندێك له‌به‌ره‌ى ئێران بكشێنێته‌وه‌و زیاتر به‌ڕووى ئه‌مریكا و رۆژئاوا بیكاته‌وه، هاوكات كاتى هه‌ڵبژاردنیشى دیاریكردووه، به‌ڵام پێنج مانگى كازمى ماوه‌یه‌كى باش و به به‌رهه‌م نییه گه‌ر بخرێته به‌ر نه‌شته‌رى هه‌ڵسه‌نگاندن.
*ناكۆكییه‌كانى تاران و واشنتن ئێجگار قوڵبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌مپه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كه‌ى به‌رده‌م هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێكه، مسته‌فا كازمى له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له ئیداره‌دانى ناكۆكییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران، به پێچه‌وانه‌وه ئێستا كه‌وتووه‌ته به‌ر فشارى توندى هه‌ردوولایه‌ن و به ته‌واوى عێراق باجى ئه‌و ململانێیه ده‌دات.
*كازمى وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى سوپا و له هه‌مان كات هه‌واڵگریش به‌ڕێوه ده‌بات، له به‌رده‌م ئاڵنگارى سه‌ختى هێرشى به‌رده‌وامى گروپه چه‌كداره‌كانه بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كان، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له پاراستنى نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان له عێراق، به جارێك وڵاتان هاواریان لێ هه‌ستاوه به ده‌ست كاتیۆشاو موشه‌كه‌كانه‌وه، تا ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌كه‌ى هه‌ڵپه‌ساردووه.
*"چه‌ك ته‌نها به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت" ئه‌مه بڕبڕه‌ى پشتى كارنامه‌كه‌ى كازمى بوو به‌ڵام تا ئێستا چه‌ك به ده‌سته‌كان وه‌ك خۆیان ماون و ده‌وڵه‌ت ته‌نها لایه‌ن نییه كه چه‌كى لابێت، كازمى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له دانانى سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتى گرووپه میلیشیاكان، به پێچه‌وانه‌وه گروپه‌كان خاوه‌نى پێگه‌و هه‌ژموونى خۆیانن و به ئاسانى ده‌توانن سه‌رئێشه بۆ حكومه‌ت دروست بكه‌ن، هه‌نگاوه‌كانى تێكه‌ڵكردنى حه‌شد به سوپا سستن و نه‌چوونه‌ته پێش، ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكى به‌رده‌وامه له به‌رده‌مى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ستاوه، ئه‌گه‌رچى ده‌وترێت رۆڵى حه‌شدى سنووردار كردووه.
* قه‌یرانى ئابوورى سه‌ختترین ئاڵنگارى به‌رده‌م كابینه‌ى حكومه‌ته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى كازمى ئه‌م قه‌یرانه نه‌ك چاره نه‌بوو به‌ڵكو خه‌ستتربوویه‌وه، ئه‌گه‌رچى نرخى نه‌وتیش هه‌ندێك به‌رزبووه‌وه، كابینه‌كه‌ى كازمى یه‌كه‌م كابینه‌یه له مێژووى عێراقدا دابه‌شكردنى مووچه بۆ ماوه‌ى ٢٠ رۆژ دوا بخات. تا ئێستا چاره‌سه‌رێكى كۆنكرێتى بۆ ئه‌م كێشه‌یه به‌یاننه‌كردووه، ئه‌مه‌ش گێژاوێكى سه‌خته بۆ كازمى.
*قه‌رزكردن ته‌نها چه‌كى ئه‌م كابینه‌یه تا ئێستا، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بێزار كردووه، كابینه‌كه له سه‌ره‌تاى كاره‌كانى داوایكرد په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى بدات تاقه‌رز بكات، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ١٨ ملیار دۆلار درا و په‌رله‌مان جه‌ختى كرده‌وه، كه له‌ماوه‌ى ٦٠ رۆژدا ده‌بێت حكومه‌ت وه‌ره‌قه‌ى چاكسازى دارایى پێشكه‌ش بكات، تا ناچار به قه‌رز نه‌بێت، به‌ڵام له‌برى ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه كازمى داواكارى دووه‌مى بۆ قه‌رزكردن پێشكه‌شكرد، ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانتارانى نیگه‌ران كرد، چونكه پێیان وایه ئه‌گه‌ر ته‌نها چه‌كى ده‌ستى حكومه‌ت قه‌رز بێت ئه‌وا كابینه‌كه‌ى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئیفلاس ده‌كات.
*له سه‌رده‌مى كابینه‌كه‌ى كازمى كوشتن په‌ره‌یسه‌ند و زیاتر بوو تا ئێستا سه‌ره‌داوى كوشتنى هیچ كام له‌و چالاكوانانه كه له سه‌رده‌مى كابینه‌كه‌ى كازمى كوژران بۆ راى گشتى ئاشكرا نه‌كراون، ئه‌مه‌ش ئاڵنگارییه‌كى ئاڵۆزى به‌رده‌م كازمییه و ئیحراجییه‌كى زۆرى بۆ دروستكردووه، تا ئێستا نه‌یتوانیوه جوڵه‌یه‌ك له‌م دۆسیه‌دا بكات. ئه‌گه‌رچى پاراستنى ئاسایش و مافه‌كانى مرۆڤ له بڕگه‌ى دووه‌مى كارنامه‌ى كابینه‌كه‌ى بووه كه له‌په‌رله‌مان ده‌نگى پێدرا.
*ئه‌گه‌رچى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ى بوودجه له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كارنامه‌كه‌ى كازمی بوو به‌ڵام دواى پێنج مانگ هێشتا پرۆژه‌كه‌ى نه‌ناردووه، ته‌نانه‌ت جارێك پرۆژه‌كه‌ى نارد و خێرا كێشایه‌وه له په‌رله‌مان بێ ئه‌وه‌ى هۆكارى كشاندنه‌وه‌كه‌ى روون بكاته‌وه.
*كازمى له كارنامه‌كه‌یدا به‌ڵێنى دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى دابوو، هاوكات پرۆژه‌ى(دروستكردن له عێراق)ى باسكردبوو، هیچ كام له‌مانه دیار نین و عێراقیش وه‌ك پێشتر یاخود خراپتره له‌ڕووى ئاوه‌دانییه‌وه.
*بڕگه‌یه‌كى ته‌واوى كارنامه‌كه‌ى تایبه‌ت بوو به به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هێزكردنى هه‌ماهه‌نگى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌ڵام، تا ئێستا هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامى ئه‌وتۆیان نه‌بووه، به‌وپێیه‌ى سه‌ره‌ڕاى داهاتى زۆر و قه‌به‌ى عێراق، ئێستا ته‌نانه‌ت كورتهێنانى مووچه‌ى پێپڕناكرێته‌وه. ئه‌گه‌رچى حكومه‌ت ده‌ڵێت، هه‌نگاوى زۆرى ناوه.
*كازمى له‌باره‌ى كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نه‌كردووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه، ته‌نانه‌ت نیمچه چاره‌سه‌رێكیشى رانه‌گه‌یاندووه، له‌كاتێكدا دۆخى ئه‌و ناوچانه له‌ڕووى سیاسى، ئابوورى و ئه‌منییه‌وه له‌هه‌ركات زیاتر خراپه.
*ئه‌نجامى هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنى ده‌روازه سنورییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى داهاتى گشتى ده‌روازه‌كان بۆ سندوقى حكومه‌ت، تا ئێستا به دۆخه گشتییه‌كه‌وه دیار نییه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كابینه‌كه‌ى رایگه‌یاند، ده‌روازه‌كانى خوارووى عێراقى كۆنتڕۆڵ كردووه‌و هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌نێت، به‌ڵام به گوته‌ى په‌رله‌مانتاران ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كه‌م كابینه‌یه كه به ئاڕاسته‌ى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌م ده‌روازانه جوڵه ده‌كات.
*كازمى به هاتنى و هه‌ندێك جموجوڵ له سه‌ره‌تایه‌وه، ناڕه‌زاییه‌كانى شه‌قامى هه‌ڵلوشى و ئاوێكى كرد به ئاگرى ناڕه‌زاییه‌كانى شه‌قامدا، به‌ڵام هه‌نگاوى دواتر كه جێبه‌جێكردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران بوو تا ئێستا ره‌نگى نه‌داوه‌ته‌وه، جگه له یه‌ك بڕگه ئه‌ویش دیاریكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن بوو بێ راماڵێنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌میى.
*به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، یه‌كه‌م ئه‌رك و له ئه‌وله‌ویاتى كازمى بوو به‌ڵام ئاماره‌كان تا دێت زیاتر هه‌ڵده‌كشێن و كه‌رتى ته‌ندروستى عێراق نیمچه داڕوخاوه و تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه یاخود دانانى ئاستێكى بۆ دۆخه‌كه نییه. ئه‌مه‌ش سه‌رئێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كابینه‌كه‌ى كازمییه.