12:28 - 24/09/2020
چۆن ئازادی جیابوونه‌وه و كاری سیاسی به مه‌لا به‌ختیار درا و پاشان بۆ دژی وه‌ستانه‌وه؟
دوای یه‌ك هه‌فته له راگه‌یاندنی ئاڵای شۆڕش له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێكانییه‌وه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی ناوخۆیی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا باس له زیانه‌كانی ئه‌م رێكخراوه ده‌كات و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی تێدا ئاشكرا كراوه، كه مه‌لا به‌ختیار ئاگادار كراوه‌ته‌وه، له‌وه‌ی رێگه‌ی ده‌درێت به ئازادی كاری رێكخراوه‌یی جیاواز ئه‌نجام بدات، به‌ڵام نه‌ك جیابوونه‌وه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1985دا، بڵاوكراوه‌یه‌كی ناوخۆیی بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی دروستبوونی رێكخستنی ئاش(ئاڵای شۆڕش)ه‌وه بۆ هێزه‌كانی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای بڵاوكراوه‌كه‌دا، باس له "پیلان"ه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار كراوه كه ماوه‌یه‌ك بوه خه‌ریكی "ده‌سته‌گه‌ری" و خۆسازدان بوون بۆ جیابوونه‌وه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا خۆیان ئاشكرا كردووه. بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌شی نوسیوه كه ئه‌و گروپه پێشترسوێندنیان خواردووه به گۆڕی شه‌هیدان و شه‌هید ئارام كه له ریزه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه جیا نابنه‌وه و نیازی جیابوونه‌وه‌یان نییه. چونكه پێیان وایه كه جیابوونه‌وه دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی و شۆڕشه و دژی بڕیاره‌كانی كۆنفرانسه‌كانی كۆمه‌ڵه و به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی كۆمه‌ڵه‌یه.
به‌ڵام به پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ساڵی 85ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێیانی له‌دوای ئاشكرابوونی رێكخستنه‌كانیان چونه‌ته لای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پێیان راگه‌یاندوون كه له یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه جیاده‌بنه‌وه.یه‌كێتی ئه‌مه‌ی به به‌ڵێن شكاندن و دژایه‌تی بینیوه.
فه‌راهه‌مكردنی مه‌یدانی ئازاد بۆ كاری سیاسی مه‌لا به‌ختیار
له‌سه‌ر ئاشكراكردنی ئاش و ئه‌و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه، ره‌خنه و بۆچوونی زۆر هه‌یه. به‌ڵام یه‌كێتی له راگه‌یاندراوه ناوخۆكهیدا، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ی داوه‌ته‌وه و باس له‌وه ئه‌كات كه ئازادی بۆ كاری سیاسی و رێكخراوه‌یی بۆ هه‌موو كه‌س و سیاسییه‌ك رێگه پێدراوه و ئه‌وه‌ش به مه‌لا به‌ختیار گوتراوه، كه رێگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی لێناگیرێت و ئازادن له دروستكردنی رێكخراوی سیاسی بۆ خۆیان.
له بڵاوكراوه‌كه‌دا نوسراوه" سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌شه‌وه، هه‌رچه‌نده به توندی دژی جیابوونه‌وه و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕیشی به سه‌ربه‌ستی بیروباوه‌ڕی سیاسی هه‌یه و ده‌مێكه بڕیاریداوه كه ئازادی سیاسی و فكری و ته‌نزیمی بۆ هه‌موو تاقم و رێكخراوێكی شۆڕشگێران دابین بكات كه دژی شۆڕش و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌بێت.
له درێژی راپۆرته‌كه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی تێدا دراوه‌ته‌وه، كه ئازادی بۆ دروستكردنی ئاش له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه سیاسییه زه‌وتكراوه و تیایدا نوسراوه" به مه‌لا به‌ختیار گوتراوه رێگه‌ی جیابوونه‌وه‌یان لێناگیرێت و رێگه‌ی ئه‌وه‌شیان لێناگیرێت كه رێكخراوی سیاسی خۆیان دروست بكه‌ن. مه‌سه‌له‌ی هاوكاریشیان به‌نده به هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌یان له ی.ن.ك و شۆڕش وه به‌كار و كرده‌وه‌ی خۆیانه‌وه".
