02:17 - 11/09/2020
ئاكه‌په له باكوری كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردووه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات، زۆرینه‌ی كوردانی باكوری كوردستان ده‌نگ به پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌ده‌ن و پێشیان وایه پرسی كورد گرنگترین كێشه‌ی توركیایه، له به‌رامبه‌ردا ده‌نگه‌كانی ئاكه‌په كه‌می كردووه.
گرنگترین كێشه‌ی توركیا
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی توركی، ده‌نگه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا له باكوری كوردستان كه‌میكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست كێشه‌ی ئابوری و بێكاری و زیادبوونی تێكڕای هه‌ژاری، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه پێیان وابووه گرنگترین كێشه كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت كێشه‌ی كورده.
دەنگی زۆرینه‌ی كوردانی باكور
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی مه‌یدانی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له 13شاری باكوری كوردستان كردووه، و پرسیاری ئه‌وه ئاراسته‌ی به‌شداربووان كراوه كه " ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی گشتی بكرێت ده‌نگ به چ حزبێك ده‌ده‌یت؟
له ئه‌نجامدا 63%ی به‌شداربووان رایانگه‌یاندووه، ده‌نگ به پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌ده‌ن كه پارتێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنه و زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی له زینداندان، هه‌روه‌ها 9،4% به‌شداربووان رایانگه‌یاندووه، ده‌نگ به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ده‌ن، و 4،6% رایانگه‌یاندووه ده‌نگ به پارتی گه‌لی كۆماری ده‌ده‌ن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه 45،3%ی به‌شداربووان پێیان وایه گرنگترین كێشه‌ی توركیا، پرسی كورده و 27،9% پێیان وایه گرنترین كێشه‌ی توركیا ئابوری و بێكاریه، و 4،4% پێیان وایه گرنگترین و گه‌وره‌ترین كێشه‌ی توركیا نه‌بوونی دیموكراتیه‌ته و 3،9% پێیان وایه توند و تیژی و ململانێ گرنگترین كێشه‌ی توركیایه.
هه‌روه‌ها 3،9% پێیان وایه حكومه‌ت گه‌وره‌ترین كێشه‌یه، 3،3% پێیان وایه سیستمی دادوه‌ری و 3،3% پێیان وایه نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن گه‌وره‌ترین كێشه‌یه، 2،6% پێیان وایه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی هۆكاری كێشه‌كانه.
ناوه‌نده‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌به‌شداربووان كردووه، كه هۆكاری گرنگ به‌لای تۆوه كه ده‌نگ به حزبێكی سیاسی بده‌یت چیه؟ له وه‌ڵامدا 22% ی به‌شداربووان رایانگه‌یاندووه نزیكی له بۆچوونی سیاسیه‌وه، 19،6% ده‌ڵێن ئاشتی و دیموكراتی و 9،8% ده‌ڵێن ده‌نگ ناده‌ن، هه‌روه‌ها 8،3% ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كورد نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت.
5،9% ده‌ڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانی گه‌ل و 5% ده‌ڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستیاری ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی ده‌وڵه‌ت و 4،6 ده‌ڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تێكی راستگۆیانه و 3،3% ده‌ڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانی دادپه‌روه‌ری و یاسا و 3% ده‌ڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانی گۆڕانكاری ده‌نگ ده‌ده‌ن.