11:57 - 20/09/2020
ڕێكخراوێك ڕێژەی قەرزی چوار مانگی کۆمپانیا نەوتییەکان ئاشکرادەكات
ڕێکخراوی ڕوونبین
ئاست و بەرهەم و ڕێژەی قەرزی چوار مانگی کۆمپانیاکانی
نەوت بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبردنی سێکتەری نەوت لە هەرێم لەماوەی ڕابوردوودا زۆرترینڕەخنەی ئاراستە کراوە.
تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە زۆرترین گەندەڵی و بەهەدەردانی تیادا دەکرێت و بڕێکی زۆرلە داهاتی نەوت ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و ناڕوونی هەیە لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم سێکتەرە
گرنگەکە شادەماری ئابوری هەرێم پێک دەهێنێت. لە بەرانبەردا حکومەت و وەزارەت بەردەوامن
لەسەر بڵاونەکردنەوەی زانیاریی و وەڵامنەدانەوەی ئەوپرسیارانەی کە ئێمە بەردەوام بەشێوەی
فەرمی ئاراستەمان کردوون. شاردنەوەیزانیاری و بڵاونەکردنەوەی پێشێل کردنی مافی
بەدەستهێنانی زانیارییە و لە ئەنجامدا پێشێل کردنی مافی مرۆڤیشە.
هەروەکو پێشتر رونبین ئاماژەی پێکردووە،
ئەوە تەنها هاووڵاتی هەرێمە زانیاری لێ
دەشاردرێتەوە ئەگینا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت و گواستنەوەی و وڵاتانی ناوچەکە
و ناوەندە جیهانییەکان ئاگاداری ورد و درشتی پرۆسەکەن.
روونبین وە کو ئەرکی خۆی لەڕێگەی ڕاپۆرت و نوسینەوە، لە چەندین بۆنەدا بەڕاشکاوی ڕای لەسەر سەکتەری
نەوت و گرفتەکان و ڕێگا چارەی خستووەتە ڕووبۆڕای گشتیبڵاوکردووەتەوە.
لەم ڕاگەیاندنەدا دوای بەدواداچونی
وورد، نوێترین ئاستی بەرهەمی کێڵگە بەکێڵگەی بەرهەمهێنی هەرێم و ڕێژەی قەرزی تەنها
چوار مانگی کۆمپانیا نەوتییەکان
ئاشکرادەکەین کە لە دووتوێی ڕاپۆرتە داراییەکان وسەرچاوەی متمانە
پێکراوی ترەوە دەستمان کەوتووە. بە
پێویستی دەزانینهاوڵاتیانی ئازیزی هەرێم و ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەینەوە.
ڕێکخراویڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی
نەوت لە خشتەیەکدا وردەکاری ئاستی بەرهەم
و پشکی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرکێڵگەیەکدا، لە گەڵ بڕی ئەو بڕە قەرزەی کە کۆمپانیاکانی
نەوت لای هەرێم هەیانە بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونونییەکەمی ٢٠١٩ وە کانونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠ بڵاو دەکاتەوە.
هۆکاری قەرزەکان
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای
مانگی ئازارەوە داهاتی وەدەستهاتوو لە فرۆشی نەوت زۆر کەمی کردووە . بۆ ئەوەی حکومەت
بتوانێت شایستەی کۆمپانیاکانی نەوت بدات و بڕێک داهاتیشی بۆ بمێنێتەوە، هەرێم بەم
شێوەیە پێشنیاری بۆ کۆمپانیاکانی نەوت
کردووە کە لەهەریم چالاکن و ئەوانیشڕەزامەندبوون لەسەری.
:پێشنیارەکە بەم
شێوەیە
- حکومەتی هەرێم
پابەند دەبێت بەوەی شایستەی هەرمانگێکی کۆمپانیاکانی
نەوت لە ١٥ ی مانگی دواتردا بدات.
- هەموو شایستەی
کۆمپانیاکان بۆمانگەکانی ( تشرینی دووەم، کانونییەکەمی٢٠١٩وە کانونی دووەم و شوباتی
٢٠٢٠)کە تائێستا نەدراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەلایەنی کەم بۆ ماوەی نۆ مانگ دوا دەخرێتبەبێ ئەوەی هیچ سودی
بچێتە سەر.
- ئەگەر نرخی نەوت
بەرزبویەوە و گەشتە (٥٠$) ئەو کات حکەمەتی هەرێم دەست دەکات بەدانەوەی ئەوشایستانەی
کە دواخرابوون (واتە ئەو چوارمانگە). بەمانایەکی تر ئەوپارەیە قەرزە و لەئەستۆی حکومەتە
تا دەیداتەوە.
بە پێێڕاگەیاندنی کۆمپانیاکانی نەوت حکۆمەتی هەرێم شایستەی کۆمپانیاکانی لەمانگی
ئازارە وە بە شێوەیەکی بەردەوام مانگانە
داوە، بڕیارە شایستەی ئەو چوار مانگەش کە نەدراوە بە پێی ئەو خاڵانەی سەرەوە
بدرێتەوە.
