ڕاپۆرتی کوردستانی

02:57 - 19/09/2020

سەباح حەمدانی نهێنی تاوانەكانی ئەنفال و هەڵەبجە ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رائیدی پێشووی ئەمن سەباح حەمدانی دەربارەی تاوانەكانی ئەنفال و هەڵەبجە كە لە لایەن رۆژنامەنووس عەلی مەحموود بە زمانی عەرەبی ئەنجام دراوەو دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووسی ناوبراو ناردوویەتی -پەیسەر- بە چەند بەشێك وەریدەگێڕێت بۆ سەر زمانی كوردی.


ئەم دیدارە چاوپێكەوتنێكی قورسە لەگەڵ كەسێك كە بانگەشەی ئەوە دەكات شاهدی ئەو روداوانەیە كە لەعێراق ڕوویاندا سەبارەت بە مێژووی كورد، دەڵێت شاهدی ئەو سەردەمەیە كە قسەی تێدا دەكات..

 
دەیەی هەشتاكانی سەدەی رابردوو شتی گەورە لە مێژووی نوێی عێراق ڕوویاندا، شەڕ لەنێوان عێراق و ئێران بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و ژمارەیەكی زۆر لەهەردوولا بوونە قوربانی، لەزۆر لاوە هاوكاری ئەو جەنگە دەكرا، لە هەشتاكان شتی گەورە بەرامبەر كورد كرا، بەجۆرێك رژێم پرۆسەی كۆمەڵكوژی خێزان و منداڵ و خەڵكانی بێتاوانی ئەنجامدا، كە هەموو تاوانێكیان ئەوەبوو كە كوردن، بۆ ئاشكراكردنی بەشێك لەلایەنە شارەوەكان ئەم دیدارە لەگەڵ یەكێك لەو كەسانە دەكەین كە زانیاری هەیە یان یەكێك بووە لە رەگەزەكانی ئەو ڕووداوانە.

پ / سەباح حەمدانی كێیە؟
رائدی خانەنشین كراوی ئەمنم، لە سوپا و ئەمندا كارم كردووە لە ساڵی 1970- 1989، لەساڵی 1989 خانەنشین بووم و لەساڵی 1990 بانگكراومەوە وەك یەدەگ، ساڵی1991بوومە رائد لە فەوجی بەرگری ئەركەكان لە سلێمانی ، لە ساڵی 1994 لەگەڵ خێزانەكەم هەڵهاتم و عێراقم بەجێهێشت


  گوتت لەنێوان ساڵانی 1991- 1994 لە فەوجی بەرگری ئەركەكان لەسلێمانی كارت كردووە، دەتوانیت باسی دۆخی ئەو كاتە و هەڵوێستی حكومەت لەو ناوچانەمان بۆ بكەیت، وە ئایە هیچ پەیوەندیەكت لەگەڵ حزبە كوردیەكان هەبوو لەو كاتەدا؟

من تەنها سێ مانگ خزمەتم كرد لە فەوجی بەرگری ئەركەكان لەسلێمانی و لەوماوەی كە یەدەگ بووم كە شەش مانگ بوو، ئەمنی عێراق توند و تیژ بوو بۆ پارێزگاری لە بەرژوەندی رژێم تا لەساڵی 1991 و دوای ئەوەی سوپای عێراق تێكشكا، و راپەرینەكان لەعێراق ڕوویاندا لەناویاندا گەلی كورد،پەیوەندیم لەگەڵ هیچ كەس نەبووە.

پێش ئەوەی لەساڵی 1986 عەلی حەسەن مەجید بكرێتە بەرپرسی لیژنەی باكور، كێ بەرپرس بوو لەو كاتەدا؟
ساڵانی تر نازانم بەڵام ساڵی 1986 وەك بەبیرم بێت دوو فەرمانگە هەبوو:
-              لیژنەی تەنزیمی باكور بەسەرۆكایەتی عەلی حەسەن مجید  ئەو وەك سەرۆك كۆماری باكور
-              لیژی كاروباری باكور بەسەرۆكایەتی عەمیدی ئەمن عەبدالرحمان الشكرجی
من سەر بە لیژنە نەبووم بەڵام بە چاودێری عەلی حەسەن مجید لەگەڵ عەبدلرەحمان الشكرجی كۆبومەوە، كە وەك سەرۆك یان سكرتێری لیژنەی كاروباری باكور بوو لە ئازاری ساڵی 1988 من خۆم ئامادەبووم كە بڕیارەكانی سەركردایەتی و سەدام حوسێن خوێندرانەوە كە دەبێت دەست بكەن بە پاككردنەوەی باكور لە مخربین لەرێگەی پرۆسەی سەربازیەوە.

دەیان ساڵ تێپەڕیوە بۆچی قسەت دەربارەی تاوانەكانی رژێم و بەتایبەتی پێش روخانی سەدام نەكرد، بە تایبەتیش ئەو زانیاریانەی دەربارەی پرۆسەكانی ئەنفال، بەوپێیەی ئەو زانیاریانە لە ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەدامی پێ تاوانبار دەكرا؟
ئێمە نەمان دەتوانی ئەو زانیاریانە ئاشكرا بكەین، چونكە دەبووە هۆی كۆتایی هاتنی خانەوادەكەمان كە ئەو كاتە لەموسڵ بوون، بەوپێیەی رژێمی بەعس حوكمی دەكرد، دوای 2003 ش گوێمان لێبوو كە دادگایكردن لەسەر تاوانەكانی ئەنفال بەرێوەدەچێت، گوتمان یاسا رێرەوی خۆی وەردەگرێت.

تۆ لە هۆڵندا نیشتەجێی و لەوێ دادگایكردنی ( فران فان ئەنرات) بازرگانی چەكی كیمیایی بەرێوەدەچێت، بۆچی تۆ شاهدیت نەدا تەنانەت ئەگەر بۆ رازیكردنی ویژدانیش بێت؟
بەدواداچوونم بۆ ئەو هەوڵانە نەكردووە و زانیاریم دەربارەی نیە.

بۆچی ئەنفال لە هەڵبجە جیادەكەیتەوە؟
پرۆسەكان دەستیان پێكرد، بۆ پاككردنەوەی باكور لەدوای سەركەوتنی سوپای عێراق لە رزگاركردنی فاو بەدڵنیاییەوە پرۆسەكان لە چەند مانگێك دووروودرێژتر دەستیان پێكرد، بەڵام جێبەجێكردنی سەرەكی لە بەهاری ساڵی 1988 بوو، بەدرێژای ساڵ بەردەوام بوو لەسەر ئاستی دووبەرە.
1-            بەرەی هەڵەبجە و هێرشی كیمیایی، لەلایەن سوپای ئێران و سوپای عێراق و لەم نێوەندەشدا هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان دەبوونە قوربانی و بەهۆیەوە هەزاران كەس بوونە قوربانی.
2-            پرۆسەكانی ئەنفال و دەستگیركردنی هەزاران كەس كە لەناوچە قەدەغەكراوەكان  ( پشتێنی ئەمنی) كە لەدەربەندیخانەوە تا دهۆك دەستی پێكرد بۆ پاككردنەوە و چۆڵكردنی لە دانیشتوان، پلانی دارێژراو كە سەرەتا بانگەشەی بۆكرا ئەوەبوو كە ( دەستگیركراوەكان لەگوندی هاوچەرخ نیشتەجێ دەكرێن) دوور لە پشتێنەی ئەمنی و بەشێكیشیان بۆ پارێزگا عەرەبیەكان بەزۆر دەگوازرێنەوە و نەفی دەكرێن، مەبەستیان لەپاككردنەوەی باكور ئەوە بوو.