"دابینكردنی ئازادی بیروباوه‌ڕ و سه‌ربه‌ستی سیاسی و فیكری و ته‌نزیمی بۆ هه‌موو رێكخراوه دڵسۆزه‌كانیش مانای په‌سه‌ندكردنی جیابوونه‌وه نییه. مانای نیشان نه‌دانی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی نییه، مانای ئه‌وه‌یه كه ماوه‌شی پێبهدهین په‌ره‌بسه‌نێت و یان كار بكاته سه‌ر یه‌كێتی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه. دیاره ئه‌و كاته ئێمه به مه‌لا بهختیاریشمیان راگه‌یاندووه كه زۆر به توندی دژی پچڕ پچڕكردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێناده‌ین" له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا یه‌كێتی ده‌یه‌وێ ئه‌وه به رێكخستن و هێزه‌كانی بڵێ، كه رێكخستنه‌كه‌ی مه‌لا بهختیارو هاوڕێكانی دژی شۆڕش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه و بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌ر به‌و مه‌ترسییه بگرن، له رێگه‌ی بڵاوكراوهكهیانهوه ده‌یانه‌وێ شه‌رعییه‌ت به‌و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی مه‌لا به‌ختیار بده‌ن و حه‌ق به خۆیان بده‌ن بۆچی وا كۆتاییان به‌و رێكخستنه "مه‌ترسیداره" هێناوه.
بۆچی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌وان له كۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه؟
له بڵاوكراوه‌كه‌یدا، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه بۆچی له كۆتاییدا ئاش دروستكرا و ئه‌و رێكخستنه خۆیان ئاشكرا كرد. به پێی رونكردنهوهكهش بێت، ئاش نیازی ئه‌وه‌ی نه‌بووه وا به زویی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و ویستویانه له ناو رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیدا كاری ده‌سته‌گه‌ری بكه‌ن و ریزه‌كانی شۆڕش و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ش كه‌رت و لاواز بكه‌ن، دوای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ئیتر رێكخراوه‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن. به‌ڵام بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه ده‌نوسێت كه یه‌كێتی به پلانه‌كه‌ی زانیون و پلانه‌كه‌ی ئاشكراكردوون و هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانیان بۆیه ئه‌وانیش به ناچاری رێكخراوه‌كه‌یان راگه‌یاندووه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڵێ" ماوه‌یه‌ك نییه كه مه‌لا به‌ختیار و هاوبیره‌كانی له ریزی ییكێتی نیشتیمانی و كۆمه‌ڵه، گیانی ده‌سته‌گه‌ری دروست ده‌كه‌ن و و دوو به‌ره‌كی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و دژی رێباز و بیروبۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانیش كاریان ده‌كرد. هه‌رچه‌نده خۆشیان له كۆنفرانسه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ به‌رنامه و سیاسه‌ت و رێباز و هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌نگیاندا ده‌دا. به‌ڵام هه‌ر دوای بڵاوه‌كردنی كۆنفرانهسكانی كۆمه‌ڵه، به دزی و له‌و لاو له‌ولا ده‌كه‌وتنه‌وه دژایهتییكردنی بڕیاره‌كان و سیاسه‌ته‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵه . واته ئه‌وانه به هیچ شیوه‌یه‌ك ئیحترامی سه‌ره‌تاكانی سیاسی و ته‌نزیمی (م.ل)ی كۆمه‌ڵه‌شیان نه‌ده‌گرت. له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاجیاشدا به جۆرێك ره‌فتاریان ده‌كرد كه كێشه‌یان سازده‌كرد، وه به‌پێی بۆچوونه‌كانی خۆیان و دوور له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی ی.ن.ك. و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ره‌فتاریان ده‌كرد و له سێبه‌ر و توانای مادی و مه‌عنه‌وی یه‌كێتی سودیار وه‌ر ئه‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ی به دزییه‌وه و به رێگه و شوێنی نا ئوسوڵی و نا مه‌بده‌ئیی و نا په‌سه‌ند، هه‌وڵیان ئه‌دا كار بكه‌نه سه‌ر كارد وئه‌ندامان و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌یان بوو دڵی پێشمه‌رگه له رێبازی دورستی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بڕه‌نجێنن.
له‌باره‌ی ئاشكرابوونی رێكخراوه‌كه‌شیان له‌ساڵی 1985دا، بڵاوكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه"پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به راشكاوی ئاگاداریكردنه‌وه كه چیتر رێگه به‌و جۆره ئیشكردنه ئه‌وانی قوبڵ نییه، چیتر رێگه به كه‌س نادات به رێگه‌ی پیلانگێران و به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه و یهكێتیییهوه له ناو كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیدا كار بۆ جیابوونه‌وه و كه‌رت‌و په‌رتكردنی یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن. ئه‌وانیش كه‌زانیان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی شتی زۆری له‌سه‌ر زانیوون. جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند".
