03:44 - 24/09/2020
ئه‌و سیخوڕەی به جوانییه‌كه‌ى میسرى خه‌ڵه‌تاند
کچە سیخوڕێک به
شێوازێكى تایبه‌ت، سه‌ركه‌وتووبوو له داگیركردنى دڵى ملیۆنان كه‌س، زۆر كه‌س تا ئێستا
خۆشیان ده‌وێت، به‌شێكى زۆر له هەوادارانى راستى كه‌سایه‌تییەکەی تا ئێستا نازانن، زۆرێك
عاشقى هونه‌ره‌كه‌ین، روخسارێكى فریشته‌یى هه‌بوو به‌ڵام خیانه‌تى له وڵاته‌كه‌ى
كرد، ئیسرائیل ناودارترین زاناى ئه‌تۆمى میسرى پێى كوشت، به‌ڵام خوشكه‌كه‌ى كه روخسارێكى
توڕه‌و مۆنى هه‌بوو دڵسۆزى نیشتمانه‌كه‌ى بوو تا مردن.
راشیل لیفى
له ساڵى ١٩١٩ له ناوچه‌ى حاره یه‌هود له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر له دایك بووه،
له قوتابخانه‌یه‌كى فه‌ره‌نسى خوێندوویه‌تى و دواتر له كۆلێژى ئاداب خوێندویه‌تى،
له چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ناوبانگى ته‌قییه‌وه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به‌ناوى راقیه
ئیبراهیم.
گرنگترین
رۆڵى له كارى سینه‌ماییدا، رۆڵ بینین بووه له فیلمى(رصاصه فی القلب) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب، له‌نێو فیلمه‌كه‌دا عه‌بدولوه‌هاب گۆرانى به‌ناوبانگى(حكیم
العیون) به‌سه‌ر راقیه ده‌ڵێت.
راقیه ئیبراهیم
له ئاسمانى هونه‌ردا گه‌شایه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ره‌كانى سینه‌ماى میسرى
رۆڵى بینى.
لایه‌نگریى
بۆ ئیسرائیل
زۆر هه‌ڵوێست
ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه كه راقیه ئیبراهیم لایه‌نگرى هه‌یه بۆ ئیسرائیل، كاتێك له
فیستیڤاڵى سینه‌مایى كان، داواى لێكرا كه نوێنه‌رایه‌تى میسر بكات به توندى ره‌تیكرده‌وه،
له‌و كاته‌دا گوتى، ئه‌و به‌ته‌واوى میسرى نییه.
له شه‌سته‌كان
راقییه ره‌تیكرده‌وه، رۆڵى خانمێك ببینێت كه یاریده‌ده‌رى سه‌ربازانى میسره دژى
ئیسرائیل. له‌سه‌ر هه‌ر شتێكى په‌یوه‌ندیدار به ئیسرائیله‌وه راقییه سنگى فراوان
نه‌بوو. تاواى لێهات هه‌مووان لێى به گومان بوون. به‌رهه‌مهێنه‌ران لێى دووركه‌وتنه‌وه.
سه‌فه‌ر بۆ
ئه‌مریكا
راقییه زیاد
له جارێك هاوسه‌رگیرى كردووه، یه‌كێك له
هاوسه‌ره‌كانى ئه‌ندازیار (مسته‌فا والى) بوو كه زۆرى خۆشده‌ویست. به‌ڵام والى ژیانى
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى پێنه‌دا، دواى ئه‌وه‌ى تێبینى كرد راقیه ئینتیماى توندى بۆ ئیسرائیل
هه‌یه، دواى جیابوونه‌وه‌یان گومانه‌كان زیاتربوون ده‌رباره‌ى راقییه.
ساڵى
١٩٥٢ راقییه سه‌فه‌رى به‌ره‌و ئه‌مریكا كرد، له‌وێ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ پیاوێكى یه‌هودى
ئه‌مریكى كرد، تا كۆتایى ژیانى له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا ژیانى به‌سه‌ر برد.
كوشتنى سه‌میره
مو‌سا
سه‌میره
مو‌سا له گه‌وره زاناكانى ئه‌تۆم بوو له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو توێژینه‌وه‌ى
كردبوو له‌سه‌ر دروستكردنى قونبه‌له‌ى ئه‌تۆمى بۆ میسر به كه‌مترین تێچوون توێژینەوەکەی داهێنانی دەگمەنی تێدابوو، مۆساد راقیه ئیبراهیمى ئاماده‌كرد بۆ دانوستان
له‌گه‌ڵ سه‌میره مو‌سا لەرێگەی هاوڕێیەکی نزیکیەوە.
راقیه پێشنیارى
ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكى بۆ سەمیرە ده‌كات، لەگەڵ پێدانى كار له گرنگترین وێستگه‌ى
ئه‌تۆمى ئه‌مریكى. به‌ڵام سه‌میره ئۆفه‌ره‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه، هه‌واڵیشى به راقیه‌دا
كه توێژینه‌وه‌كه‌ى پێشكه‌شكردووه به حكومه‌تى میسر.
راقیه ده‌توانێت
كلیلى ماڵه‌كه‌ى سه‌میره بدزێت و بیبه‌خشێت به مۆساد، لە کۆتاییدا توانییان توێژینه‌وه‌كه له
ماڵه‌كه‌یدا بدزن، دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ى توێژینه‌وه‌كانى سه‌میره مه‌ترسیدارن
و توانایه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌رى هه‌یه، ترسه‌كه‌یان زیاتربوو له‌وه‌ى میسر بتوانێت په‌ره
به چه‌كه‌كانى بدات.
مۆساد بڕیاریدا
چاودێرى جموجوڵه‌كانى سه‌میره بكات، وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ تیرۆرکردنی، بۆ ئه‌وه راقییه‌ى
راسپارد، راقییه به وردى جموجوڵه‌كانى سه‌میره‌ى بۆ مۆساد ده‌گواسته‌وه، مۆساد توانى
ساڵى ١٩٥٢ سه‌میره له ئه‌مریكا تیرۆر بكات.
دواى ئه‌م
كاره ئیسرائیل رێزى له راقییه ئیبراهیم نا، وه‌ك باڵیۆزى نیازپاكى له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان دیاریكرا.
راقیه‌و نه‌جم
راقیه خوشكى
هونه‌رمه‌ندى ناودار نه‌جم ئیبراهیم بوو ئه‌م دوو خوشکه هونه‌رمه‌ندە دوو ئاڕاسته‌ى
ته‌واو جیاوازیان گرتبووەبەر نه‌جم یه‌هودییه‌كى میسرى دڵسۆز بوو بۆ وڵاته‌كه‌ى، جیاوازییه‌كى
دیكه‌یان ئه‌وه‌بوو راقییه روخسارێكى جوان و بێگه‌ردى هه‌بوو، جاسوسى ده‌كرد له به‌رژه‌وه‌ندى
ئیسرائیل.
به‌ڵام نه‌جمه
ئیبراهیم لە كاره سینه‌ماییه‌كانى هه‌میشه رۆڵى شه‌ڕكه‌ر و كه‌سى توڕه‌ى ده‌بینى،
به‌هۆى روخساره گرژومۆن و توڕه‌كه‌ى.