بۆچی دەڵێیت باكوری عێراق و ناڵێیت هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەی لەدوای ساڵی 2005 هەرێمی كوردستان هەرێمێكی فیدراڵیە بەپێی دەستوری عێراقی؟ ئەمە شتێكی هەرەمەكیە یان تێروانینێكی نەتەوەییە؟
كاتێك باسی پێش 1991 دەكەین دەڵێم باكور و كاتێكیش باسی دوای 1991 دەكەین بەدڵنیاییەوە دەبێتە هەرێمی كوردستان.

تۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دكتۆر حمید عەبدوڵا دەڵێیتكیمیابارانی هەڵبجە هێرشی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئێران بووە؟ چۆن دەتوانیت ئەوەمان بۆ دڵنیا بكەیتەوە؟ ئایە بەڵگەكان ئەوە دەسەلمێنن؟ بەگەرانەوە بۆ بەڵگەنامەكان عێراق تاوانبار دەكرێت بە بەكارهێنانی چەكی كیمیای یان ئەوەی بە چەكی تایبەت ناسراوە، بەڵام سەبارەت بە ئێران لەنێوان 13/3 تا 16/3 هەڵبجەی بە تۆپ بۆردومان دەكرد و كوشتارگەی لەدژی كوردانی ئێرانی چەكدار و هاوڵاتی مەدەنی ئەنجامدا كە لەوێ نیشتەجێ بوون، و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كەسیان لێ كوژرا، بەشێك لەوانە دیلی جەنگ بوون و بەپێی رێككەوتنی جنیف مامەڵەیان لەگەڵ نەكرا، ئەوەش بۆخۆی تاوانێكی گەورە بوو.

 
من خۆم شاهدی لەسەر ئەوە دەدەم كە زانیاریم لەبارەیەوە هەیە، من لەگەڵ رائد هانی یونس جمیل ئاڵوگۆڕی زانیاریمان دەكرد دەربارەی ئەوەی كە لە باكور ڕووی دەدا لەرێگەی بروسكە و نامەی بەپەلە، كە لەنێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگریەكان ئاڵوگۆڕ دەكران، ئەوەمان بۆهات كە هێرشی كیمایی ئێرانی كراوەتە سەر چەند یەكەیەكی سوپای عێراق ڕووبەڕووی هێرشی كیمایی بوونەوە و ژمارەیەك لە بریندارەكانی سوپای عێراق هێندراون كە كاریگەری چەكی كیمایی ئێرانیان لەسەرە، لەو كاتەی كە سوپای عێراق هەوڵیداوە هەڵەبجە رزگار بكات لە سوپای ئێران و چەند جارێكیش شكستی هێناوە، بۆیە بڕیاری ئەوەدرا كە وەڵام بدرێنەوە بە بەكارهێنانی ( چەكی تایبەت)  و ئاگاداری دانیشتوانی ناوچەكەش كرا كە ناوچەكە چۆڵ بكەن، چونكە ڕووبەڕووی هێرشی كیمایی ئێران دەبێتەوە، بەو شێوەیە وەڵامەكە دەستی پێكرد و ئەنجامەكەشی ئەوەبوو كە ئێوە دەزانن.

دوای چەندین ساڵ تائێستاش پێت وایە ئێران هێرشی كیمایی كردۆتە سەر هەڵەبجە و عێراق نەبووە؟ بەڵام بەپێی بەڵگەنامەی بەرێوەبەری هەواڵگری گشتی سەربازی ژمارە 319 لە 23/3/1988 حكومەتی عێراق هێرشی كردۆتە سەر شاری هەڵەبجە و بەهۆیەوە 1200 چەكداری سوپای پاسداران و بەسیج و 1500 لە دانیشتوانی هەڵەبجە كوژراون.
بەڵێ.. من باوەڕم وایە بۆردومانەكە ئاڵوگۆڕی بۆردومانی نێوان سوپای عێراق و ئێران بووە، و گەلی كوردیش بووە قوربانی.