روونکردنەوەی خشتەی قەرز و بەرهەمی نەوت
بەپێی ئەو خشتەیەی روونبینئامادەی
کردووە، ئێستا لە هەرێم (٨) بلۆکی نەوتی لە بەرهەم هێناندانئەوانیش بریتین لە: تاوکی
،تەقتەق، سەرسەنگ، ئەترووش،شێخان، هەولێر، خورمەڵە و گەرمیانن. هوموو ئەو کۆمپانیایانەی لەو کێڵگانەدا کار دەکەن
ئاستی بەرهەمیانڕاگەیاندووەجگە لە کۆمپانیایەکی ناوخۆ نەبێت بەناوی کۆمپانیای
کار کە لە گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم( خورمەڵە) کار دەکات. تائەم ساتە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئاستی بەرهەمی
کێڵگەکەڕانە گەیاندووە، تەنانەت جۆری گرێبەستی کۆمپانیای کار نازانرێت، لەکاتێکدا
کۆمپانیای کار هاتووەتە سەر حازری لە کێڵگەیەکی ئامادەو بەرهەمهێندا دەست
بەکاربووە.
سەبارەت بە ئاشکراکردنی بڕی ئەو قەرزانەی
کۆمپانیا نەوتییەکان کە لای حکومەتی هەرێم بۆ ئەو چوار مانگەی هەرێم شایستەکانی
دواخستوون و نەی داوە تەنها شایستەی کۆمپانیاکان
لە بلۆکی(خورمەڵەو گەرمیان) ئاشکرا نەکراوە کە هەریەک لە کۆمپانیای کار و گازپرۆم
کۆمپانیای سەرکارن تێیدا، لە گەرمیان گازپرۆم هاوپشکە لەگەڵ کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆسی کەنەدی.
لە خشتەکەدا بۆمان دەردەکەوێت کەوا بەرهەمی کیڵگەی
خورمەڵە رۆژانە بە١٧٠ هەزاربەرمیل مەزەندە دەکرێت وەلە گەرمیان کومپانیای
گازپرۆم دەڵێت بەرهاممان ٣٥ هەزار بەرمیل نەوت دەبێت. بەیەکەوە بەرهەمی ئەو دوو کێڵگەیە رۆژانە نزیکەی
٢٠٥ هەزار بەرمیل نەوتە.هەروەها پێنج کێڵگەکەی
تر کە کۆمپانیاکان بڕی قەرزەکانیانڕاگەیاندووە بەیەکەوە بەرهەمیان بریتییە لە ٢٤٨ هەزار بەرمیل
نەوتی رۆژانە ، کە دەکاتە ٥٥% ی بەرهەمینەوتی هەرێم.
قەرزی ٥٥% ی هەرێم بۆ ئەو چوار مانگە و
لەو پێنج کێڵگەدا ٦٦٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلارە. ئەگەر بە رێژەیی ئەژماری بکەینئەوا
شایستەی هەموو کۆمپانیاکان بۆ ئەو ماوەیەی کە نەدراوە و قەرزە لای هەرێم زیاتر لە ١ ملیار دۆلار دەکات. ئەوپارەیە بۆ
فرۆشی نەوت دەگەڕێتەوە لە کاتێکدا بە پێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لەماوەی ڕابوردودا
هەرێم بڵاوی کردووەتەوە شایستەی هەرێم لە
فرۆشی نەوت لەو بڕە زیاترە کە دەدرێت بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت. هەروەها
نرخی نەوت لەو ماوەیەدا بەرزبووە. لە سێ
مانگیاندا لەسەرو ٦٠$ وە بووە لە مانگی شوباتدانرخی بەرمیلێک نەوت لە سەروو ٥٠ دۆلارەوە
بووە.
لێرەدا دەبێت بپرسین ئەو پارەیەی نەدراوە بە
کۆمپانیاکانی نەوت چی لی هاووەوە بۆ کۆێ ڕۆشتووە؟ ئەگەر ئێمە تەنها ١ ملیاردۆلار
دابنێین بۆ شایستەی هەرێم ئەوا دەبێت بپرسین ئەو٢ ملیار دۆلارە چی لێهاتووە؟ لە کاتێکدادەزانین بارودۆخی موچەیفەرمانبەران
و موچە خۆران چۆنە و هاووڵاتی ئەم هەرێمە لە چ بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبات.
روونبیین: ڕێکخراوێکی مەدە نی نا حکومی، قازانج نە ویست و بێ لایەن و
سەربەخۆیە. بایەخ دەدات بە لێکۆڵینەوە،ھەڵسەنگاندن، چاودێری پڕۆسەکا نی نەوت و گاز
و پێشنیاری چارەسەر و چاکسازی بۆ لایەن پەیوەندی دار دەکات.
خشتەی
کێڵگە نەوتییە بەرهام هێنەکانی هەرێم و ئاستی بەرهەم و ڕێژەی قەرزی چوار مانگی
کۆمپانیاکان: