ڕاپۆرتی کوردستانی

01:51 - 25/09/2020

لە سلێمانی 22 هەزار دۆنم زەوی ئیفراز دەكرێت‌

پەیسەر

لەچوارچێوەی پلانی پرۆژەی سلێمانی نوێ كە بە " 2020 " ناسراوە بڕیارە 22 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی ئیفراز بكرێت، و چەند پرۆژەیەكی ستراتیژی لەسەر دروست بكرێت، پەیسەرپرێس بەدواداچوون بۆ پرۆژەكە دەكات...

پرۆژەی شاری سلێمانی 2020 چیە؟
پرۆژەی سلێمانی 2020 لەسەر ڕووبەری  (٤٧٠٠) هێكتاركەدەكاتەنزیكەی (٥٥كم)دووجا ئەوەش دەكاتە ڕووبەری (٢٢,٠٠٠) دۆنم زەوی دروست دەكرێت، و چەندین شاری نیشتەجێ بوون و چەندكارگە و ناوچەی پیشەسازی و گەنجینە و عەلوەی سلێمانی و چەندین خوێندنگا و نەخۆشخانە لەخۆ دەگرێت.

2020 لەكوێوە بۆ كوێ؟
پڕۆژەكە دەكەوێتە ناو سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانییەوە، لە باشورییەوە شەقامی سەرەكی (سلێمانی - عەربەت) بەدرێژی (٩كم) بەناوەڕاستی پڕۆژەكەدا لەفولكەی قەرەداغەوە دەستپێدەكات تاوەكو كۆتایی ماستەرپلانی پڕۆژەكە، لەبەشی باكورو ڕۆژئاواشەوە بە شەقامی (٦٠م) ولەبەشی ڕۆژهەڵاتیشەوە بەشەقامی (٤٠م) ولەباشورەوە بەشەقامی (١٠٠م) دەورەدراوە، هەروەها ئەوهێڵی شەمەندەفەرەی لەنێوان (سلێمانی - كەركوك)ەوە لەماستەرپلانی شاری سلێمانیدا دانردراوە بەم پڕۆژە گرنگەدا دەروات.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس سەرەتای دەستپێكردنی بیرۆكەی پرۆژەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە راگیرا.

ڕووبەری پرۆژەكە چۆن دابەشكراوە
پڕۆژەی شاری (٢٠٢٠) لەسەرڕووبەری (٢٢,٠٠٠) دۆنمزەویجێبەجێدەكرێت،بەجۆرێكڕووبەرینیشتەجێ (٧٠٠٠) دۆنموڕووبەریناوچەیلۆجستی (١٠,٠٠٠) دۆنموڕووبەریسەوزایی (٤٠٠٠) دۆنم وڕووبەری چەمەئاوی تانجەرۆ (٨٠٠) دۆنمە،هەروەها لەنێو پڕۆژەكەداچەند زەویەكی ئیفرازكراوی تێدایە ئەوەش بۆمەبەستی قەرەبووی خاوەن موڵكەكانی ناوچەكە
حكومەتی هەرێم پشتیوانی تەواوی پرۆژەكە دەكات
رۆژی 24ی ئاب قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەتی كرد بەشێوەی ئۆنلاین، لەكۆبونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی و جێگرەكەی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بەشدارنەبوون، دوای كۆبونەوەكەش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "بڕیارماندا هەموو ئاسانكارییەكی یاسایی و دارایی و كارگێڕی بكەین بۆ پڕۆژەی سلێمانی نوێ كە بە "سلێمانی بیست بیست" ناسراوە.ئەم پڕۆژە‌یە‌ ژمارەیەكی زۆر هەلی كار دەڕەخسێنێت، جوڵەی بازرگانی و پیشەسازی زیاتر دەكات، دەمانەوێت قۆناغە‌كانی تریشی لە داهاتوویەكی نزیكدا جێبەجێ بكرێن. هەموو ئەو خاوەن زەوییانەش قەرەبوو دەكرێنەوە كە زەوییەكانیان دەكەوێتە سنوری پڕۆژەكەوە"

شارەوانی سەرقاڵی ئامادەكاریە بۆ پرۆژەی 2020
رۆژی دووشەممە 21/9/2020 شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە" سەرقاڵیئامادەكارییەبۆجێبەجێكردنی پڕۆژەی شاری (٢٠٢٠).، لە ئێستادا لیژنەی زۆنی (٢٠٢٠) سەرقاڵیئامادەكردنینەخشەیسێكتەرینبۆئەوزەویانەیكەنیشتەجێیین"  ئەوەش لەكاتێكدایە لە بەشێك لەمیدیاكانیش نەخشەی 2020 بڵاوكراوەتەوە،

بەرپرسانی شارەكە زانیاریان دەربارەی نیە.
پەیسەرپرێس بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر چەند جارێك پەیوەندیكرد بە توانا جەلال سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بەڵام وەڵامی پەیوەندیەكەی نەدایەوە، و ئاكۆ عەلی جێگری سەرۆكی شارەوانیش رایگەیاند زانیاری دەربارەی پرۆژەكە نیە.

پەیسەرپرێس چەند جارێك پەیوەندیكرد بە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەڵام وەڵامی پەیوەندیەكەی نەدایەوە، ئەحمەد عەلی جێگری پارێزگاری سلێمانیش بەپەیسەری راگەیاند بەشداری كۆبونەوەكانی ئەو پرسە نەبووە و زانیاری لەبارەیەوە نیە.

هەروەها رەمەزان نامق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وەڵامی پەیسەرپرێسدا رایگەیاند ئەوە پەیوەندی بەلیژنەكەی ئەوانەوە نیە و زانیاریان دەربارەی نیە.
محەمەد رەسوڵ سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەپەیسەرپرێسی راگەیاند زانیاریان دەربارەی پرۆژەی سلێمانی 2020 نیە بەڵام داوایان لە سەرۆكی شارەوانی كردووە، ماستەرپلانی تەواوەتی شاریان بۆ بنێرن و چاوەڕێی گەیشتنی ماستەرپلانەكە دەكەن، و دەبێت لەناو ماستەرپلان پرۆژەی 2020 هەبێت.