راستە كە هەردوولا تۆپبارانی یەكتریان كردووە، و ئێران هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان كردووە، ئەوە بە تاوانی جەنگ دادەنرێت، بەڵام هەروەك ئاماژەم پێكرد عێراق خۆی دان بەوەدادەنێت كە ئەو بە ( چەكی تایبەت) هێرشی كردۆتە سەر هەڵەبجە، بەپێی ئەو بەڵگانەی هەن و ئاماژەم پێكرد.
گومانی تێدا نیە... تۆماری عەدنان خیرالله وەزیری بەرگری هەیە و ئەوە دەڵێت و دان بەوەدا دەنێت، بەڵام ئەوە دوای ئەوەبوو كە یەكەمجار ئێران هێرشی كرد، پێم گوتی ژمارەیەك لەسەربازانی عێراقیان هێنا بۆ نەخۆشخانەی كەركوك كە برینداربوون بەچەكی كیمایی.

 

تۆ پرۆسەكانی ئەنفال وەك پرۆسەیەكی هەرەمەكی لێكدەدەیتەوە، بەڵام لە راستیدا پرۆسەیەكی رێكخراوی بەرنامە بۆ دارێژراوی بڕیار لەسەر دراو بووە بەپێی بڕیاری ژمارە 4008 كە لە نوسینگەی تەنزیمی باكور لە بەرواری 20/6/1987 دەرچووە، واتا لەو كاتەی عەلی حەسەن مەجید بەرپرسی نوسینگەی كاروباری باكور بوو، وە ئەوە دیاری كراوە كە بڕیارەكە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش ژمارە 160 لە 29-3-1987 وە جێبەجێكردنی پرۆسەكان لەدوای 10 مانگ و 24 رۆژ بووە، وە پرۆسەكانی ئەنفال بەرنامە بۆ دارێژراو بووە؟

 
بڕیارەكانی سەركردایەتی و پرۆسە رێكخراوەكان، گومانی تێدا نیە بەم شێوەیەبووە، بەڵام جێبەجێكردنەكە هەرەمەكی بووە و جێبەجێكارەكانی بچوكەكانی سوپا و پۆلیس و ئەمن و ئینزیباتی سەربازی بوون، بەتایبەت لە دەستگیركردنی خێزان و ئەو كەسانە و هێنانیان بۆ سەربازگەكانی " دبس و خالد"

جێبەجێكردنەكە بە پلان و بە زنجیرە بووە، بە ئامادەبوونی فەرماندەكانی سوپا و پرۆسەكە رێكخراو بووە و هەرەمەكی نەبووە وەك ئەوەی تۆ دەیڵێیت، تەنها بۆ بیرهێنانەوە من یەكێكم لە رزگاربووەكانی ئەنفال؟

بەدڵنیاییەوە هێرشی یەكەكانی سوپا هەرەمەكی نەبووە، ئەوەی من گوتم هەرەمەكی بووە لە جێبەجێكردنی پرۆسەی دەستگیركردنی هەزاران كورد بەشێوەی هەرەمەكی، و پرۆسەكەش بەوە كۆتایی هات كە برانە سەربازگەكانی( خالد و دبس) لە كەركوك.

بەپێی شاهدیدانی تۆ لە بەرنامەی " شهادات خاصە" لەگەڵ دكتۆر حمید عبدالله لە زنجیرەی سێ دەڵێیت ( ئەنفال پرۆسەیەكی هەرەمەكی بوو لە باكور، و لەچوارچێوەی كاردانەوە لەلایەن هێزەكانی عێراق بووە دوای كۆمەڵكوژیەكەی ئاڵتون كۆپری و كفری لەسەر دەستی هێزەكانی یەكێتی لەدژی خێزان و عەشیرەتە عەرەبیەكان، بەڵام بەڵگەنامە فەرمیەكان كە لەلایەن رژێمی پێشوەوە دەرچوون، شتی تر دەڵێن وەك ئاماژەم پێكرد، ئایە هیچ ڕوونكردنەوەیەكت هەیە لەو بارەیەوە؟

 
من شاهد بووم لەوەی ڕوویدا: و پەیوەندیم نیە بە كارە فەرمیەكانی رژێم یان دوژمنەكانی رژێم، من لە سەربازگەی خالد بووم كە لەدەرگای كەركوك و پێشنگاكانی ئۆتۆمبێل بە ئاراستەی حەویجە نزیك بوو، ئەو خێزانانەیان دەهێنا كە دەستگیركرابوون، من بەرپرسی پێدانی خۆراك بووم هەروەها بەرپرسی لێكۆڵینەوە لە پێناسەكانیان بووم لەرێگەی " لێكۆڵەری " ئەمن و ئیستخبارات و مخابرات.. هەروەها رێكخستنی ئیزبارەكانیان و وێنە و بەڵگەنامەكانیان.

تۆ لەچاوپێكەوتنەكەتدا كوشتنی هاوڵاتیانی گوندێكی ئاڵتون كۆپری دەبەستیتەوە بە پرۆسەكانی ئەنفال وەك بیانوی رژێم، بەڵام بۆ راستكردنەوەی زانیاری ئەم ڕووداوە ساڵی 1985 ڕوویدا واتا سێ ساڵ پێش پرۆسەی ئەنفال، ئایە ئەوانەی دەست بەسەربوون بۆماوەی ئەو هەموو ساڵە لە سەربازگەكان دەستگیركرابوون؟
من باسی ئەوەی ساڵی 1985 ناكەم... بەڵكو من باسی باسی ڕووداوێكی تری جیا دەكەم لەساڵی 1988 كە چەند رۆژێك پێش جێبەجێكردنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ڕوویدا.

ئایە تۆ بەشداریت لە بەرەكانی جەنگ كردووە؟ ئایە دەزانی كە پرۆسەكە هەرەمەكی بووە؟

هەرەمەكی بووە وەك لە پێشووتردا باسم كرد، من جێبەجێكردنی پرۆسەكانم نەبینیوە.

باسی قوربانیەكانی ئەنفالت كرد و گوتت ( لەساڵی 1988 پرۆسە هەرەمەكیەكانی ئەنفال لە كوشتنی دەستگیركراوەكان لە پرۆسەكانی ئەنفال لە باكور كە ژمارەیان ( 15 ) هەزار كەس بووە بەپێی هەڵسەنگاندن، نەك 182 هەزار كەس وەك ئەوەی كورد بانگەشەی بۆ دەكات، ئەو ژمارەیە راست نیە؟
چۆن زانیت ئەو ژمارەیە راست نیە؟ ئایە دەزانی بەپێی بەڵگەنامە فەرمیەكان تەنها لە بادینان ژمارەی ئەنفالكراوەكان 13653 كەسە، بەپێی نوسراوی فەرمی بە واژۆی لوا روكن یونس محەمەد زرب، وە ژمارەی ئەنفالكراوەكانی قۆناغی چوار لە شوان و كۆیە 28550 كەس بووە، بەپێی ئاماری میدل ئێست وج، و قۆناغی سێیەم ژمارەیەكی زیاتری گرتەوە.

من باسی ژمارەی ئەو كەسانە دەكەم لە سەربازگەكانی ( دبس و خالد ) بوونژمارەی ئەو كەسانەی لەو دوو سەربازگەیە بوون لە 20 هەزار كەس زیاتر نەبوو، بەبەردەوامی بە ئۆتۆمبێل دەهێندران، لەو كاتەدا بڕیاری عەلی حەسەن مجید هات بە كوشتنی خێزانەكان، من ئەمەم لە عەمید شكرجی گوێ لێ بوو، كە بە تۆماری دەنگی عەلی حەسەن مەجید ئاگاداریان دەكات بۆ كوشتن و ژێرخاك خستنی خێزانەكان، وە تۆمارەكە لای من هەیە و لە یوتوب بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ئەنفالكراوەكانی بەرەكانی تر من زانیاریم دەربارەی ژمارەیان نیە.

ئەمە بەشێكە لە چاوپێكەوتنی رۆژنامەنوس عەلی مەحمود محەمەد لەگەڵ سەباح حەمدانی ئەفسەری خانەنشینكراوی ئەمنی عێراقی.