یه‌كێتی جیابوونه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیاری چۆن بینیوه؟
له راپۆرته‌كه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1985دا یه‌كێتی باس له ئامانج و هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی ئاش له كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی ده‌كات و ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كهچونكه شۆڕش و یه‌كێتی مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بووه و له لایه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌ته‌وه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و گه‌مارۆ دراون، مه‌لا بهختیارو هاوڕێكانی لایان وابووه، كه ده‌توانن له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا یه‌كێتی نیشتیمانی و هێزی پێشمه‌رگه له تهنگهبهرێكدا ببینن و مه‌رجه‌كانی خۆیانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
یه‌كێـتی له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێ" ده‌سته‌ی ئاش بریتیه له ده‌سته‌یه‌ك له‌و كادر و ئه‌ندامانه‌ی كۆمه‌ڵه كه به‌هۆی تونده‌ڕه‌وی و یاخود سه‌رنه‌كه‌وتن له‌و ئه‌ركانه‌دا كه خرابووه سه‌ر شانیان، به‌ره به‌ره جێگه‌یان پێ لێژبوو و له ئاسته‌كانی مهسولیهتدا لاكهوتن".
ئه‌وه‌شی نوسیوه" بۆیه ئیتر كه‌وتنه ناڕه‌زایی و پرته و بۆڵهكردن و كه‌وتنه پڕوپاگه‌نده‌كردن دژی بیری سیاسی و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه، له بنه‌وه كه‌وتنه كنه‌كردن له ریزه‌كاندا و دژی بیروبۆچوونی یه‌كێتی و دژی هه‌ڵوێسته‌كان و دژی لێپسراوهكان و دژی خه‌باتی چه‌كدارانه وه‌ستانه‌وه. بۆ ساركردنه‌وه‌ی تێكۆشه‌ره‌كان و پێشمه‌رگه‌كانیش له خه‌باتی شۆڕشگێرانه وه‌ك تابوری پێنجه‌م بۆ دوژمن كنه‌یان كرد و زۆر و زۆر كه‌سی ساویلهكهشیان به ته‌سلیم بوونه‌وه‌دا".
له‌سه‌ر رۆڵی مه‌لا به‌ختیاریش له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه مه‌لا به‌ختیار ده‌وری سهرپهرشتییكردنی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه‌ی بینیوه و به نیازی ئه‌وه بووه ئه‌و هێز و كه‌سانه یه‌ك بخات و بۆ دژی یه‌كێتی قوتیان بكاته‌وه.
مه‌ترسییه‌كانی ئاش بۆ كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێته سه‌رتیپ و به‌رپرسی كه‌رت و رێكخستنه‌كانی، كه مه‌ترسی ئاش چییه و چۆن ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شۆڕش و زیانه‌كانی چین؟
له راپۆرته‌كه‌دا یه‌كێتی له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌وه، ده‌ڵێ" ئاش هۆیه‌كی تری پارچه پارچه‌بوونی جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد زیاد ده‌كه‌ن. كارێكی وا ده‌كه‌ن كه لایه‌نه‌كانی تر و نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی هانبده‌ن ئه‌م ئنشیقاقچییانه بدۆزنه‌وه بۆ لاوازكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كاریان بهێنن. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه هه‌ڵوێستی تازه ئه‌گرن. ئیتر ته‌ماشای ره‌وتی ئینشیقاق ئه‌كه‌ن درز و كه‌لێن له ریزه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌دا ئه‌دۆزنه‌وه و دزه‌ی لێوه ئه‌كه‌ن و كنهی تێدا ئه‌كه‌ن و شۆڕش كلۆر ئه‌كه‌ن و زیانی پێده‌گه‌یه‌نن".
ئه‌م راپۆرته كه 15 لاپه‌ڕه‌یه دوای رونكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كان و زیانه‌كانی ئاش به سه‌ركردایه‌تی مه‌لا به‌ختیار و مه‌ترسییه‌كانی رێكخستنه‌كانیان له ئه‌وروپا و ناوه‌وه‌ی شۆڕش، له كۆتاییه‌كه‌شیدا په‌یامی بۆ هه‌موو رێكخستنه‌كان ناردووه دژی هه‌ر یه‌كێكیان كه ماوه بوه‌ستنه‌وه و نه‌یه‌ڵن پلانه‌كانیان سه‌ر بگرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راپۆرته‌كه‌یه: